ئۆلیڤەر کرۆموێلەکانی هەرێمی کوردستان: لەگەڵ گورک دەخۆن و لەگەڵ شوانیش دەگرێن
شەماڵ عادل سەلیم
2021-08-11   812
خەڵکی خێرلەخۆنەدیوی هەرێمی کوردستان چەندین ساڵە بەدەست دوو حزبی
ئۆلیگارشی ( یەکێتی و پارتی ) لەهەموو
بوارەکان ( سیاسی ، ئابوری ، كولتوری ،
کۆمەڵایەتی ، خزمەتگوزاری) دەناڵێنن و رۆژ لەدوای رۆژیش ئاستەنگ و کێشەکانیان
قوڵترو زەبەلاحتر دەبێت .
دیارە ئەو خەڵکە ناڕازیەش دوای ئەوەی خەباتی شەقام و چاڵاکییەکانیان
بەزەبری هێزو لێدان و گرتن و بەتۆمەت بەشینەوەو، بەهەنجەتی جۆراوجۆری دەسەڵاتی داپلۆسێنەری
هەردوو حزب ( یەکێتی و پارتی ) چوارچێوە گیرکرا ، ئەمڕۆ تاکە شوێن کە خەڵک بتوانێت
نارەزایەتیەکانی تا ڕادەیەک بە ئازادی
تیایدا دەرببڕێت ،سۆشیاڵ میدیاو چەند ماڵپەر و رۆژنامەیەکن کە خەڵک بەئازادی
دەردەڵی خۆیی تیایدا دەکات .
لە بەرامبەری ئەو دەنگە ئازادانەش سوپایەک لە قەڵەم بەدەستی چاکەت و پانتۆل و یەلەگ لەبەرسەنگەریان لێ گرتوون و،
لە کەناڵە جیاجیاکانی حزبەکان بونەتە زوڕنا ژەنی دەسەڵاتی هەربێنەی کوردستان . ئا
، ئەوانەی لەگەڵ گورک دەخۆن ولەگەڵ شوانیش دەگرێن !
خەباتی
سۆشیال میدیا :
دیارە
دەسەڵاتی هەرێم ، یان باشتر بڵێم دەسەڵاتی
هەربێنە ی هەرێم ،خەباتی خەڵکی ناڕازیی لە سۆشیاڵ میدیا زۆر بەدڵە ، چونکە باش دەزانێت بە هاوار و ناڕەزایی دەربڕین ،
دەسەڵات ناروخێت ، ئەوان باش دەزانن کۆمێنت و وتارنووسین هیچ لەبابەتەکان ناگۆڕێت
. هەراج کردنی کەرتی گشتی ، دزییەکان ، تاڵانی سەروەت و سامانی خەڵک ، فەرهود
کردنی قوتی خەڵک ، کپکردنی دەنگە بوێرەکان
، شکاندنی قەڵەمە ڕاستگۆکان بەردەوامی دەبێت ، ئەوەی بەدلیشی نەبێت ، خۆیان گوتەنی دەتوانێت
هەرێم جێبهێڵت، وەک ئەوەی ئەوان خاوەنی
هەرێمی کوردستان بن ولە باوکیانەوە تاپۆی ڕەشیان بۆ مابێتەوە!
بەلێ
دەسەڵاتی جوت حزبی ئۆلیگارشی ئەمڕۆ
سیاسەتی ئۆلیڤەر کرۆموێل - Oliver
Cromwell – بەرامبەر خەلکی ناڕازی
هەرێم پەیرەو دەکات ، بەڵام بێ ئاگا لەوەی
ئەو ناڕەزایەتییانەی ئەمڕۆ کە سۆشیال میدییای تەنیوە ، دەسپێکی ڕاپەڕینێکی
جەوماریی سەرتاسەریە بۆ کۆتایی پێهێنانی ئەوزوڵمەی کە ٣٠ ساڵە بەرامبەر خەڵکی بێ
نازیی هەرێم دەکرێت .
سیاسەتی
بێباکی ئۆلیڤەر کرۆموێل ؟:
ئۆلیڤەر
کرۆموێل (١٥٩٩ـ ١٦٥٨ ) فەرماندەیەکی سەربازیی و سیاسی ئینگلیزی ومەسیحییەکی توندڕەو
و ڕادیکالی تاک ڕەوی سەردەمی خۆی بوو ، توانی بە ھۆی شۆڕشی خەڵک و لایەنگرانی
پارلەماندا بەسەر پاشای ( ئینگلتەرە و
ئایرلەندە و ئوسکتلەندە ) چارلزی یەکەم
(١٦٠٠ ـ ١٦٤٩ )وپاشایەتیخوازەکان سەرکەوێت.
ئەوە بوو حوکمی سەرپەڕاندنی پاشای دەرکرد
و لە ٣٠ی کانونی دووەمی ساڵی ١٦٤٩دا لە لایەن ھەندێک لە پارلەمانتارانەوە
سەری پاشایان لەبەردەم خەڵکدا پەڕاند و،
کۆتایی بە دەسەڵاتی پاشایەتی وچینی ئەرستۆکراتی فیوداڵيی هێنراو، دەسەڵاتی
بۆرژوازی و پەرلەمان بە رابەری کرۆموێل چەسپا .
هێندەی
نەبرد کرۆموێل وێنەی توندڕەویی و تاکڕەوی ڕاستەقینەی خۆی بۆ خەڵک ئاشکرا کرد ،
بیڕواباوەڕە جیاکان و ئازادی تاکی تاڕادەیەکی زۆر سنووردارکردو، دەستی بە گرتن و
ئازاردانی خەڵکی ناڕازی کرد.
لە
و سەروبەندەدا رۆژێک راوێژکاری کرۆموێل
بەپەلە دێتە لایی و
هەواڵی گردبوونەوەی خەڵکی توڕەو ناڕازی لەبەردەم کۆشکەکەی پێدەدا و دەڵێت
: گەورەم خەڵکێکی ناڕازی زۆر لەبەردەم
کۆشکەکەت کۆبونەتەوەو هۆراو هوتاف لەدژی تۆ لێدەدەن!
ـ
کرۆموێل: ئایا خۆپیشاندەرەکان چەکدارن ؟
ـ
راوێژکار: نەخێر !
ـ کرۆموێل بەزەردەخەنەوە: لێیان گەرێن ، لێیان
گەرێن با هاوار بکەن و ناڕەزایی دەرببڕن !
دیارە
کرۆموێل وەک سەرکردەیەکی سەربازی باش دەیزانی تەنها بە ڕاپەڕینی چەکداریی
گۆڕانکاری دەکرێت ، بۆیە لە خۆپیشاندەرە بێچەکەکان و داواکارییەکانیان بێباک بوو .
بەڵام
خۆشبەختانە حوکمی سیاسی ئۆلیڤەر کرۆموێل
کورت بوو و بە مردنی کۆتایی پێ هات.
پەشیمانی
دادتان نادات :
لەکۆتاییدا دەمەوێت
بڵێم ، کرۆموێلەکانی دەسەڵاتی هەربێنەی هەرێم ئەمرۆ زۆر بێباکن بەرامبەر داخوازیەکانی خەڵکی بێنازی هەرێم
، ئەو هەرێمەی کە بە سەدان هەزار گەنج و لاوی خوێندەوار و خاوەن بڕوانامە تیایدا
بێكارن و لە بازنەی دخراوی بێ ئومێدیدا دەخولێنەوە و ،بەسەدانیشیان رۆژانە لەدەست مافیاو
چەتەی حزبی رێگای مەرگ و هات و نەهات دەگرنە بەر ، بەوهیوایەی کە لە شوێنێکی دیکە هەڵی كاریان بۆ
بڕەخسێت و، وەک گەنجی وڵاتانی دونیا ژیانێکی شایستە بەمرۆڤ بگوزەرێنن .
ئەمرۆ
لەم دەڤەرەی ئێمەدا ، خەڵک بەسیستەماتیک برسی دەکرێت ، شکۆی دەشکێندرێت ، بچوکترین مافی لێ زەوت دەکرێت ، بۆیە دەبینین
رۆژ دوای رۆژ خەڵک رقی لەم دەسەڵاتە ئەستورتردەبێت ، نارەزایەتی خەلک شێوازی جۆراوجۆر لەخۆ دەگرێت و دەنگەکان زوڵال
تروبەرزتردەبن .
پێمان
وایە ئەم نارازیبونەی ئەمرۆ کە سوشیال میدیای گرتۆتەوە ،سەرەتایەكە بۆ ڕاپەڕین
وهەستانەوەی برسییەکان و مافخوراوەکانی ئەوهەرێمە خێرلەخۆنەدیوە ، ئەو هەستانەوە
جەماوەرییەی ﮐﻪ درﻧﮓ ﯾﺎ زو یەخەی
دەسەڵاتی جوت بنەماڵەی هەرێم دەگرێت ،بەتایبەتی ئەگەر دەسەلات وەک ئێستا
بەسیستەماتیک لە برسیی و تینوکردنی خەڵک و
فەرهود کردنی سەروەت و سامانی میللەت بەردەوام
وبێباک بێت .
باشترین
نمونەش ڕاپەڕینی ئاداری ٩١ ی خەڵکی ستەمدیدەی کوردستانە دژی ریژێمی بەعس، کە
تاهەتایە (ئەمنە سورکە )چیرۆکی خەڵکی
ڕاپەریوی هەرێمی کوردستان دژی زوڵم و زۆرداری فیرعەونە بەعسییە کان دەگێرێتەوە
.ئەو ڕاپەڕیوە داخ لەدڵانەی کە بەچەند رۆژێک
تەخت و تاراجی بەعسییە فاشستەکانی
هەڵتەکاند و ئاڵای سرکەوتنیان لەسەر کۆشک و باڵەخانەو بارەگا بەرزو ترسناکە
کانیان بەرزکردەوە .
هیوادارم
دەسەڵاتی کوردی بیر لە داهاتووی خۆی بکاتەوە
وبەجدی بەخۆیدا بچێتەوە،چونکە دوایی پەشیمانی دادی نادات .
١١
/ ٨ / ٢٠٢١
رۆژی گردبوونەوەی خەڵکی
گەرکی باداوەی هەولێر بەهۆی بێ ئاوییەوە .