دیموكراسی.. متمانه، یان كورسی ..؟
عه‌داله‌ت عه‌بدوڵا
2021-10-11   551
ئه‌گه‌رچی نهشارهزایییهكی فكریی گه‌وره‌یه
كه ته‌نها پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكرێته پێوه‌ر بۆ ئاماده‌بوونی سیسته‌می دیموكراسی،
چا جای له‌و مۆدێله عێراقییه‌ی كه رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز-_ی ئه‌مریكی ناوی لێ
نابوو: كۆنترۆڵكردنی سیاسه‌ت به چه‌ك و پاره!، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و تێگه‌یشتنه
ساویلكانهیهشمان، وه‌ك پێوه‌ر، بۆ دیموكراسی قبوڵ بێت، ئه‌وا له ئه‌زموونی ئه‌م
هه‌ڵبژاردنه‌ی عێراقدا، به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، نه‌ك كورتی هێنا، به‌ڵكو به
ئاشكرا تێكشكا تا ئه‌و راده‌یه‌ی كه چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ڵبژاردنه‌كه
داوای به‌خۆداچوونه‌وه له پارته سیاسییه‌كانی عێراق بكه‌ن، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی،
جارێكی تر، رێژه‌ی به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ته‌نانه‌ت نه‌گه‌یشته 50%
و له باشترین حاڵ‌دا 41%ی تێنه‌په‌ڕاند.
واته له كۆتاییدا، نزیكه‌ی 16 ملیۆن
هاووڵاتیی ده‌نگده‌ر له كۆی 25 ملیۆن كه‌س كه مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه،
بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان كردووه، ئه‌مه‌ش رووداوێكه، چه‌ندین شیكردنه‌وه‌ی
سیاسی بۆ ئایندهی نادیاری عێراق هه‌ڵده‌گرێت، به‌تایبه‌ت كاتێك زۆربه‌ی
دانیشتوانی ئه‌م وڵاته، به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، به ته‌واوی پشت له پرۆسه‌ی
هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن و وه‌ك میكانیزمێك بۆ گۆڕانكاریی سیاسیی نایبینن.
بایكۆت، به‌و رێژه گه‌وره‌یه، ده‌لاله‌تی
سیاسیی زۆری هه‌یه، یه‌كه‌مینیان ئه‌وه‌یه كه سه‌رله‌نوێ سه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی و كۆمه‌ڵگه‌یی كه‌وتۆته
ناو چه‌ندین پێشهات و سیناریۆی جیاجیا‌و مه‌ترسیداری داهاتووهوهو به‌هیچ جۆرێك
مسۆگه‌ر نییه. جارێ ده‌ستنیشانكردنی سه‌ره‌ك وه‌زیران و پێكهێنانی كابینه‌ی
داهاتووی حكومه‌ت و دابه‌شكردنی پۆست و بهركهوتهكان، ده‌بێته بهربهرهكانییهكی Challenge گه‌وره‌و به ئاسانی روونادات، چه‌ندین هێزی سیاسی له‌به‌رده‌م بژارده‌ی هه‌ڵبژاردنی
به ئۆپۆزسیۆنبووندان، ئۆپۆزسیۆنبوونیش له ئه‌زموونی سیاسیی عێراقدا واته كردنه‌وه‌ی
ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌ش به‌ڕووی ده‌ستێوه‌ردانی زیاتری ده‌ره‌كی، چونكه زۆربه‌ی هێزه
عێراقییه‌كان، به سروشتی حاڵ، لینكی خۆیان له‌گه‌ڵ هێزه هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا
هه‌یه‌و له ململانێی ناوخۆییدا به‌گه‌ڕی ده‌خه‌ن.
له‌لایه‌كی تر، پره‌نسیپی نوێنه‌رایه‌تیكردن،
به‌هۆی بایكۆته‌وه، دوچاری زه‌بری كوشنده بووه. هیچ گروپێكی براوه له عێراقدا
ناتوانێ به‌بێ بڕێكی زۆر له شه‌رمی سیاسی باس له نوێنه‌رایه‌تیكردنی خه‌ڵكی
عێراق بكات، چونكه له كۆتاییدا نوێنه‌ری كه‌مینه‌یه‌كی ده‌نگده‌رن كه ته‌نها
41%ی ده‌نگده‌رانی وڵات پێكده‌هێنن. واته ئه‌نجامی ئه‌مجاره‌ی هه‌ڵبژاردن، سیسته‌می
نوێنه‌رایه‌تیی خستۆته قه‌یرانێكی گه‌وره‌وه‌و له هه‌موو كاتێكدا شه‌قامی عێراقی
له په‌رله‌مانتاران و هێزه‌كانیان زیاتر مافی لافی نوێنه‌رایه‌تیكردنی عێراقییه‌كانیان
هه‌یه.
دۆخه‌كه بۆ هه‌رێمی كوردستانیش هه‌روایه. له‌كاتێكدا
كه پارتی و یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ له میدیاكانیانه‌وه ئاهه‌نگ و شایی بۆ
كورسییه‌كانیان ده‌گێڕن، شینی له‌ده‌ستدانی متمانه‌ی زیاتر له نیوه‌ی خه‌ڵكی
كوردستانیان په‌رده‌پۆش كردووه!. پارتی پتر له 300 هه‌زارو یه‌كێتی نزیكه‌ی چاره‌كه
ملیۆنێك و نه‌وه‌ی نوێ_ش ده‌یان هه‌زار ده‌نگیان دۆڕاندووه. گۆڕان، ئه‌گه‌رچی
دۆڕاو خراپیش دۆڕا، به‌ڵام زوو به زوو دانی به شكستی گه‌وره‌ی خۆیدا نا، ئه‌مه‌ش
ئه‌گه‌ری به‌خۆداچوونه‌وه‌و گۆڕانكاریی له‌به‌رده‌مدا واڵا ده‌كات، هه‌رچی یه‌كێتییه،
ئه‌وا تا ئێستا له واقعی خۆی هه‌ڵدێت و كورتهێنانه‌كانی له هه‌ولێر خستۆته ئه‌ستۆی
ساخته‌كاری و، له كه‌ركوكیش له ئه‌ستۆی كاندیده سه‌ربه‌خۆكان و، له سلێمانیش(ئه‌ندامه
بێ وهفاكان!) وه‌ك له هه‌ندێ سۆشیال میدیاوه ده‌بیسترێت..! واته تا ئێستا به
ره‌سمی نایه‌وێت دان به‌وه‌دا بنێت كه نزیكه‌ی چاره‌كه ملیۆنێك خه‌ڵكی لێ بۆته‌وه‌و
نیوه‌ی كورسییه‌كانی له كه‌ركوك و زۆربه‌ی كورسییه‌كانی له هه‌ولێر و، چه‌ند
كورسییه‌كی له ناوه‌ندی سلێمانی دۆڕاندووه، به ئه‌گه‌ری له‌ده‌ستدانی پۆسته‌كانی
داهاتووی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و پارێزگاری كه‌ركوكیشه‌وه.. تاقه دهسكهوتیشی له
دهۆك و دوزخۆرماتوو و نهینهوایهو هیچیتر.
هه‌رچی
پارتییه، راسته كورسییه‌كی زۆری هێناوه‌و له كه‌ركوك و سلێمانی چۆته پێشه‌وه،
به‌ڵام هاوكات سه‌دان هه‌زار ده‌نگی له‌ده‌ستداوه، له‌وه‌ش خراپتر كه ده‌بێ
حسابی وردی بۆ بكات، رێژه‌ی كه‌می به‌شداریی ده‌نگده‌رانی پارێزگای پایته‌خته، هه‌ولێر،
كه ئاماژه‌یه‌كی سیاسییه بۆ لاوازبوونی پێگه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی كه هه‌رگیز به
پێگه‌ی نیابی داناپۆشرێت كه وه‌ك پشك له یاسای هه‌ڵبژاردندا دانراوه‌و پێشوه‌خت
به‌شی پارێزگاكان دیاری كراوه.