كۆرۆنا وێستگه‌ی لێبوردن‌و ئاشته‌وایی
قوته‌یبه فازڵ
2020-03-20   777
له‌م ڕۆژانه‌دا كه سه‌رجه‌م خه‌ڵكی جیهان سه‌رقاڵی باسی په‌تای كۆرۆناو چۆنیه‌تی خۆپارێزی‌و ڕێگاكانی خۆپارێزین له‌و دوژمنه ترسناكه‌ی كه ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به‌دوژمنی مرۆڤایه‌تی ناویده‌بات.
هه‌ندێكیش له‌سیاسه‌تمه‌داران‌و ئابووریناسانیش به‌جه‌نگێكی ئابووری نێوان زلهێزه‌كانی دونیای ده‌بینن كه بۆ ڕوخانی ئابوری یه‌كتر مرۆڤه‌كان ده‌كه‌نه قوربانی.
له‌ئێستا زۆربه‌ی خه‌ڵكی بۆ خۆپاراستن‌و به‌دوور بوون له‌و به‌ڵایه له نێو ماڵه‌كاندا ماونه‌ته‌وه چ به‌زۆر بێت له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه یاخود هه‌ر له خودی خۆیانه‌وه و بۆ خۆپارێزی.
له‌م سه‌روو به‌نده‌دا چینێكی فه‌رامۆشكراوی كۆمه‌ڵگه هه‌یه كه به ته‌واوی له‌چاوی ڕاگه‌یاندنه‌كان‌و هزری زۆربه‌شماندا نین، ئه‌ویش ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له نێو زیندان‌و گرتوخانه‌كاندا به‌ندن زۆربه‌ی زۆریان خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه‌ن‌و كه‌سوكارو خانه‌واده‌ی ئێمه‌ن له‌م بارودۆخه‌دا ته‌نانه‌ت سه‌ردانیكردنیشیان لێ قه‌ده‌غه كراوه.
ڕاسته هه‌ر یه‌ك له‌و كه‌سانه به: ”تاوانێك یاخود به‌مادده‌یه‌كی یاسایی یان به‌هۆی هه‌ڵه له یاساكاندا یاخود به‌هۆی نادادی له‌یاسادا “ كه‌وتوونه‌ته نێو زیندان به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه ئێمه فه‌رامۆشیان بكه‌ین و له‌بیر بكرێن، هیچ كه‌س نیه هه‌ڵه نه‌كات ته‌نها خودای گه‌وره له هه‌ڵه به‌دووره، ئه‌وانیش مرۆڤن و زۆربه‌یان خاوه‌نی ده‌یان هیوا و ئاواتی مه‌زنن خاوه‌نی كه‌س و كار و خانه‌واده‌ن، به‌شێكیشیان خاوه‌نی بڕوانامه‌ی زانستین یاخود خاوه‌ن به‌هره‌ن ئه‌گه‌ر بهاتایه‌و له‌م هه‌رێمه‌و له‌م بارودوۆخه‌دا نه‌بوونایه ئێستا كه‌سێكی تر ده‌بوون كه خزمه‌تیان پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان ده‌كرد.
له‌م كاته‌دا ده‌مه‌وێ هه‌ندێك زانیاری بخه‌مه ڕوو له‌و وڵاتانه‌ی كه تووشی په‌تای كۆرۆنا بوونه‌ته‌وه و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی بۆ زیندانیه‌كانیان ناوه.
كۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر له (86) هه‌زار زیندانی ئازاد كرد كه زیندانیانی سیاسیشی تیادابووه، و به بۆنه‌ی یاده‌كانی نه‌ورۆزیشه‌وه بڕیار وایه ڕابه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران لێخۆشبوو‌ن بۆ (10) هه‌زار زیندانی سیاسی تریش ده‌ربكات .
له ئه‌فغانستان به هۆی ڕێكه‌وتنی تاڵیبان و حكومه‌ته‌وه و به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه ئاماده‌كاری ده‌كرێ بۆ ئازاد كردنی هه‌زاره‌ها زیندانی، له ”میسر، لوبنان،ئیسرائیل، ئیتاڵیا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئیسپانیا“ ده‌یان وڵاتی تریش كه خه‌ریكی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌یه‌كی گونجاو و یاسایین بۆ ئازادكردنی زیندانیان و خاڵی كردنی زیندانه‌كان .
له ئێستاشدا كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ده‌ست ده‌یان كێشه‌ی ئابوری و سیاسیه‌وه گیرۆده‌یه و په‌تای كۆرۆناش سه‌رباری هه‌موو كێشه‌كان زیادی كردوه، پێویسته حكومه‌ت و په‌رله‌مان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری و دادوه‌ره به‌ڕێزه‌كان و یاساناسان تاو‌و توێی ئه‌م بابه‌ته بكه‌ن و به‌هه‌ند وه‌ریبگرن، هاوتا له‌گه‌ڵ پاراستنی سه‌روه‌ری یاسا .
پێویسته بیر له‌وه بكرێته‌وه كه به مه‌رج یاخود به دانانی بارمته یاخود به هه‌ر ڕێگه‌یه‌كی یاسایی ده‌كرێت ده‌رگای زیندانه‌كان بكرێته‌وه و ده‌رفه‌تێكی تر به زیندانیه‌كان بدرێته‌وه بۆ ژیان .
ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێت كه یادی نه‌ورۆزیشمان له پێشه گه‌رچی ئه‌مساڵ ئه‌و یاده ناكرێته‌وه به‌ڵام ده‌كرێ حكومه‌ت و په‌رله‌مان ئه‌م یاده بكه‌نه كلیلی ڕاگه‌یاندنی ئاشته‌وایی و لێبوردنێك له نێوان زیندانیان وكۆمه‌ڵگه‌دا، له نه‌بوونی مووچه و بێ كاری و داخستنی دام و ده‌زگاو نه‌بوونی ده‌وامی فه‌رمانگه‌كاندا ده‌كرێ كه‌مێك ئاسوده‌یی و خۆشی بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ خانه‌واده و كه‌س و كاری زیندانیه‌كان .
خودای گه‌وره لێبورده و به‌خشنده‌یه كه‌سانی به‌خشنده‌شی خۆش ده‌وێت .