لە ھەموو روداوێکدا، ھەتا ئەگەر تراجیدی بیت ئەشێ ھەندی وانە و ئەزموونی تیا بێت بەوەی خاڵی لاواز یا بەھیز ئاشکرا بکات بۆ ئەوشوێن و کەسانە، یا ن ئەو ولات و نەتەوەیەی، کە روداوەکەی تیا رووداوە.
شرۆڤەی موشەکەکانی پاسدارانی ئێران گەلێ کاتی ئەوێ بۆ باسی ھەموو رەھەندەکانی بەڵام بەکورتی رەوشی ھەرێمیی لەم لایەنانەوە ئاشکرا کرد، یا زیاتری ئاشکرای کردن ٠
- لەھەرێمی کوردستان، کە وەک خۆیان ئەڵێن دەیان ملیاردیرو دەھا ھەزار ملیونەری ھەلتۆقیوەی تیا بیت، پاش ۳۰ سال دەسەلاتداری نەیان توانی ۱ مووشەک ۱ درۆن دروست بکەن، * واتە ھیچ بەرنامەیەک نیە بۆ بەرگری و پاراستنی وڵات.
ھەربۆیەش بەچەند سەعات کەرکوکیان بەجی ھیشت بێ بەرگری، بەلام حەماس بەھەژاری خۆی۱۰۰ ڕۆژ زیاترە لەگەڵ بەھیزترین سوپا ئەجەنگی، چونکە حەماس ئامانجی سیاسی ھەیە، بەڵام لای دەسەلاتدارانی ئێمە ئامانجی تالانی و سەرمایە کۆ کردنەوەی ھەیە لەسەر ھەژماری/حسابی ژیان و قوتی موچەخۆران و داھاتووی ژینگە و تەندروستی خەڵک نەک ئامانج و فکرو دنیا بینی سیاسی.
- دەمیکە ئاشکرایە، ک ەدەسەڵاتی ھەریم رەھەندی نیشتیمانی و نەتەوەیی نیە و لەسەر بنەمای بەرژەوەندی گشتی کە لیرەدا مەبەست بەرژەوەندی خەڵک و وڵات دانەمەزراوە و کار ناکات، بەڵام ئەم مووشەک بارانە جاریکی تر ئەم راستیەی ئاشکرا کرد کە ھیرش بۆ سەر ناوچەی گرۆپیک وەک ھێرش بۆ سەر قەوارەی نەتەوە و نیشتیمان سەیر ناکرێ، بەلکو بۆ سەر تەنھا گروپیکی میلشیا کە بەھۆی ھەندی ھەلو مەرجی تایبەتەوە ممارەسەی دەسەلات ئەکات.۳۰ ساڵە تورکیا بەھەموو چەکێ نەک ھەر پەلامار ئەدات کە تا ئێستا سەدان کوردی شەھید کردوە، بەڵکو دەیان پایەگای سەربازی و ھەواڵگریشی لەھەرێم ھەیە، تا ئێستا ھیچ کام لەم دامەزراوانەی کە لەھەرێم بونیان ھەیە بە ناو سەرۆکایەتیەکان ھیچ کامیان بچوکترین کاردانەوەیان نەبووە۰ ئەوەی جێگەی داخە بۆ خەڵکی بە ویژدان، نەک ھەر کاردانەوە نەبووە لە سەر ئاستی فەرمی، بەڵکو ھەتا بەناو سەرۆکایەتی ماوە بەسەرچووی ھەرێم پاساویش بۆ پەلامارەکانی تورکیا دەھێنێەوە، کە ئەمەش بەڵگەی ئەم راستیەتاڵەنیشان ئەدات، کە شتیک نیە لە واقیعا خەمی نیشتیمان و نەتەوە بێت لای دەسەلاتداران تا ئەو کاتەی بەرژەوەندی خۆین یا بوونیان ئەکەوێتە بەر مەترسی . ئێستا ئاشکرا بوو، کە ھەڵوێستی بەرپرسان لە ھەمبەر پەلامارەکانی تورکیا رێگای خۆش کرد بۆ ئێران کە ھەمان کاری تورکیا بکات، ئەشێ ئێرانیش ھەر وەک تورکیا ھەر بە پەلاماری ھەوایی نەوەستێ بەڵکو داوا بکات بنکەی سەربازیش لە نزیک ھەوڵیر یا چەند شوێنێکی تری ھەرێم دابمەزرینێ بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعش و ھێزە سونیەکان و نفوزی تورکیا.
- ئاشکرا بوونی زیاتری دابرانی خەڵک لە دەسەڵات، چۆن دەسەلات ھەموو دەسەلاتەکان بۆ کۆکردنەوەی سامان و بەرژەوەندی خۆی بەکار دێنێت بێ گوێدان بەژیان و بەرژەوەندی خەڵک، بە ھەمان جۆر خەڵک لاوازی دەسەلات و نەمانی بەبەرژەوەندی خۆی ئەزانێ۰ خەڵک ئەبینێ دەسەڵاتداران، ھەموو دەسەڵاتێک بەکار دێنن تەنھا بۆ مانەوەی خۆیان، بەبەکارھێنانی ھەموو سەرچاوەکانی سامان ھەتا ئەگەر لەسەر ھەژماری ژینگە و تەند روستی و ژێرخانی ئابووری بیت، وەک ھەراجکردنی سامانی نەو ت، گاز و زەوی و زاری شارەکان و دەوروبەریان و ئەنفالکردنی ژێرخانی ژینگە و ئابووری کشتوکال بەمەبەستی رەواجدان بەھەندی کۆمیانیای بواری نیشتەجێ بوون کەھەمویان لەلایەن بەرپرسانی میلشیا خاوەنداریەتیان لێ ئەکرێ بۆ قازانجی خێرا بەفرۆشتنیان بە خەڵکی ناوەراست و باشووری عێراق و خۆ کویرکردنیان لەمەردەیان گرفتی دیمۆگرافی کە لە داھاتوودا یەخەی نەوەکانی داھوتووی خەڵکی کوردستان ئەگرن، وەک چۆن ئێستا لە کەرکوک ئەبینین رەوشی کورد چۆنە بەھۆی گۆرانی دیموگرافی.ئەمجار ک ەتۆ سەروەری نەتەوەیی و نیشتیمانیت نەبێت و لە ناوسستەمیکی دیمۆکراتی دا نەبی، گۆرانی دیموگرافی ئەبیتە بۆمبیکی چێنراو کە لە ھەر ساتێکا ئەشێ بتەقێتەوە و ببێتە ھەرەشە لەسەر ژیانی ئاشتی و بەیەکەوە ژیان و ئاسایشی نەتەوەیی.
- کوژرانی دزەیی لەم موشەک بارانە و ناساندنی وەک ملیاردیر بەھاوکاری و ھاوبەشی دەسەلاتداران کە تا نەکوژرا خەڵک ناویشی نەبیستبوو ئاشکرا بوو، ئەمەش بۆتە جێگای پرسیار، کە ئەبێ چەندەھا ملیاردیری تری وەک دزەیی ھەبن, کە لە سەر ئەژماری ساما ن و مووچە و بودجەی خەڵک بوونەتە ملیاردیر، و دزێک، کە کەس نایناسێ ئەم ھەموو ملیاردەی کۆکردبیتەوە ئەبی ئەولاد و ئەربابە میلشیاییەکان چەندەھای ئەمیان کۆکردبێتەوە بەتالان و بڕۆا و ھەراجی نیشتیمان بکەن. لەھەمان کاتا ئەمە، ئەم دەنگ و راپۆرتانە پشت راست ئەکاتەوە، ک ەباس لە بەرپرسانی ھەریم ئەکەن، ھەر یەکەیان خاوەنی دەیان وسەدان ملیاردە.
- ئاشکرابو، کە لەھەرێمە نەک ھەر موچەخۆری بن دیوار بەڵکو دەیان سەرمایەداری بن دیواری ملیاردیریش ھەیە، وەک لە سەرەوە باسکرا، کە چۆن بوونەتە ملیاردیر، لەگەڵ ئەوەشا، لەراستی دا و بەداخەوە نەک ھەر ھیچ بەرپرسیا ریەتیەکی نیشتیمانی، نەتەوەیی و کۆمەڵایەتی لە ئەستۆناگرن، بەڵکو لەڕیگەی وەڕینمایی دەسەلات دارانەوە بوونەتە ھاوکاری ناحەزان و دوژمنانی کورد بە بردنەدەر وەی سەرمایەی کوردستان و بەتاڵکردنی کوردستان لە ھەرجۆرە بەرگریەکی دارایی، ھەروەھا بەکارھێنانی سەرما یەکەیان، ئەوەی لە دەستیان دایە لە کوردستان بۆ تیکدانی ژینگە و فەرھەنگی کوردەواری.
- خراپ بەکارھێنانی دەسەلات تا ئەوپەڕی کارەسات ڵەھەموو بوار و روویەکەوە بێ گوێدانە ھیچ یاسا و ئاکارێک، وئاسان کۆکردنەوەی سامان و بوون بە ملیاردێرلە ڕیگەی دەسەلاتدارانی ملیشیا کە کۆنترۆلی ھەموو کایەکانی ئابوریان کردوە، ئەمەش وای کردوە، بۆ نمونە ژمارەی ملیاردیرو ملیونەر لە ھەریم لە وڵاتیکی وەک فەرەنسا یا ئەلمانیا زیاتر بیت بەڕێژەیی، لەکاتیکا ئەوان وەک وڵاتی پیشەسازی و بوونی ئەزموونی سەرمایداری پیشەسازیان لە۲۰۰ ساڵ زیاترە، ھەتا فەرەنسا بە ئەزموونی کۆلۆنیالیستیشیەوە، چونکە لە ھەریم سیاسەت، نیشتیمان و نەتەوە وەک کالا بەکار دێن بۆ خۆدۆلەمەند کردن و قۆرخکردنی ئابووری و بازرگانی، کە لەمیژوودا نمونەی نەبووە، یا زۆر دەگمەنە ھەتا دەسەلاتی تالیابان بەم جۆرە نیە، کە کەسێکی نەخویندەوار بە بەکارھێنانی بزافێکی سیاسی ببێتە ملیاردێر، ئەمەش نیشانی ئەدات، ھەر کاتیک سیاسەت بوو بە کالا بۆ بازرگانی، بژێوی و دەست کەوتی ئابووری بۆ بژاردەیەکی گەندەڵ، ئیتر ھەم سیاسەت ھەم ئابووری وێران ئەبن و دروست وەک ئەوەی لە ھەرێم ھەیە لە بازرگانیکردن بەھەموو شتیکەوە بەکالا کردنی ھەموو کایەکانی ژیانی ماددی و مەعنەوی بۆ دەست کەوتی زیاتر، تا ئارەزوو ھاڕەی سامان گەیشتە نەمانی ھیچ سنوور و ڕیگریەک ھەتا دەست بردن بۆ برین و نەدانی مووچە و قووتی خەڵک، کە ئەمە دوا قۆناغی ھار بوون و ستەمە.
- لاوازی سیاسی و دبلۆماسی ھەریم، ھەلبەتە ھیزی دبلۆماسی لە ھیزی سیاسەوە سەر چاوەئەگریت، وھیزی سیاسیش لە پتەوی و کارابوونی سیستەمی سیاسی دەوڵەتی یاسا، ئابووری و دامەزراوەکانی وڵاتدا لەچوار چێوەی ناسنامەی نیشتیمانی دا بەرجەستە ئەبێت، ھەموو ئەمانە لە ھەریم بوونیان نیە، یان ھەتا ئەگەر وەک پەیکەرھەشبن بێ کارا و بەمیلشیایی کراون، لەبەرئەوە جھیانی دەروە لەرووی سیاسی و دیبلۆماسیەوە ئامادە نیە ببیتە پالپشتی دەسەلاتیک رەوشی وەک لەم جۆرەبیت باس کرا. بەڵێ مووشەکەکان ھەموو ئەم وەھمانەیان بەربادا کە لە ھەموو روویەکەوە، بانگەشەیان بۆ ئەکرد، لە واقیعدا ھیچی راستی تیا نیە. ھەلبەتە لاوازی پەیوەندی دبلوماسی وسیاسی ھەرێم ئەوەیە، لەسەر بنەما و بەرژەوەندی کەسی و حیزبی دروست بووە نەک لەڕێگەی دامەزراوەی نیشتیمانی و بەرژەوەندی نەتەوەیی، بۆیە لەکاتی ھەر قەیرانیکی نیشتیمانی دبلۆماسی ھەریم دەستەوەستان ئەمێنێ. لەمەش زیاتر، ئەم بە ناو ھەندی پەیوندی دبلۆماسیەش کە ھەبێ زیاتر.ـ
۱. پەیوەندی بازرگانی قاچاخە لەبواری نەوت و گازو ھەند ێ پرۆژەی بەکار بردن /ئیستھلاکی وەک دروست کردنی خانوو شوققە نەک بەرھەمھینان، کە بۆ ئابووری نیشتیمانی گرنگ بن، وەک کۆمپانیای ئیمپایەری دزەیی بۆ دروست کردنی یەکەکانی نیشتەجێ بوون.
۲. پەیوندی ھەوالگری دەسەلاتی ھەرێم لەگەل چەندەھا وڵات ولایەن بێ گویدانە بەرژەوەندی نیشتیمانی و نەتەوەیی، چونکە ھەر لەبنەرەتا ھیچ دامەزارەوەیەکی ھەواڵ گری نیشتیمانی نیە، و ئیتر یاریکردن و ئاڵو گۆر کردن لە نێوان دەزگا ھەوالگریەکا ندا رەوشی نامتمانەیی و باوەر پی کردن دروست ئەبیت، تا سەئەنجام بۆ تۆڵە بیت یا راست کردنەوەی رەوش مووشەک بەکار دێت و یەکێکی وەک دزەیی ئەبێتە قوربانی .
- لەھەمووان گرنگ تر، مووشەکەکانی پاسداران نیشانی ھەموانی دا، کە لە ھەریم خەم، یەکیەتی و بەرژەوەندی نەتەوەیی و نیشتیمانی نیە، بەڵکو ئەوەی لەھەریم ھەیە بەرژەوەندی تاکی، حیزبی، خیزانی وخێلەکیە وئەمەش لەسەر کایەکانی راگەیاندن، کۆمەڵایەتی و ھەتا بەناو نووسەرو ڕۆشەنبیریش رەنگی داوەتەوە٠ ئەم رەوشە، ئەوەی ئاشکرا تر کرد کە ھەریم دابەش بووە بەسەر دەسەلاتی سەفەوی و عوسمانی کە قوربانیەکەی کوردی ھەژارە بەخراپ ترین شێوەبازرگانی پێوەئەکرێ.**
ئەم بابەتەھەرگیز پەیوندی بە پێشرەو دزەییەوە نیە وەک کەس، بەڵکو پەیوندی بەتەواوی رەوش و ژینگەی سیاسی، ئابووری دەسەڵاتەوە ھەیە، کە دزەییەکانی تیا پێ ئەگەن، ئەشی تیاشیا ببنە قوربانی وەک خۆی، چونکە ھیچ شتیک لە ژێر دەسەلاتی بێ یاسا و سستەمدا وەبوونی ھەلی یەکسان ئاراستەی راست و ئەنجامی ڕاستی نابێت.