به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسیانه له (2022)
دانا سەعید سۆفی
2019-04-04   670
هه‌ڵبژاردنی یه‌كسان ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌یه كه به هه‌لومه‌رجی یه‌كسان ئه‌نجام ده‌درێت، واته ركابه‌ران، چ ئه‌وانه‌ی كاندیدن یان ده‌نگده‌رن، هه‌لی یه‌كسانیان هه‌یه بۆ قۆناغه جیاوازه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن. من لێره‌دا باس له یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌م، چونكه ئه‌م یاسایه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چوارچێوه‌یه‌ك نییه بۆ هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسیانه، چونكه هه‌لی یه‌كسان نادات نه به ئه‌كتۆره سیاسییه‌كان نه به هاوڵاتییان. به هه‌مان شێوه‌ش ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌م یاسایه‌ی ئێستا سه‌نگی راسته‌قینه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان نیشان نادات و گوزارشت له ئیراده‌ی سیاسی هاوڵاتیان ناكات به شێوه‌یه‌كی دروست.
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوی په‌رله‌مانی كوردستان به شێوه‌یه‌كی دیموكراسیانه به‌ڕێوه‌بچێ و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان نیشانده‌ری ئیراده‌ی هاوڵاتیان بێ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان قه‌یرانی سیاسی به‌دوای خۆیدا نه‌هێنێ، پێویسته گۆڕانكاری له یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێ. دیاره ئه‌مه له‌پاڵ پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و رێكاره‌كانی تری نه‌زاهه‌ت و شه‌فافیه‌ت له هه‌ڵبژاردندا. من لێره‌دا هه‌ندێ پێشنیار ده‌خه‌مه‌ڕو بۆ هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن.
1. په‌یڕه‌ویكردن له سیستمی فره‌بازنه‌یی. ئێستا هه‌رێمی كوردستان بریتییه له یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن، واته هه‌ر كاندیدێك ده‌توانرێ له‌هه‌مو هه‌رێمی كوردستان ده‌نگی پێبدرێ، ئه‌مه واده‌كات به‌ده‌نگی ده‌نگده‌ری كه‌لار بتوانیت كاندیدێك له زاخۆ سه‌ربخه‌یت، ئه‌مه له‌كاتێكدا له‌وانه‌یه ئه‌و كاندیده به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی كه‌لار نه‌كات، له‌وانه‌یه هه‌ر نه‌شیبینیبێ. گرفتێكی دیكه‌ی یه‌كبازنه‌یی په‌یوه‌ندی به جیاوازی رێژه‌ی ده‌نگده‌رانه‌وه هه‌یه، ئه‌گه‌ر رێژه‌ی ده‌نگده‌ر له كه‌لار دوبهقهد زاخۆ بێ ئه‌وا دو هێنده‌ی زاخۆ، كه‌لار نوێنه‌ر سه‌رده‌خات، ئه‌مه له‌كاتێكدا له‌گه‌ڵ رێژه‌ی دانیشتوانی ئه‌م ناوچانه ناگونجێ. ده‌بێ ئه‌مه‌ش بڵێیین كه فره‌بازنه‌یی كاریگه‌ری ته‌زویریش سنوردارده‌كات، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ته‌زویر له هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجام بدرێت، كاریگه‌ری بۆ دهۆك نابێ.
پێشنیاره‌كه ئه‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان بكرێت به فره‌بازنه‌یی هه‌ڵبژاردن. بازنه‌كان هه‌رچه‌ند بچوكتر بن، دیموكراسیانه‌تر ده‌بێ، واته ئه‌گه‌ر ئیمكان بێ بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر ئاستی قه‌زاو ناحیه‌كان بن، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش ئیمكان نه‌بێ، ئه‌وا لانیكه‌م ده‌بێ له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان بێ.
2. پێداچونه‌وه به سیستمی كۆتای پێكهاته‌كان (كه‌مینه‌كان). ئێستا یازده كورسی له سه‌دو یازده كورسی په‌رله‌مانی بۆ پێكهاته‌كان دانراوه، دیاره دڵفراوانییهكی له‌راده‌به‌ده‌ر له‌و سیستمی كۆتایه‌دا هه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌رواردی رێژه‌ی پێكهاته‌كان بكه‌ین له هه‌رێم به رێژه‌ی ئه‌و یازده كورسییه له په‌رله‌مان. له 1992 كورد ویستی به‌دنیای نیشانبدات كه، ئێمه به پێچه‌وانه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی تر‌و رژێمه‌كانی ناوچه‌كه، پارێزه‌ری مافی كه‌مینه‌كانین. دیاره ئه‌مه گوتارێكی خراپ نیه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سیستمی كۆتای پێكهاته‌كان نه‌بۆته هۆی سه‌رخستنی نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كان، به‌ڵكو بونه‌ته به‌شێك له ململانێی سیاسی نێوان حیزبه كوردییه باڵاده‌سه‌ته‌كان و به‌داخه‌وه ده‌سكه‌لای هه‌ندێ لایه‌ن. ئه‌م دۆخه وایكردوه كه به‌شداری سیاسی پێكهاته‌كان زۆر سنورداربێ، چونكه رێگه ته‌نیا به‌وانه‌ده‌درێ كه ئینتیمایان بۆ حیزبێكی كوردی باڵاده‌ست هه‌یه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌گه‌ر له رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی پێكهاته‌كان بڕوانین له هه‌ڵبژاردنه جیاوازه‌كان، نرخی ئه‌و یازده كورسییه هه‌ندێ جار به نرخی یه‌ك كورسی ئاسایی به‌ده‌ستهاتوه، هه‌روه‌ها هه‌ندێ جار نرخی یه‌ك كورسی پێكهاته‌كان ده‌وروبه‌ری (200) ده‌نگ بوه، ئه‌مه له‌كاتێكدا كورسییه‌كی ئاسایی نرخه‌كه‌ی سه‌روی (15) هه‌زار ده‌نگ بێ. ئه‌مه‌ش به‌هیچ پێوه‌رێك و لۆجیكێك له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی دیموكراسی یه‌كناگرێته‌وه. گرفتێكی دیكه‌ی ئه‌و سیستمی كۆتایه ئه‌وه‌یه كه نوێنه‌ری پێكهاته‌كان به‌ده‌نگی ده‌نگده‌ری كورد له‌و شوێنانه‌ی كه ئه‌سڵه‌ن ئه‌و پێكهاتانه‌ی لێناژێ ده‌رده‌چوێندرێن. ئه‌گه‌ر وا بڕوات له هه‌ڵبژاردنی داهاتو كورسی پێكهاته‌كان ده‌بێته جێی كێبڕكێی نێوان حیزبه كوردییه‌كان، به‌تایبه‌تی یه‌كێتی و پارتی، بۆ ئیستیغلالكردنی كورسییه‌كان له‌رێی ده‌نگده‌ری خۆیانه‌وه.
پێشنیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه گۆڕانگاری له‌و سیستمه بكرێت به‌شێوه‌یه‌ك كه مافی پێكهاته‌كان زامن بكات و له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌كانی دیموكراسی گونجاوبێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سێ رێگه‌چاره ده‌خه‌مه‌ڕو:
یه‌كه‌م: ته‌نها پێكهاته‌كان خۆیان بتوانن ده‌نگ به‌خۆیان بده‌ن و بنكه‌ی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بتوانن نوێنه‌ره راسته‌قینه‌كانی خۆیان دیاری بكه‌ن. هه‌روه‌ها له هه‌ڵبژاردنی تایبه‌تیش كه بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان و كارمه‌ندانی هه‌ندێ فه‌رمانگه‌یه، نه‌توانرێ ده‌نگ بۆ پێكهاته‌كان بدرێ، چونكه له‌وێوه به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو ده‌توانرێ ده‌نگ بۆ كاندیدی پێكهاته‌كان كۆبكرێته‌وه به‌بێ بونی هیچ متمانه‌و كارلێكێك له‌نێوانی ده‌نگده‌رو كاندید، واته ئه‌و ته‌زویره قانونییه ده‌بێ رێگه‌ی لێبگیردرێ. گرفتی ئه‌و پێشنیاره ئاماده‌كردنی تۆمارێكی تایبه‌ته بۆ پێكهاته‌كان، به‌تایبه‌تی پێكهاته‌ی توركمان كه له ناسنامه‌یان نه‌ته‌وه نه‌نوسراوه، به‌ڵام ئیمكانی چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته‌ش ده‌كرێ، له‌رێی ئاماده‌كردنی تۆماری تایبه‌ت.
دوه‌م: رێژه‌ی كورسی پێكهاته‌كان كه‌مبكرێته‌وه بۆ رێژه‌ی دانیشتوانی پێكهاته‌كان له هه‌رێم، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هه‌رێم بكرێ به فره‌بازنه‌یی، ئه‌وكات پێكهاته‌كان ته‌نیا له‌و بازنانه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ن، رێژه‌كه‌یان بۆ دیاری بكرێ. ئه‌وكات رێژه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی له‌گه‌ڵ رێژه‌ی دانیشتوان ده‌گونجێنرێت.
سێیه‌م: كۆتای پێكهاته‌كان وه‌ك كۆتای ژنان له‌ناو لیسته‌كان دیاری بكرێ، بۆ نمونه ئێستا (30) له‌سه‌دای كۆتای ژنان هه‌یه، ده‌كرێ (10) له‌سه‌دای كۆتا بۆ پێكهاته‌كان هه‌بێ، ئه‌وكات پێكهاته‌كان نوێنه‌رایه‌تیان له‌ناو زۆربه‌ی لیسته‌كان ده‌بێ، هیچ حیزبێكی كوردیش ناتوانێ به خۆڕایی كورسی كۆتای پێكهاته‌كان بۆخۆی قۆرخ بكا. هه‌روه‌ها له‌روی دیموكراسیشه‌وه كورسییه‌كان یه‌ك نرخیان ده‌بێ و هیچ كورسییه‌ك به كه‌متر سه‌یری ناكرێت.
3. دانانی به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن. رێژه‌یه‌كی نزمی به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن سودی بۆ پرۆسه‌ی سیاسی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ربه‌ستێكی به‌رز بێ ئه‌وا مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه هه‌ندێ گروپ بكه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سیستمی نوێنه‌رایه‌تییه‌وه. ئێستا له هه‌رێم هیچ به‌ربه‌ستێكی هه‌ڵبژاردن نیه، واته ئه‌و لایه‌نه‌ی كه یه‌ك له‌سه‌دای ده‌نگه‌كان بێنێ، ده‌توانێ نوێنه‌رێك بۆ په‌رله‌مان سه‌ربخات. به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌و تاكه نوێنه‌ره كاریگه‌ری چی ده‌بێ له پرۆسه‌ی سیاسی و له‌نێو كاروباره‌كانی په‌رله‌مان و لیژنه‌كانی. به‌پێی ئه‌زمون گروپی زۆر بچوكی په‌رله‌مان نه‌ك هه‌ر كاریگه‌ری ئه‌وتۆیان نابێ، به‌ڵكو ده‌بنه مایه‌ی گرفتیش له‌روی ئیداره‌دانی كاروباره‌كانی په‌رله‌مان و له‌روی سیاسیشه‌وه له‌لایه‌ن هێزێكی گه‌وره‌وه قوت ده‌درێن. بونی چه‌ند هێزێكی دیاریكراوی خاوه‌ن ئیراده‌و پێگه‌ی سیاسی له په‌رله‌مان پرۆسه‌ی سیاسی له‌روی دانوستان و گفتوگۆ باشتر به‌ڕێوه‌ده‌چێ. بۆیه بونی به‌ربه‌ستێكی هه‌ڵبژاردن، ده‌بێته هۆی رێكخستنه‌وه‌ی گه‌مه‌ی سیاسی به‌شێوه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤ.
پێشنیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه بهربەستێكی هه‌ڵبژاردن هه‌بێ له‌سێ له‌سه‌دا كه‌متر نه‌بێ و له پێنج له‌سه‌داش زیاتر نه‌بێ. ئه‌مه هانی هێزه بچوكه‌كان ده‌دات كه لێكنزیكببنه‌وه و هاوپه‌یمانی ببه‌ستن، له په‌رله‌مانیش ئه‌م هه‌مو ورده لیسته دروست نابێ كه‌ناتوانن خاوه‌ن ئیراده و كاریگه‌ری سیاسی بن.
دواجار ده‌كرێ قسه له‌سه‌ر شێوازی لیسته‌كان و هه‌ژماركردنی كورسیه‌كانی ناو لیسته‌كان بكرێ، داخراو بێ یان وه‌ك ئێستا كراوه‌ی سنوردار بێ، كورسییه‌كان به ته‌سه‌لسولی ده‌نگی كاندیده‌كان یه‌كلابكرێته‌وه یان به‌ربه‌ستێكی هه‌ڵبژاردن هه‌بێ له‌ناو لیسته‌كانش، ئه‌مانه هه‌مویان قابیلی لێكۆڵینه‌وه‌و گفتوگۆ كردنن. به‌ڵام بۆ ئێستا به گۆڕینی سیستمی هه‌ڵبژاردن له یه‌ك بازنه‌ییه‌وه بۆ فره‌بازنه‌یی، پێداچونه‌وه به كۆتای پێكهاته‌كان و دانانی به‌ربه‌ستێكی هه‌ڵبژاردن، له‌دوای هه‌ڵبژاردنی ئاینده ده‌توانین پرۆسه‌ی سیاسی به‌شێوه‌یه‌كی تر رێكبخه‌ینه‌وه كه دیموكراسیانه بێ و گوزارشت له ئیراده‌ی راسته‌قینه‌ی هاوڵاتیان بكات.