كۆنفرانسی وارشۆو داهاتوی كۆماری ئیسلامی ئێران
محه‌مه‌د حه‌سه‌ن
2019-02-08   1241
رۆژانی 13 و 14 ی شوبات، ته‌نها دوو رۆژ دوای كۆتاییهاتنی ئاهه‌نگه‌كانی چله‌مین ساڵیادی شۆڕشی 1979 ی ئێران، وارشۆی پایته‌ختی پۆڵندا میوانداری كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات كه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه ئاماده‌كاری بۆكراوه، هه‌رچه‌نده ناونیشانی كۆنفرانسه‌كه له چوارده‌وری ئاسایش، ئاشتی و سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌خولێته‌وه، به‌ڵام وه‌ك به‌رپرسانی واشنتۆن باسیان لێوه‌كردووه ناوئاخنی گفتوگۆكان له‌سه‌ر مه‌ترسیه‌كانی ئێران ده‌بن بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه.
هه‌واڵی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و كۆنفرانسه له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی مانگی رابردووی مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ چه‌ند وڵاتێكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست راگه‌یه‌نرا و هه‌ر زوو به‌رپرسانی تاران كه‌وتنه به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌كی توند و چه‌ند رێكارێكیشیان به‌رامبه‌ر به پۆڵه‌ندا گرته‌به‌ر و ته‌نانه‌ت كاربه‌ده‌ستانی ده‌زگای دیپلۆماسی ئێران سڵیان نه‌كرده‌وه له‌وه‌ی حه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و دیله پۆڵهندیانهش به چاوی ئه‌و وڵاته‌دا بده‌نه‌وه، كه له میانی شه‌ڕی جیهانی دووه‌مدا و دوای هه‌ڵاتن له ئۆردوگاكانی ستالین، له رێی ئێرانه‌وه گه‌ڕابوونه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان.
هه‌ندێك ئه‌و كاردانه‌وه هیستریایه‌ی ئێران به‌رامبه‌ر به كۆنفرانسه‌كه‌ی وارشۆ بۆ ئه‌وه ده‌گێڕنه‌وه كه سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئێران كه دواتر ناوی شۆڕشی ئیسلامی لێ‌نرا، به‌رهه‌می كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی زلهێزه‌كان بووه، مه‌به‌ست له‌مه‌ش كۆبوونه‌وه‌ی داخراوی سه‌ركرده‌ی وڵاته زلهێزه‌كان بوو له گوادلۆپ، كه تێیدا بڕیاردرا به‌وه‌ی چیتر پاڵپشتی له مانه‌وه‌ی محه‌مه‌د ره‌زا شا نه‌كرێت له ده‌سه‌ڵات و به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای ئه‌وه‌ش شۆڕشی به‌رهه‌ڵستكاران سه‌ركه‌وت.
ئه‌گه‌ر ئه‌وه به‌شێكی ترسه‌كه‌ش بێت، له‌راستیدا، هه‌لومه‌رجی ئێستای جیهان، ناوچه‌كه و ناوخۆی ئێران ته‌واو له‌بار و ئاماده‌یه بۆ هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك.
دیمه‌نه‌كه به گه‌وره‌یی:
كۆنفرانسی وارشۆ له كاتێكدایه به كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و گه‌ڕانه‌وه‌ی سزاكانی بۆ سه‌ر ئێران، هه‌ناسه‌ی له‌و وڵاته بڕیوه، به‌جۆرێك ئابوریه‌كی داڕماندووه، له لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكار له تارانه‌وه، باس له‌وه‌ده‌كرێت كه فشاره‌كان له 40 ساڵی رابردوودا هاوشێوه‌یان نه‌بووه (حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌سه‌ر قه‌بری دامه‌زرێنه‌ری كۆماری ئیسلامی و له سه‌روبه‌ندی ده‌ستپێكردنی یاده‌كانی شۆڕشی 1979دا وای وت)، رۆژی سێ شه‌ممه 5 ی شوباتیش بیژه‌ن زه‌نگه‌نه، وه‌زیری نه‌وتی ئه‌و وڵاته وێڕای گله‌یی و گازنده‌یه‌كی زۆر وڵاتانی عێراق، یۆنان و ئیتالیا به‌وه‌ی سه‌رباری به‌خشینیان له سزاكانی ئه‌مریكا به‌ڵام ئاماده‌نین درێژه‌ی به مامه‌ڵه‌كانیان له بواری وزه له‌گه‌ڵ تاران بده‌ن، باسی له‌وه‌كرد، "شه‌ڕی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا له شه‌ڕی هه‌شت ساڵه له‌گه‌ڵ عێراق دژوارتره".
به‌هۆی ئه‌و سزایانه‌ی ئه‌مریكاوه، ئابوری ئێران به‌ره‌وڕووی داته‌پین و داڕمان بوه‌ته‌وه، به‌های دراوی نیشتمانیه‌كه‌ی بۆ نزمترین ئاستی له مێژووی ئه‌و وڵاته داكشاوه و بێكاری، گرانی، هه‌ڵاوسانیش له لوتكه‌دان و هاواریان له هاوڵاتیانی ئێرانی هه‌ڵساندووه.
له‌پاڵ فشاری تاقه‌تپڕوكێنی ئابوری له‌سه‌ر هاوڵاتیان، هه‌ر یه‌ك له به‌رته‌سك كردنه‌وه و نه‌هێشتنی ئازادیه‌كان، داپڵۆسین و سه‌ركه‌وتی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كان، توندوتیژیه‌كان به‌رامبه‌ر به جوڵانه‌وه‌ی كرێكاران، ژنان و خوێندكاران و ره‌شبگیری و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی چالاكوانان و به‌رهه‌ڵستكاران ئه‌و فاكته‌ره ناوخۆییانه‌ن، كه به‌رده‌وام واده‌كه‌ن ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی دوو ساڵی رابردوودی ئێران، ئه‌گه‌رێكی كراوه بێت و ئه‌مجاره‌یان به ئاسانی كۆماری ئیسلامی و هێزه ئه‌منیه‌كانی نه‌توانن دایبمركێننهوه.
هه‌ر له ناوچه‌كه‌دا و به‌شێوه‌یه‌كی جیاوازتر له جاران هه‌وڵه‌كان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی قول و قاچی ئێران له چه‌ند وڵاتێك چڕتر كراونه‌ته‌وه:
له سوریا، به‌ده‌یان جار سوپای ئیسرائیل بۆردومانی بنكه و باره‌گاكانی سه‌ر به سوپای قودس و هێزه‌كانی نزیك له ئێرانی كردووه و كاربه‌ده‌ستدانی تهلهئڤیڤ رژدن له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌و جۆره هێرشانه.
له عێراق، دوای سه‌ردانه له ناكاوه‌كه‌ی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی ، دوای ئه‌ویش و له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌كان بۆ قه‌ڵاچۆكردنی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران چڕتر كراونه‌ته‌وه و دواتر ده‌ركه‌وتنی زیاتری هێزه ئه‌مریكیه‌كان له هێڵێك به درێژایی ناوچه‌كانی نێوان دیاله‌ی هاوسنوری ئێران تا نه‌ینه‌وای هاوسنوری سوریا و گه‌رمتربوونی قسه و باسه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی بنكه‌كانی ئه‌مریكا له‌و هێڵه، هه‌رهه‌موویان ئاماژه‌بوون بۆ ئه‌وه‌ی واشنتۆن قۆڵی هه‌ڵماڵیوه په‌رژین و سنورێكی قایم بۆ جموجۆڵه‌كانی تاران له ناو عێراق دابنێت، ته‌نانه‌ت دوالێدوانی ترامپیش به‌وه‌ی له عێراقه‌وه ده‌یانه‌وێت چاودێری ئێران بكه‌ن و له ئه‌گه‌ری هه‌ر مه‌ترسیه‌ك خێراتر به‌رپه‌رچی بده‌نه‌وه، به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر توندكردنی تهوقهكه له‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی.
له یه‌مه‌ن، كه ماوه‌یه‌كی زۆره هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به‌سه‌رۆكایه‌تی سعودیه و پاڵپشتی ئه‌مریكا له هه‌وڵی بنكۆڵكردنی جێپێی ئێران و چۆكدادان به حوسیه‌كانی سه‌ر به تارانن، پێداگرتر له جاران هه‌وڵده‌ده‌ن به شه‌ڕ بێت یان به ئاشتی دۆخی ئه‌و وڵاته بگرنه ده‌ست.
له ئه‌فغانستانیش، دانوستانه‌كانی تالیبان و ئه‌مریكا تا ئاستی ئاماده‌كردنی ره‌شنوسی رێككه‌وتنی ئاشتی چۆته پێش و له مۆسكۆش بۆ یه‌كه‌م جار دوای 18 ساڵ، به به‌شداری تالیبان كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی حزبه‌كانی ئه‌فغانستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌موو ئاماژه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه‌ن كه بهرێككهوتنێكی ئاشتی و گه‌ڕانه‌وه‌ی تالیبان بۆ ناو پرۆسه‌ی سیاسی یاسایی ئه‌و وڵاته، ئه‌مریكا و هێزه بیانیه‌كان له ئه‌فغانستان بكشێته‌وه.
له‌و په‌ڕی گۆی زه‌وی و له ڤه‌نزویلای هاوپه‌یمان و دۆستی ئێران، گۆڕانكاری خێرا به‌ڕێوه‌یه، دوای ئه‌مریكا 9 وڵاتی ئه‌وروپیش دانیاننا به سه‌رۆكایه‌تی كاتی خوان گوایدۆ سه‌ركرده‌ی به‌رهه‌ڵستكاران و كۆتاییهاتنی شه‌رعیه‌تی نیكۆلاس مادۆرۆ له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئه‌و وڵاته‌دا. ئه‌مه‌ش په‌یامێكی روونه كه هێزی كۆده‌نگی نێوده‌وڵه‌تی شه‌رعیه‌تی زیاتره له هێزی حكومه‌تێك كه بانگه‌شه ده‌كات له رێی سندوقی ده‌نگدانه‌وه ره‌وایه‌تی حكومڕانی وه‌رگرتووه.
كاتێك به‌م شێوه‌یه له تابلۆ گه‌وره‌كه بڕوانین، له ترس و سڵه‌مینه‌وه‌ی ئێران له كۆنفرانسی وارشۆ زیاتر تێده‌گه‌ین، ئه‌و كۆنفرانسه ئه‌گه‌ر نه‌شبێته گۆچانێكی سیحری بۆ كۆتاییپێهێنان به ده‌سه‌ڵات له ئێران، به‌ڵام بڕیار و راسپارده و خودی كۆده‌نگیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كه‌ی، ره‌وتی رووداوه‌كانی په‌یوه‌ست به ئێران خێراتر ده‌كه‌ن.