ئه‌وانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له‌سایه‌ی
راپه‌ڕین و له‌ژێر باڵی بڕیاربه‌ده‌ستانی هێزه سیاسییه‌كانمان، پايه ده‌وڵه‌تی و
حزبییه‌كانی هه‌رێمیان داگیركردووه، باشترین مرۆڤه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه نین. ئێستا
راپرسییه‌كی بێگه‌ردو دوور له‌كۆنترۆڵ و ده‌ستوه‌ردان له‌سه‌رانسه‌ری هه‌رێمدا
بكرێ و پرسیار ئه‌وه‌بێ: له‌ناو كورددا، له‌مانه‌ی كه وڵات به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، خه‌ڵكی
باشتر هه‌ن؟ به‌دڵنیاییه‌وه پێت ده‌ڵێن: به‌ڵێ.
راسته كورد میلله‌تێكی خواپێداوی
ناوچه‌یه‌كی ئارام نییه كه پێشكه‌وتنی شارستانی و پێشخستنی زانست و نوێكردنه‌وه‌ی
كو‌لتور، له به‌ها بنچینه‌ییه‌كانی بێت، به‌ڵام كورد، ئه‌گه‌ر داگیركهرو خراپه‌كارانی
ناوخۆ بهێڵن، وه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی تری دنیا، ئه‌وه‌نده مرۆڤی پاك، خوێنده‌وار،
دڵسۆزی تیایه كه نموونه‌یه‌كی باشی فه‌رمانڕه‌وایی ده‌وڵه‌تی و حزبی پێشكه‌ش بكه‌ن
و ببنه نموونه‌ی باڵا بۆ پێگه‌یاندنێكی كۆمه‌ڵایه‌تی Socializationو سیاسیی به‌سوود بۆ نه‌وه جیاجیاكانمان.
كێشه ئه‌وه‌یه، ئێستا كه‌س ناشپرسێ
بۆچی مرۆڤه شیاو و جوامێره‌كانی وڵات، شاره‌زاو دهستپاكهكان، په‌راوێزده‌خرێن،
یان دووریان گرتووه؟. ئه‌مڕۆ ئه‌و نموونه له فه‌رمانڕه‌وایی، به‌دۆخێكی ئه‌وتۆی
گه‌یاندوین كه، هه‌ندێ پێی وابێ: زۆربه‌ی خه‌ڵك، به راده‌یه‌كی وا ماندووكراوه
كه نه ئه‌و پرسیاره‌یان به‌خه‌یاڵدا بێ و نه ئومێدێكی ئه‌وتۆشیان به‌وه مابێ
كه زاته باشه‌كان بتوانن له‌ناو ژینگه‌یه‌كی وه‌ك ئه‌وه‌ی له واقعی ئێمه‌دا هه‌یه،
جێیان بێته‌وه.
جگه له‌م نائومێدییه كه ڕه‌وایه، خه‌ڵكه خهمۆرو
پهرۆشهكان خۆیشیان، به‌گشتی، نایانه‌وێ به‌ئاسانی و ته‌نها له‌پێناوی ده‌سكه‌وتی
كه‌سیدا، بچنه ناو ژینگه‌یه‌كی وه‌هاوه، نایانه‌وێ تێوه‌بگلێن و به‌خه‌ڵكانی
نابه‌رپرس و بازرگان یه‌كسان بكرێن. هاوكات ده‌ستڕۆیشتووانی حه‌قلی سیاسه‌تیش، ئه‌وه‌نده
نه‌فام نین ده‌رگا بكه‌نه‌وه كه‌سانی چاكسازو خاوه‌ن روئیا‌و پرۆژه بێنه ژوورێ و
كورتهێنان و شكسته‌كانیان ئاشكرا بكه‌ن!.
له‌وه‌ش زیاتر، ده‌ستڕۆیشتووانی
كایه‌ی سیاسه‌ت، چه‌ند له‌ناو خۆیان و له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتردا بێ مرونه‌ت و تینوو
بن به خوێنی سه‌ری یه‌كتر، له دوورخستنه‌وه‌ی هه‌موو نیشتمانپهروهرو خه‌ڵكانێكی
دڵسۆزدا، ته‌واو یه‌ك و ڕێك و ته‌بان، ئه‌وان له‌هه‌موو بارێكدا دوو ڕووی دراوێكن..!
كورد، له باشووری كوردستاندا، ده‌یتوانی ئه‌زموونێكی
باشی هه‌بێت، ئه‌كرا فه‌رمانڕه‌واییه‌كی دڵخۆشكهرو ئومێدبه‌خشمان هه‌بووایه،
مومكین بوو له ڕێی پێشكه‌شكردنی نموونه‌یه‌كی باشی خۆبه‌ڕێوه‌بردن و ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه‌و
واقعێكی باركراو به لانیكهمی دادپه‌روه‌ری و ئاسووده‌یی، بۆ ته‌واوی جیهانمان
بسه‌لماندایه كه ژێر ده‌سته‌یی كورد، سته‌مێكی مێژوویی بووه، كورد ئه‌گه‌ر چاره‌نووسی
له‌ده‌ستی باشترینی رۆڵه‌كانی خۆیدا ببووایه، ئێستا شتێكی تر ده‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی
ئێمه له‌م 28 ساڵه‌دا له زۆرێ له به‌رپرسانی وڵاتمان دی، ئه‌وه‌ی ئێمه له ره‌فتاری
سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌شی زۆری كاراكته‌رانی بڕیاربه‌ده‌ستی ناو ده‌زگا ده‌وڵه‌تی
و حزبییه‌كانمان به‌چاوی خۆمان بینیمان، ئه‌و گریمانه‌یه‌ی له‌بار نه‌برد كه ده‌ڵێ:(كورده‌كان،
دوژمنیان ناوێ!، لێیان گه‌ڕێن، هه‌ر خۆیان كوونی گه‌وره ده‌كه‌نه پاپۆڕهكهیان
و كه‌ناری ئارام و سه‌رفرازی، به‌چاو نابینن!)..
هه‌موو ئه‌وه‌ش، له سایه‌و ئه‌نجامی
چی؟ له‌پای هیچیتر نا ته‌نها ره‌فتاری چینێكی سیاسیی چاوچنۆك، نابه‌رپرسیار، لووتبه‌رز
و دابڕاو نه‌بێت له ئازار‌و مه‌ینه‌تییه‌كانی میلله‌ت، چینێك كه به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ
زۆریان له سه‌ره‌تاكان Principleو به‌رپرسیارێتی
داشۆردراون، ئه‌سڵه‌ن فشه‌یان به مه‌بده‌ئو بیروباوه‌ڕ دێت!، خه‌میان ته‌نها خه‌می
پڕكردنی گیرفانی خۆیان و زیادكردنی ژماره‌ی كۆمپانیاكانیان و، خۆشكردنی زیاتری ئه‌و
تایپه فیرعهونییهیه له‌ژیان و گوزه‌ران كه بۆ خۆیان و داروده‌سته‌و دهستوپێوهندو
خزم و كوڕ‌و كهسوكاریانیان دابین كردووه‌و كه‌سی تر!
ئه‌وان، ته‌نانه‌ت له ناو حزبهكانیشیاندا،
له بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری و كادیر‌و هه‌ڵسوڕاوانیان دابڕاون و ته‌نها نوێنه‌رایه‌تیی
به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن و هیچیتر!، له‌وه‌ش زیاتر، بوونه‌ته
ته‌نێكی نامۆ، چینێكی بێ منه‌ت به میلله‌ت و حزبایه‌تی و كورد، بگره گروپی وابه‌سته
به بێگانه‌و گرێگرته بۆ ده‌ره‌وه، یان چینێكی سهرمایهدارو بازرگان، یان
خاوه‌ن سه‌ڵته‌نه‌ت و خۆشگوزه‌ران و داخراو به‌سه‌ر خۆدا، كێشه‌ش ئه‌وه‌یه، هه‌ر
ئه‌مانه، له‌ڕێی كۆنترۆڵكردنی سامانی گشتی و فه‌رمانڕه‌وایی و هێزی چه‌كداره‌وه،
چاره‌نووسی هه‌ر هه‌موومانیان كه‌وتۆته بنده‌ست!.
ئایا هه‌ر به راستی نه‌ته‌وه‌ی
ئێمه له باشووری كوردستاندا شایسته‌ی ئه‌م(سه‌ركرده)و(كاراكته‌ر)انهن لهحهقلی
فه‌رمانڕه‌واییدا؟، حزبه‌كانمان كه‌سی تریان تیا نییه ئه‌و تیمه بێ روئیا و بێ
ستراتیژه یه‌ك له‌دوای یه‌كانه نه‌بێت كه له‌رێگه‌ی مه‌حسوبییه‌ت و ده‌سته‌گه‌ری
و وه‌لائی تایبه‌تییه‌وه ده‌كرێنه ده‌مڕاست له‌كاتێكدا توانای دانانی پلانی ته‌نانه‌ت
یه‌ك ساڵیشیان بۆ ئه‌و میلله‌ته نییه؟، ئایا به راستی كورد كه‌سی تری تیا نییه‌و
هه‌ڵنه‌كه‌وتووه كه نه‌چێته‌وه سه‌ر ئه‌زموونی بێبه‌رهه‌می ئه‌مانه‌و نموونه‌یه‌كی
جیاواز بێ؟ یان ئه‌مه ئیتر قه‌ده‌ری كورده كه له‌و هه‌لومه‌رجه مێژووییه‌دا،
كه دوای چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك بۆی هه‌ڵكه‌وتووه، كاراكته‌رانی نابه‌رپرس و بێ فكر‌و ئیمتیازخۆر
بڕیاربه‌ده‌ست و ده‌سه‌ڵاتداری بن؟ ئایا ئه‌مانه نازانن كه له ناو نه‌ته‌وه‌كه‌یاندا
به هه‌زاران هه‌زار پیاو و ئافره‌تی خوێنهواترو پسپۆرترو پاكتر هه‌ن كه ئه‌وان،
به‌م ئه‌داو ئه‌زموونه سیاسی و ئیدارییه خراپه‌ی كه پێشكه‌شیان كردووین، بۆ ئه‌وه
ناشێن ته‌نانه‌ت شاگردیشیان بن چ جای سه‌رداریان؟ ناڵێن و ناپرسن چی وا ده‌كات
كۆمه‌ڵگه‌ی راپه‌ڕین، له‌سایه‌ی ئه‌زموونی خراپی ئه‌واندا، دواجار ببێته كۆمه‌ڵگه‌ی
نه‌فره‌تكردن لهحهقلی خۆبه‌ڕێوه‌بردن و سیاسه‌تی كوردی؟ ناپرسن بۆچی مرۆڤی ئێمه،
به راده‌یه‌ك دڵشكاو و نائومێده، به‌و ساختهكارییانهشهوه كه ده‌یانكه‌ین،
هێشتا ژماره‌و رێژه‌ی به‌شداریی خه‌ڵك له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان و له‌بۆنه‌و رووداوه
نیشتمانییه‌كاندا، ناگاته نیوه؟
ئایا ئه‌م هه‌لومه‌رجه به كوێ
ده‌گات؟ ئاخۆ ئه‌و ده‌ستڕۆیشتووانه بۆ ده‌بێ وا له سیاسه‌ت گه‌یشتبن كه پۆست و
پایه‌كانی ناوی، مه‌كره‌مه‌یه‌كی ئیلاهییه‌و، ده‌بێ تا مردن ئه‌وانی تیا بن، تا ده‌شمرن
نه رێ به رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌یان بده‌ن كه به‌شدارببن، نه خۆیشیان عاقڵ بن
و زه‌ڕه‌یه‌ك به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌و په‌ند له به پهندبوون و ئابڕووچوونه سیاسی
و ئیداری و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان، وه‌ربگرن؟.
ئایا، به‌م حاڵه‌وه، ئه‌كرێ خاوه‌نی ئومێدی
سیاسیی باش بین بۆ ئایندهی نه‌ته‌وه‌كه‌مان؟ ئه‌كرێ بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌م باره
گلاوه، دووچاری هه‌ڵچوونی سیاسی ببین و ئه‌وه‌ش كه هه‌یه، به‌هۆی ئه‌م چینه
سیاسییه نابه‌رپرسه‌وه، له‌ده‌ستی به‌ین؟ ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌مانه، هه‌روا به
لوتبه‌رزی، به‌ترساندنی خه‌ڵك و بێباكییه‌وه، درێژه‌ی پێ بده‌ن، چاره‌نووسی وڵات
به كوێ ده‌گا؟..
*خ.دكتۆرا له Mass Media
adalatabdula@yahoo.com