یه‌كی ئایار‌و یادی كرێكار
قوته‌یبه فازڵ
2020-05-01   624
یه‌كی ئایاری هه‌موو ساڵێك‌و له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا یادی كرێكاران ده‌كرێته‌وه وه‌كوو بۆنه‌یه‌ك یان جه‌ژنێكی تایبه‌ت به‌كرێكاران‌و چینی زه‌حمه‌تكێشان‌و چه‌وساوانی دونیا.
كرێكارانی كوردستانیش وه‌كو به‌شێك له‌دونیای زیندوو هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریه‌وه شان به‌شانی كرێكارانی جیهان هه‌وڵی داوه‌و خه‌باتی كردووه بۆ چه‌سپاندن و وه‌دیهێنانی مافه‌كانیان، ئه‌و هه‌وڵانه‌ش خۆی بینیوه‌ته‌وه له‌و ڕێكخراو و لیژنه و سه‌ندیكایانه‌ی كه دروستبوون بۆ داكۆكی له‌ماف و ئیمتیازاتی كرێكاران و به ده‌ستهێنانی مافه ڕه‌واكانیان له پاراستنی سه‌لامه‌تی جه‌سته‌یی و كاتژمێره‌كانی كار وكرێی كار‌و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و .... هتد، به‌ڵام جێی داخه كه له هه‌رێمی كوردستاندا تا ئێستاش كرێكاران زۆربه‌ی ئه‌و مافانه‌یان به‌ده‌ست نه‌هێناوه و تا ئێستاش خه‌باتی بۆ ده‌كه‌ن.
له‌یه‌كی ئایاردا پێویسته هه‌میشه كاره‌ساته خوێناویه‌كه‌ی شیكاگۆ به بیر بهێنرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕووی قێزه‌ون و خوێنخۆری دونیای سه‌رمایه‌داری و چه‌وسێنه‌ر ده‌ربكه‌وێت ئه‌و دونیایه‌ی كه مرۆڤه‌كانی تیادا كراوه‌ته قوربانی حه‌ز و ئاره‌زووی چینێكی نه‌گریس و چه‌وسێنه‌ر.
یه‌كی ئایاری هه‌موو ساڵێك هه‌ر له ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی ساڵی (1886) ی شیكاگۆوه تا ئێستا‌و بۆ هه‌میشه‌یی یادگارێكی شۆڕشگێڕانه‌ی گه‌وره و خۆشه‌ویسته له‌دڵی هه‌موو كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێش‌و چه‌وساوه‌یه‌كی دونیادا‌و جه‌ژنی یه‌كێتی ڕیزه‌كانیانه.
یه‌كی ئایار یادی خۆگری و نه‌به‌ردی و قاره‌مانی و یه‌كگرتوویی كرێكارانه و ڕه‌مزی دڕنده‌یی و ڕووی قێزه‌ونی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داری چه‌وسێنه‌ره، له‌م ڕۆژه پڕ شكۆیه‌دا یادی هه‌موو ئه‌و چه‌وساندنه‌وه‌و ژێر ده‌ستی و ئازار و ئه‌شكه‌نجانه ده‌كه‌ینه‌وه كه كرێكاران به درێژایی مێژوو تا ئه‌مڕۆی ساڵی (2020)یش چه‌شتوویانه .
چینی كرێكاران ئه‌مڕۆ له گشت كایه سیاسی و ئابووری و سه‌ربازی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ڕۆڵی سه‌ره‌كی و گرنگ و به‌رچاویان هه‌یه و به‌شێكی دانه‌بڕاوی هه‌موو ئه‌و بوارانه‌ن .
به‌داخه‌وه ئه‌مساڵیش به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه كه سه‌رانسه‌ری جیهانی گرتوه‌ته‌وه چینی كرێكاران تیایدا زیانمه‌ندی سه‌ره‌كین به‌هۆی په‌ككه‌وتنی زۆربه‌ی كارگه و كارخانه و شوێنه‌كانی كاره‌وه، له كوردستانیش نه‌بوونی مووچه و هه‌لی كار له‌مساڵدا ئازار و زه‌حمه‌تیه‌كانی كرێكارانی چه‌ندین بار كردووه كه به ئاشكرا ده‌نگی ئازار و ناڵه‌ی ژیانیان ده‌بیسترێت .
من داوا ده‌كه‌م كه سه‌رجه‌م كرێكاران و سه‌ندیكا و ڕێكخراو لیژنه كرێكاریه‌كان له كوردستان خه‌باتی خۆیان یه‌ك بخه‌ن بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان و چه‌سپاندنی ئه‌و مافانه به پێی یاسایه‌كی كاری هاوچه‌رخ كه ببێته زامنكردنی ته‌واوه‌تی داوا ڕه‌واكانیان .
به‌رز و پڕ شكۆ بێت یه‌كی ئایار جه‌ژنی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و چه‌وساوانی جیهان .