سەرەکی
هەواڵ
کوردستان
عێراق
جیهان
راپۆرت
بیروڕا
کو‌لتوور
ئابوری
تەندروستی
مەڵتیمیدیا
دەربارە
|
پەیوەندی
|
ئاوێنە رۆژنامەی منە
رۆژاڤاو كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا
دارا محه‌مه‌د
2019-01-10
 
2696
بڕیاری تره‌مپ بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له رۆژاڤا كۆمه‌ڵێك پرسیار و سه‌رنج ده‌هێنێته پێشه‌وه كه پێویسته به چاوێكی ره‌خنه‌گرانه‌وه له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان له‌سه‌ری رابوه‌ستین.
١. سه‌ره‌تا ئه‌م بڕیاری كشانه‌وه‌یه تا راده‌یه‌كی گه‌وره بڕیارێكی ترهمپانهیه كه زاده‌ی سیاسه‌ت داڕشتنێكه له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا. له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌دا، تره‌مپ ده‌یه‌وێ بوونی سه‌ربازی له به‌شێكی زۆری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌مبكاته‌وه و له بری ئه‌وه پشت به هێزه هه‌رێمایه‌تیه پاشكۆ و وابه‌سته‌كانی خۆیه‌وه ببه‌ستێت وه‌ك سعودیه‌و وڵاتانی كه‌نداو ئه‌وانی دیكه. كه ئه‌مانه له رووی سه‌ربازیی و هه‌واڵگریی و پاراستنی پێگه‌ی هێز و مانه‌وه‌ی رژێمهكانیانهوه پشتێكی ته‌واویان به ئه‌مریكا به‌ستووه. پاشان دوو هێزی سه‌ره‌كی دیكه كه رۆڵی كاریگه‌ریان له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه بریتیه له ئیسرائیل و توركیا. واته كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م بوونه سه‌ربازیه ده‌بێت له‌هه‌مانكاتدا ببێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی بودجه‌ی فرۆشتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ربازیی به زۆربه‌ی زۆری ئه‌م وڵاتانه. تره‌مپ ده‌یه‌وێ له‌م رێگه‌یه‌وه دوو كار بكات: یه‌كه‌م، ده‌یه‌وێ ئه‌وه بڵێ كه چیتر ئه‌مریكا نابێ شه‌ڕی وڵاتانی دیكه بكات و هێزی سه‌ربازی خۆی بنێرێت له‌كاتێكدا ئه‌ندامانی دیكه‌ی ناتۆ رۆڵی دووه‌مین و لاوه‌كی ده‌بینن و ئه‌مه‌ش واده‌كات كه ئه‌ركه قورسه‌كه له رووی سه‌ربازیی و بودجه‌وه بكه‌وێته سه‌ر شانی ئه‌مریكا. دووه‌م، له رێگه‌ی پاشه‌كشه‌پێكردنی هێزه سه‌ربازیه‌كانی له ناوچه‌كانی شه‌ڕ به تایبه‌تی له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فغانستان و شوێنه‌كانی دیكه، له‌م رێگه‌یه‌وه ده‌یه‌وێ به ده‌نگده‌ره‌كانی له ناوخۆدا بڵێ كه ئه‌و دروشمه‌ی كه یه‌كه‌م و پێش هه‌مووان ئه‌مریكا دێت جێببهجێدهكات و ئه‌و بودجه‌یه له‌بری ئه‌وه بۆ گه‌شه‌ی ئابوریی و گه‌وره‌كردنی بازاڕی كاری ئه‌مریكا به‌كارده‌هێنێت.
گرفتی گه‌وره‌ی تره‌مپ به‌ته‌نها ئه‌وه نیه كه وه‌ك خاوه‌ن كارێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی تیمه‌كه‌یدا ده‌كات و هه‌ر كاتێك یه‌كێكیان له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌و سیاسه‌ته‌كانیدا ناته‌با بێت و ره‌خنه‌ی لێ‌بگرن، ئه‌وا وه‌ك خاوه‌ن كار ده‌ریان ده‌كات، هه‌روه‌ك چۆن له به‌رنامه تهلهفزیۆنیهكهیدا پێش بوونی به سه‌رۆك هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌كرد. به‌ڵكو گرفته‌كه ئه‌وه‌یه كه به عه‌قڵی بزنس ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌بات و سیاسه‌ته‌كانی له‌سه‌ر رێككه‌وتنه بازرگانیه‌كان داده‌مه‌زرێنێ. ره‌نگه ئه‌مه كارێكی نامۆ نه‌بێت به داڕشتنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مڕۆی دنیای سه‌رمایه‌داریی و نیولیبراڵیزم كه كار بۆ دۆزینه‌وه‌ی بازاڕێكی گه‌ردوونی بۆ كاڵاكانی ده‌كات. گرفتێكی دیكه‌ی ئه‌وه‌یه كه تره‌مپ هه‌ندێكجار دژ به پێگه‌ی سیاسی ئه‌مریكا له‌م ناوچه‌یه‌دا به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ شاره‌زایانی سیاسی و تانكه‌كانی بیركردنه‌وه‌ی ناو ئه‌مریكا ده‌جوڵێته‌وه و له‌زۆربه‌ی باره‌كاندا بێئاگایی و گهوجێتیهكی گه‌وره له كایه‌ی سیاسی‌دا نیشانده‌دات.
٢. كشانه‌وه‌ی تره‌مپ له رۆژاڤا، لانی كه‌م، پێده‌چێت دوو هۆكاری سه‌ره‌كی له پشته‌وه بێت. یه‌كه‌م، رێكه‌وتنی تره‌مپ له‌گه‌ڵ توركیا سه‌باره‌ت به به‌ڵێنی ئه‌ردۆگان كه توركیا ده‌توانێت جێگه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا پڕبكاته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌په‌گه پاشه‌كشه بكات. ئه‌م رێكه‌وتنه‌ش پاش ئه‌وه دێت كه ئه‌مریكا ئیمزای له‌سه‌ر رێكه‌وتنێكی فرۆشتنی چه‌ك له‌گه‌ڵ توركیادا كردووه به بڕی (٣،٥) ملیار دۆلار. به‌مه‌ش تره‌مپ له‌لایه‌ك ئه‌و بودجه سه‌ربازیه‌ی بۆ سوریای ته‌رخانكردووه ناهێڵێ و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، له رێگه‌ی فرۆشتنی چه‌كه‌وه پاره‌یه‌كی زۆر ده‌خاته ناو خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه. دووه‌م، له رێگه‌ی ئه‌م رێكه‌وتنه‌وه له‌گه‌ڵ توركیادا، تره‌مپ ده‌یه‌وێت فشاری توركیا بۆ سه‌ر سعودیه كه‌مبكاته‌وه و واز له‌و قسانه بهێنێ كه گوایه به‌ڵگه‌ی تێوه‌گلانی محه‌مه‌د بن سه‌لمانیان له‌لایه له دۆزی كوشتنی رۆژنامه‌نوسی سعودی خاشوقچیدا. هه‌ر پێش ئه‌م رووداوه، ئیداره‌ی تره‌مپ، به تایبه‌تی له رێگه‌ی (جارید كوشنه‌ر) ه‌وه كه زاوای تره‌مپه و هه‌روه‌ها گه‌وره راوێژكارێتی، رێكه‌وتنێكی بازرگانی فرۆشتنی چه‌كیان له‌گه‌ڵ سعودیه ئیمزاكردووه به بڕی (١١٠) ملیار دۆلار كه تره‌مپ به هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌وێت ده‌ستبه‌رداری بێت و له ئه‌نجامی فشاری نێوده‌وڵه‌تیه‌وه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
٣. سه‌رنجێكی دیكه له‌سه‌ر ئه‌م وه‌رچه‌رخانه سیاسیه كه ئه‌مه كرۆكی بابه‌ته‌كه‌یه و لێره‌دا گرنگه به چاوێكی ره‌خنه‌گرانه‌وه ئاماژه‌یه‌كی خێرای پێبده‌م، ئه‌ویش جۆری ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌یه كه له‌نێوان په‌یه‌ده‌و ئه‌مریكادا دروستبووه له ئه‌نجامی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی ئه‌مریكا له شه‌ڕی كۆبانیه‌وه. گرفتی ئه‌م په‌یوه‌ندیه له‌وه‌دایه كه نازانرێت له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك به‌ڕێوه ده‌چێت. دیوێكی ئاشكرای ئه‌م په‌یوه‌ندیه بێگومان هاریكاریكردنی ئه‌مریكایه بۆ یه‌په‌گه بۆ شه‌ڕكردن دژی داعش ته‌نانه‌ت پاش رزگاركردنی كۆبانیش. به‌ڵام ئه‌م شه‌ڕه به‌ته‌نها له ناوچه‌ی كانتۆنه‌كانی رۆژاڤادا نه‌مایه‌وه، به‌ڵكو پانتایی شه‌ڕه‌كه فراوانكرا بۆ ئه‌و شار‌و ناوچانه‌ی كه له رووی جیۆگرافی و ئیتنیه‌وه په‌یوه‌ندی به كوردستانی رۆژئاواوه نیه وه‌ك ره‌ققه و دێرلزور و ئه‌وانی دیكه. بێگومان هاریكاریكردنی ئه‌مریكا بۆ یه‌په‌گه‌و هه‌سه‌ده ئامانجێكی دیاریكراوی هه‌یه كه بریتیه له تێكشكاندنی داعش و بوونی ئه‌مریكایه له‌ناو جه‌رگه‌ی ئه‌و ململانێی هێزانه‌ی له‌مڕۆی سوریادا رۆڵی گه‌وره‌یان هه‌یه. به‌ڵام ئێستا به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌گه‌ر به ته‌واوی رووبدات، ئه‌وا ئه‌م رۆڵه نامێنێت. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا، هه‌سه‌ده قوربانیه‌كی زۆری داوه له پێناوی رزگاركردنی ئه‌و ناوچانه له داعش، له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ی نادیاره ئه‌وه‌یه كه ئامانجی یه‌په‌گه لێره‌دا چیه له فراوانكردنی ناوچه‌كانی هێزو ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا، به‌تایبه‌تی كه هاریكاریكردنی ئه‌مریكا ده‌بوو هه‌میشه له‌ژێر پرسیارێكی گه‌وره‌دا بوایه كه تا چه‌ند سیاسه‌تی ئه‌مریكا له سوریا له‌سه‌ر بنه‌مای پشتگیریكردنی فیدراسیۆنی رۆژاڤا دامه‌زراوه، واته تا چه‌ند ئه‌م هاوكاریكردنه به‌مه‌به‌ستی بنیاتنانی فیدراسیۆنێكی دیموكراتی و نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌یه بۆ ژێر ده‌ستی رژێمی ئه‌سه‌د و دواجار دوستكردنی بنكه‌یه‌كی جیۆپۆڵه‌تیكی گرنگ له‌و ناوچه‌یه‌دا بۆ ئه‌مریكا و هه‌روه‌ها ناوچه‌یه‌كی ئارام له سوریادا كه نقومی خوێن و جه‌نگێكی ناوخۆی گه‌وره بووه. به‌ڵام پێناچێت ئه‌مه سیاسه‌تی ئه‌مریكا بێت له‌و ناوچه‌یه‌دا، به‌ڵكو به‌دیهێنانی كۆمه‌ڵێك ئامانجی كورتخایه‌ن و سیاسی هه‌نوكه‌ییه.
گرنگترین خاڵ بۆ تێگه‌یشتن له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌م ناوچه‌یه و له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له سه‌ردمی تره‌مپ و له مێژووی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌م ناوچه‌یه‌دا ئه‌وه‌یه كه سیاسه‌تێكه له‌سه‌ر بنه‌مای (ریاڵ پۆڵه‌تیك) دامه‌زراوه. واته سیاسه‌تێكه كه له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵێك پره‌نسیپی مۆراڵی سیاسی دانه‌مه‌زراوه، به‌ڵكو له‌به‌ر رۆشنایی به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسی و ئابوریه‌كانی و پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌روه‌ها پاراستنی ده‌وڵه‌ته پاشكۆو كڕیاره‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆی داده‌ڕێژێت.
٤. لێره‌وه ئه‌گه‌ر هاوكاریكردنی ئه‌مریكا بۆ یه‌په‌گه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك ئامانجی سیاسی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و هاوپه‌یمانه هه‌رێمایه‌تیه‌كانی له‌و ناوچه‌یه‌دا دامه‌زرابێت، ئه‌وا یه‌په‌گه ئه‌بێت زۆر به باشی له‌م راستیه تێبگات و هه‌نگاوه سیاسی و سه‌ربازیه‌كانی به پێی ئه‌م جۆره له سیاسه‌تكردن دابڕێژێت. له مێژووی بزوتنه‌وه‌ی كورددا هه‌میشه سه‌ركردایه‌تی كورد باسی له به‌ڵێن شكاندن و خیانه‌ت و خه‌نجه‌ری ژه‌هراوی كردووه كه ئهمریكاو هێزه‌كانی دیكه له پشته‌وه له كوردیان داوه ته‌نانه‌ت پاش چوونی كورد به ته‌واوی بۆ ژێر ركێفی ئه‌مریكا و هاوكاریكردن و پێدانی جۆرێك له به‌ڵێنی پاراستنی كورد. بێگومان ئه‌مه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری سیاسی سه‌ركردایه‌تی كورد و تێنه‌گه‌یشتنیان بووه بۆ ریاڵ پۆڵهتیكی ئه‌مریكا و چۆنێتی كاركردنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌ر له ساڵی ١٩٧٥ ه‌وه تا ده‌گاته ریفراندۆمی ٢٠١٧.
بێگومان په‌یه‌ده له‌م راستیه تێده‌گات و ده‌زانێت كه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر خودی به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسی و ئابورییه‌كانی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی به‌نده به‌تایبه‌تی له‌م ناوچه‌یه‌دا. به‌ڵام ئه‌و پرسیاره‌ی كه پێویسته په‌یه‌ده وه‌ڵامی بداته‌وه بۆ رۆژاڤا و كورد به گشتی ئه‌وه‌یه كه پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی هاوپه‌یمانی سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا تا چه‌ند هاوكاته له‌گه‌ڵ ستراتیژ و رێككه‌وتنێكی سیاسی‌دا؟ ئه‌م جۆره ستراتیژه ره‌نگه بتوانێت به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی هه‌ردوولا رابگرێت به جۆرێك له‌لایه‌ك فیدراسیۆنی رۆژاڤا توانای مانه‌وه‌و گه‌شه‌كردنی هه‌بێت وه‌ك فیدراسیۆنێكی دیموكراسیانه‌ی رادیكاڵ كه پشت به به‌شداریكردنی سیاسیانه‌ی گشتی و جڤاته لۆكاڵیه‌كان و به لهناوهندخستنی ده‌سه‌ڵات ده‌به‌ستێت، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مریكا پێده‌چێ بتوانێت پێگه‌یه‌كی جیۆپۆڵه‌تیكی بۆ خۆی فه‌راهه‌م بكات بۆ لاوازكردنی ده‌سه‌ڵاتی ئێران و روسیا له‌و ناوچه‌یه‌دا و هه‌روه‌ها بۆ دابینكردنی ئاسایشی سنوری ئیسرائیل. ره‌نگه سه‌ردانی جۆن بۆڵتن بۆ ئیسرائیل و وته‌كانی له‌وێ به‌شێك له‌م راستیه بسه‌لمێنن. له راستیدا په‌یه‌ده و رۆژاڤا له‌به‌رده‌م چه‌ند بژارده‌یه‌كی سه‌ختدا خۆیان ده‌بیننه‌وه، به تایبه‌تی كه له ژێڕ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وامی هێرشی توركیادایه له داگیركردنی عه‌فرینه‌وه و ئێستاش سووربوونی توركیا بۆ لێدانی رۆژاڤا كه ئه‌مه له وتاره‌كه‌ی ئه‌ردۆگان له نیۆرك تایمز و هه‌ڵوێستی له ره‌تكردنه‌وه‌ی دیداری بۆڵتندا ده‌رده‌كه‌وێ، هه‌روه‌ها كه هه‌میشه كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ك ئه‌گه‌رێكی كراوه ده‌مێنێته‌وه و ئه‌گه‌ر به‌و چاوه‌وه سه‌یری سیاسه‌تی ئه‌مریكا بكرێت وه‌ك لێره‌دا ئاماژه‌مان پێدا، ئه‌وا ره‌نگه یه‌كێك له ئه‌گه‌ره واقیعیه‌كانی به‌رده‌م په‌یه‌ده، ئه‌مه ئه‌گه‌ر دۆخی ئه‌و ناوچه‌یه و ئاراسته‌ی رووداوه‌كان له داهاتویه‌كی نزیكدا نه‌گۆڕێت، ئه‌وه‌بێت كه بگاته رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ سوریادا بۆ دانپیانانی فه‌رمی به بوونی فیدراڵی كانتۆنه‌كانی رۆژاڤا به‌رامبه‌ر به وازهێنان له‌و ناوچانه‌ی دیكه كه ئێستا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌په‌گه و یهپهژهدایه. واته پێویسته ئه‌و ئه‌گه‌ره له‌لایه‌ن په‌یه‌ده‌وه وه‌لابنرێت كه ده‌كاته گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپا و داموده‌زگاكانی رژێمی ئه‌سه‌د بۆ كانتۆنه‌كانی رۆژاڤا. چونكه ئه‌مه‌ش به بارێكی دیكه‌دا ره‌نگه توانای پاراستن و درێژه‌دان و هێشتنه‌وه‌ی ئه‌زمونی رۆژاڤا لاواز بكات.
وتاری زیاتر
1
سێگۆشەی حوکمڕانی لە کوردستاندا
2
چۆن لە سێکولاریزم تێبگەین؟
3
خواناس لەبەردەم گوتاری مرۆڤکوژیدا
4
خوێنەر وەک کەسێکی پرسیارهێن: کۆمەڵێک وەڵام بۆ چەند پرسیارێکی واڵا
5
هەڵکشانی دەسەڵاتخوازییو فاشیزمی نوخبەی حوکمڕانی‌و لێدانی ئازادی بیروڕا لەکوردستاندا
6
سەرهەڵدانی وزە و بەرخۆدانێکی نوێ
7
خۆپیشاندانەکان وەک کۆمەڵێک ناڕەزایەتی مانادار
8
ئاواکردنی فاشیزم و دەسەڵاتی سیاسی کوردستان
9
دەسەڵاتی پێترۆدۆلاری کوردی و نەفرەتی نەوت
10
ڤایرۆسی کۆرۆنا و سەرمایە و سیستم
11
ئێمە لە کوێی ئازادیداین؟
12
کەوتنی بەهاکان و داڕمانی ئەخلاقی
13
بۆچی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ سه‌ر به پرۆژه‌یه‌كی رادیكاڵ نین؟
14
په‌رله‌مان وه‌ك ده‌زگایه‌ك بۆ مۆركردنی بڕیاره‌كان
15
هه‌ژمونی ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌رێگه‌ی به‌خێزانیكردنی حوكمڕانیه‌وه
زۆرترین بینراو
پیاوەکانی "جۆلانی" کێن؟
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندەکەی ئەمریکاو ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکرێت
نرخی دراوەكان لە كاتی كردنەوەی بازاڕ
زێلینسکی دانی بەشکستی خۆیدا نا
جۆلانی: بەوەی لە سوریا كردمان پڕۆژەی ئێرانمان لە ناوچەكە 40 ساڵ بردە دواوە
ئەنەکەسە وەڵامی دەستپێشخەریەکی مەزڵوم عەبدی ناداتەوە
کەشناسی: باران و بەفر بەردەوام دەبێت
مەزڵوم كۆبانێ: لێدوانەكانی ئەحمەد شەرع بەرامبەر بە کورد و گەلی سوریا ئەرێنین
پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
نرخی بەنزین 50 دینار دابەزی
بژاردەی ئاوێنە
ئەنەکەسە وەڵامی دەستپێشخەریەکی مەزڵوم عەبدی ناداتەوە
ئەردۆغان و ئەحمەد شەرع کۆدەبنەوە
پیاوەکانی "جۆلانی" کێن؟
لە ٢٥ ی مانگەوە عێراق سەرجەم خەرجییەکانی رادەگرێت
لە هێرشێكی توركیادا دو رۆژنامەنوس لە كۆبانێ شەهیدبون
×