بمانەوێت یان نا، داستانی دەروێش عەبدی بەشێکە لە کەلەپوور وکولتوورو ئەدەب و مێژووی کوردستانیان ، رێک وەک شانامەو داستان و ئەفسانەی خورشید و خاوەر ، مەمو زین و شیرین و خەسرەو،ئەوداستانانەی کە نەک تەنها بە میرات وەک سامانێکی بەنرخ بۆمان ماوەتەوەو فێرە خۆشەویستی و مقاوەمەت و عیشقی کردووین ، بەڵکو تێکەڵی ئەدەب و کولتووری نەتەوەکانی دراوسێی کوردستانیش بوینە .
دیارە دوێنی دەزگای زانایان و زانستە شەرعییەکانی یەکگرتوو نامەیەکی ئاڕاستەی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی و حزبە کوردستانییەکان و پەرلەمان و حکومەتی هەرێم کردوەو داوی لابردنی بڕگەیەک لە داستانی دەروێش عەبدی کە لە کتێبی زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی (١٠ ) ی ئامادەیی لاپەرە ٢٣٦ تۆمارکراوە دەکات ، هەروەها داوش دەکەن کە وەزارەتی پەروەردە داوی لێبوردنیش لە تەواوی موسڵمانان بکات ، چونکە بەڕای ئەوان دەروێش لە بڕگەیەکی لاوکەکەیدا سوکایەتی بە پەیامبەری ئیسلام کردووە !!
دوای رۆژێک لە داواکارییەکەی دەزگای زانایان و زانستە شەرعییەکانی یەکگرتوو، وەزیری پەروەردە ئالان حەمە سەعید بە فەرمانی وەزاری ژمارە( ٩٦٣ ) بڕیاری لابردنی برگەی دیاریکراو بۆ ساڵی خوێندنی داهاتوو ( ٢٠٢٢ / ٢٠٢٣ ) ی دا .
برانۆ كورد خاینۆ:
دیارە کوردستانیان چەندین هونەرمەندی ڕەسەنی میللییان هەیە کە هەریەکەیان قوتابخانەیەکی دەوڵەمەندوجوانی هونەری ڕەسەنی کوردستانن، لەوانە : عەلی خەنجەر و گوڵێ خان و مەنیجە کوێر و حەمەد ئاغا مەدۆ و سهعید ئاغای جزیری، حهسهن جزیری، مریهم خان، عائشە عوسمان ( ئایشە شان ) ، نەسرین عومەر شێروان ، محەمەد عارف جزیری وکاوێس ئاغا کە ھونەرمەندێکی میللی کوردو کەسێکی زۆر کورد پەروەو نیشتیمان پەروەر بووە وئەوەش لە کردارەکانی ڕەنگی داوەتەوە بەتایبەتی لەدوای ئەوەی بویتە بەرپرسی ئازووقەی عوسمانیەکان لە شەقڵاوە ،لە ساڵی ١٩١٧ دا دەستی یارمەتی بۆ خەڵکی فەقیر و ھەژار درێژ کردووەوبە دزیی جەندرمەکان لەم بەرووبومانە بەشی داون ، هەروەها بەهونەرە ڕەسەنەکەیشی وەک ئەو بەرێزانەی دیکە کە لەسەرەوە ناوم هێناون خزمەتی هونەری کوردی کردووە و راپهڕین و شۆڕشهكانی كوردو ڕووداوه مێژووییهكانیشی لهڕێی لاوكهوه گیراویەتەوە ولەسەر گرامافۆن ( قەوان )تۆماری كردووه ولهههردوو رادیۆی ( بهغدا و یهریڤان) پهخش كراوه ، ئاخر بەهەوەنتە شێخ مهحمود ئهسپێكی كهحێلی و تفهنگێك لهگهڵ دوو ڕهخته فیشهك و چل لیرهی زێڕی نەداوەتێ !. دەبێ ئەوەش بزانین ،ئەگەر کاوێس ئاغا نەبوایە ئێمە بەشێک لە رووداوەکانی مێژووی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی ئەو سەردەمەمان نەدەزانی .
باشە دەکرێت ئێستا بێین و بڵێن دەبێت لهلاوكی شێخ مهحمود دا بڕگەی (ئهزێ هندی هاوار دكهم هاوارا تركا گهلهك دووره برانۆ كورد خاینۆ) ی کاوێس ئاغا لا بدرێت چونکە قسەیەکی سەقەتە ونابێت نەوەکانمان گوێ بیستی ئەو سوکایەتییەی کە کاوێس ئاغا بە کوردی دەکات ببن ؟!
دەبێ باش لەوە تێبگەین ، بەرهەمەکانی دەروێش عەبدی و کاوێس ئاغا ومەم وزینی ئەحمەدی خانی و ئەی رەقیبی دڵدار و تاد .... موڵکی کوردستانیانن بەرلەوەی مولکی خاوەنەکانیان بێت ، بۆیە کەس بۆی نییە ئەو مولکە گشتییە بە داواکارییەک کونفەیەکونی بکات و بەهەنجەتی ناڕەوا .
بەرێزان ..دەبێت ئەمرۆ ئێمە لە هەموو سەردەمەکانی تر زیاتر ناڕهزایى خۆمان دژى ڕق و كینهوه توندوتیژى دەربڕین و خوازیارى تۆلیرانس ( لێبووردهیى و پێكهوهژیان ) بین و یەکتر بە هەموو جیاوازییەکانمانەوە قبووڵ بکەین .
تەماشای وڵاتانی نائیسلامی بکەن و لێێان فێر بن ، ئەوانەی گەورەترین حوسینییە و مزگەفتیان لە پایتەختی وڵاتەکانیان بۆ ئیسلامە پەنابەرکان دروست کردووە بۆ ئەوەی بەئازادی و بەئاشکرا ممارەسەی تقوسەکانی خۆیان بکەن .
لەکۆتایدا دەڵێم دەبێت هەنگاوی داهاتووی دەزگای زانایان و زانستە شەرعییەکانی یەکگرتووچی بێت ، چونکە بەقسەی ئەوان بێت، نیوەی ئەدەبیات و شیعرو نووسینی نووسەر و رووناکبیرە کلاسیکیە کۆنەکانی کورد کە بەشێکی زۆریان موسوڵمانن نەک تەنها دەبێت بسووتێنرێت ، بەڵکو دەبێت سزاش بدرێن ، چونکە بەئیلهام وهزرودڵی خۆیان و عاشقەکانیان شیعریان نووسیوە ڕووداوەکانیان وەک خۆی تۆمارکردووە .
لێگەرێن با مرۆڤ ئازاد بێت ...
ئاخر ئایین بۆ تاك و وڵاتیش بەبێ جیاوازی ئایین و رەگەز و نەژاد و پلەو پایەی كۆمەڵایەتیی و سیاسیی بۆ هەمووانە !