سیاسه‌ت له‌کۆمه‌ڵگای کوردی، له‌مه‌کته‌ب سیاسی حزبه‌کانه‌وه تا دیوه‌خانه‌کان
رامیار جه‌مال
2019-12-17   617
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ک زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی کوردستان سه‌ر به‌حزبی سیاسین‌و ناراوستهوخۆ تێگلێنراون له‌سیاسه‌ت. ئه‌مه له‌سیاسییه باڵاکانه‌وه بگره تا ده‌گاته هه‌وادارێکی حزبی ئینجا بۆ خاوه‌ن پیشه‌و توێژی گه‌نج و ته‌نانه‌ت مناڵان‌یش. ئه‌م زانسته له له مێزی مه‌کته‌ب سیاسیه‌کانه‌وه په‌لی کێشاوه بۆ دیوهخانو کۆبوونه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ته‌نانه‌ت بۆ مناڵێکی پێنج ساڵان که تحلیل بۆ سیاسه‌ت ده‌کات. ده‌مێک بوو ده‌مویست له‌سه‌ر وه‌ها بابه‌تێک بنووسم چونکه باس و خواسی حزب و سیاسه‌ت و حکومه‌ت نه‌ک هه‌ر ده‌مێکه له کۆمه‌ڵگاکه‌مان بۆته دیارده به‌ڵکو زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی کوردستان به‌سه‌رجه‌م توێژه‌کانه‌وه گهوزێنراون له سیاسه‌ت. ئه‌مه له‌کاتێکدا به‌شێکی زۆرمان په‌یوه‌ندیمان به سیاسه‌ته‌وه نییه.
هاوکات من هاورام له‌گه‌ڵ رۆنالد رێگانی سه‌رۆکی پیشووی ئه‌مریکا (1980-1988) که له‌کتێبه‌که‌یدا ده‌نووسێ " گه‌ر پێتوایه قازانجێک لهسیایسهت ناکه‌یت، به‌و مانایه نییه سیاسه‌ت قازانجێک لێوه‌رنه‌گرێت". به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نایه که هه‌موو ناراسته‌وخۆ و بێ ویست و ارادهی خۆمان و نه‌بوونی پیشیه‌ک له‌سه‌ر وه‌ها زانستێک بێین و ده‌ست به تحلیل کردنی بکه‌ین.
به‌لێ پیشه‌یی بوون تاراده‌یه‌کی زۆر له کۆمه‌ڵگای کوردی وونه. خه‌لکی زۆر باسی سیاسه‌ت ده‌که‌ن له کاتێکدا سیاسه‌ت نه پیشه‌یانه‌و نه کارێکیشیان له سیاسه‌ت داوه. راشکاوانه ده‌ڵێم ناپیشه‌یی بوون له ته‌مبه‌ڵێ و ناچالاکی و دواکه‌وتوویی چیترمان پێشکه‌ش ناکات. هه‌مان هۆکاریش ئێمه‌ی مشه‌خۆر به حکوومه‌ت کردووه‌و له‌سه‌رووبه‌ندی تخروج له‌زانکۆ له جیاتی بیرکردنه‌وه له پرۆژه‌و به‌رهه‌مهێنان و په‌یوه‌ست بوون به پیشه‌یه‌ک، دێین داوا له حکوومه‌ت ده‌که‌ین که دامان بمه‌زرێنێت و مووچه‌مان بۆ دابین بکات، ئاخر حکوومه‌تێکی ساوا، ناشه‌فافی ئێمه، حکومه‌تێک که به‌خه‌یاڵی دانه‌هاتبوو بودجه پاشه‌که‌وت بکات و رووبه‌روی ئه‌و قه‌یرانانه ببێته‌وه که له‌م چه‌ند ساله‌ی دواییه‌وه تا ئێستاش به‌رۆکی به‌رنه‌داوین، چۆن و به چۆن میکانزمێک ده‌توانێ هه‌موو ساڵیک نزیک به 100 هه‌زار خوێندکار که له زانکۆ و پهیمانگکان ته‌خه‌روج ده‌که‌ن دابمه‌زرێنێت؟!
بگه‌رێینه‌وه بابه‌تی سه‌ره‌کی، له رۆژئاوا گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌و شوێنانه که مه‌ربوت نین به سیاسه‌ت، باسی سیاسه‌ت ناکرێت. کاتێک ئه‌ندامانی خێزانێک کۆده‌بنه‌وه، یا گه‌شتێک ده‌کرێت، یا چه‌ند هاورێیه‌ک بۆ به‌سه‌ر بردنی کاتێکی خۆش کۆده‌بنه‌وه، سیاسه‌تیان بیر نیه تا گفتگۆ و ئارگومێنتی ده‌رباره بکه‌ن. له‌وێ، هه‌موو که‌سێک سه‌رقاڵی پیشه‌ی خۆیه‌تی. جگه له‌وانه، گه‌نج و هه‌رزه‌کار و توێژی مناڵ له غرب به‌پێچه‌وانه‌ی ئێمه ئه‌وه‌ی به‌لایانه‌وه گرنگ بێت بریتییه له ئاهه‌نگ و خوێندن و ئه‌وه‌ی که ده‌بێت له‌م قۆناغه‌ی ته‌مه‌نیان بیکه‌ن، دوور له سیاسه‌ت. به‌ڵی، مباله‌غه نییه گه‌ر بلێم له‌وێ گه‌ر له ئاهه‌نگێک یا کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هاورێیانه باسی سیاسه‌ت بکه‌یت، که‌سانی به‌شداربوو به نامۆ و ئهنتیپاتیک لهقهلهمت ده‌ده‌ن.
مه‌خابن لای ئێمه، له کاتی نان خواردن و کامه کاتانه‌ی که ئێمه بۆ به‌سه‌ر بردنی کاتێکی خۆش و جێژ وه‌رگرتن له دیداری یه‌کتری کۆبوینه‌ته‌وه، ئار‌گومێنت و گفت‌و گۆ ده‌رباره‌ی ئه‌م زانسته ده‌کرێت. سه‌رچاوه‌ی به‌شێکی زۆری گفتوگۆی که‌سی بێژه‌ریش به سیاسه‌ت بریتییه له که‌ناڵه‌کانمان که زۆرینه‌ی زۆریان ئه‌و پرینسیپله جێبجێدهکهن که به "حیزبۆکراتیهت" ی کۆمه‌ڵگا ناسراوه. خه‌ڵکی ساڵه‌های ساڵ ده‌خوێنن و ده‌خوێننه‌وه تا بتوانن و بڵێن که((political analystشیکه‌ره‌وه‌ی سیاسسهتن، که‌چی لای ئێمه له گه‌وره‌وه تا مناڵێکی 5 ساڵان که فری به سیاسه‌ته‌وه نییه تحلیلی سیاسه‌ت ی ئه‌مریکا ده‌کات، ئه‌مه له کات به فیرۆدان که ئێمه له هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک زیاتر پێویستمان به کات و زانینی به‌هاکه‌یه‌تی چیر ده‌گه‌یه‌نێت؟ باشه ئه‌مه له‌پای چی؟
بێگومان سیاسه‌ت وه‌کو زانستێکی سه‌ربه‌خۆ که له‌زۆربه‌ی زانکۆکانی جیهان به‌ش و قسمی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌وه چه‌نده‌ها لق و پۆپ له‌خۆی ده‌گرێت، به‌هاو ئه‌همیه‌ت وگفتوگۆ هه‌ڵده‌گرێت و فه‌لسفه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆیه، به‌ڵام هێشتا ناکرێت و نابێت بگات به‌و راده‌یه که کۆمه‌ڵگای ئێمه خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کات. ئه‌و مافه به‌خۆم ده‌ده‌م وه‌کو خوێنکاری ئه‌م زانسته‌ش ئه‌وه بڵێم که، هه‌ر وا ئاسان نییه که‌سێک بێ پێشینه‌و زانیاری به بنه‌ماو تیۆر و مێژووی سیاسه‌ت، گفتوگۆ‌و تحلیل و کاری سیاسه‌ت بکات.
تێزی من لێره ئه‌وه‌یه که هه‌ر که‌سێک به‌پیشه‌ی خۆیه‌وه سه‌رقاڵ بێت و به‌و راده‌یه و له‌لایه‌ن هه‌موو توێژێکه‌وه باس له سیاسه‌ت نه‌کرێت چونکه له راستیدا سوودی نییه و کات به‌فیرۆدانه و شتێک له مه‌سه‌له‌که ناگۆرێت که کرۆکی زانستی سیاسه‌ته. ئه‌مه کاری دیپلۆمات و رێکخراو و محلل سیاسی و ئه‌ندام په‌رله‌مان و ئه‌ندام و کادری حزب و که‌سانی شاره‌زاو په‌یوه‌ست به‌م زانسته‌ن.
رامیار جه‌مال، ماستەر لەپەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان