پێوه‌ری هه‌واو پاره....
دابان محه‌مه‌د
2019-07-21   825
پێوه‌ری هه‌واو پاره.... (پسوله‌كانی پاره‌ی ئاو كه بۆ هاوڵاتیان هاته‌وه، هه‌مو ژماره‌ی ڕاستین)
یه‌كه‌م:
هه‌مو ئه‌و پسولانه‌ی بۆ پاره‌ی ئاو هاتوه‌ته‌وه، ژماره‌ی حه‌قیقین جگه له ژماره‌یه‌كی كه‌م پسوله نه‌بێت، چونكه هاوڵاتی ئه‌گه‌ر ئاویش به‌كار نه‌هێنێت، هه‌وای له‌سه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێت، وه‌زاره‌ت و چه‌ند به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی ئاویش یان نا شاره‌زا یان به ئه‌نقه‌ست و له پێناو به‌رگری له پێنج كۆمپانیاكه، سه‌رسورمانی خۆیان به هه‌ندێك ژماره ده‌رده‌بڕن و به‌ڵێنی چاككردنی ده‌ده‌ن، له‌كاتێكدا بۆڕایی گشتی و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و ئه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكیان ده‌وێت با ڕون و ڕاشكاو بێت، ڕاگرتنی پرۆسه‌كه تاكه چاره‌سه‌ره و هیچ ڕێگایه‌كی تر نیه.
هیچ پێوه‌رێك نیه له‌و پێوه‌رانه‌ی ئاو كه بۆ هاوڵاتیان دانراوه، هه‌وا نه‌خوێنێته‌وه، سه‌رجه‌م پێوه‌ره‌كان، به هه‌مو كوالێتی و جۆره‌كانیه‌وه ( ئیتالی، ئه‌ڵمانی، توركی و هتد.....) هه‌وا و هه‌ر جوڵه‌یه‌كی تر ده‌خوێننه‌وه، بیرۆكه و خودی پێوه‌ره‌كان بۆ تۆڕ و هێڵێكی بۆری ده‌بێت، 24 كاتژمێر ئاوی تێدا بێت، به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت و گونجاو نیه بۆ تۆڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هیچ پارێزگا و شار و قه‌زا و ناحیه و گوندێك نیه له هه‌رێمی كوردستان 24 كاتژمێر ئاوی هه‌بێت.
ئه‌گه‌ر ته‌نیا ڕۆژانه 5 خولهك بۆرییه‌كی ئاو هه‌وای تێدابێت و ئه‌و پێوه‌رانه له بری ئاو هه‌وا بخوێننه‌وه چه‌ند له‌سه‌ر هاوڵاتی ده‌كه‌وێت.
هه‌ر پێوه‌رێك له ماوه‌ی 5 خولهك، 1 مه‌تر سێجا هه‌وا ده‌خوێنێته‌وه
1 تا 5 مه‌ترسێجا به 50 دینار هه‌ژمار كراوه، ده‌كاته 250 دینار
5 تا 15 مه‌تر سێجا به 150 په‌نجا دینار هه‌ژمار كراوه، ده‌كاته 1500 دینار
15 تا 30 مه‌تر سێجا به 400 دینار هه‌ژمار كراوه، ده‌كاته 6000 دینار
30 تا 60 مه‌تر سێجا، به 600 دینار هه‌ژمار كراوه، كه دهكاتهر 18000 هه‌زار
60 بۆ سه‌ره‌وه به 2000 دینار هه‌ژمار كراوه
ئه‌گه‌ر ڕۆژانه 5 خولهك هه‌وا هه‌بێت، (كه له زۆربه‌ی شوێنه‌كان زیاتر له 15 خولهك پێش هاتنه‌وه‌ی ئاو هه‌وا به بۆری و پێوه‌ره‌كاندا دێت) 2 مانگ جارێك خوێندنه‌وه‌ی پێوه‌ر ئه‌نجام ده‌درێت، 60 مه‌تر سێجا هه‌وا له‌سه‌ر هاوڵاتی حسابه و هاوڵاتی 26750 دینار، پاره‌ی هه‌وا ده‌دات.
دوه‌م:
هیچ یه‌كێك له پێوه‌ره‌كان، تێست نه‌كراوه له هه‌رێم كه ده‌بو به ئامێری( بێج تێست) تاقی بكرانایه‌ته‌وه ڕاسته‌وخۆ له كارگه‌ی دروستكردنه‌وه هێنراوه و بۆ ماڵان به‌ستراوه( سه‌رباری هه‌ڵه به‌ستن و لۆك و گران فرۆشتن و وه‌رگرتنی پاره‌ی زۆر له بهرستن و قوفڵ و هتد...)، ئه‌و پێوه‌رانه‌ی دانراون، بڕیار بوه، كوالێتیهكانیان، به‌رگه‌ی ناقس پێنج پله‌ی سه‌دی تا 55 پله بگرێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئێستا باشترینیان له نێوان 5 پله‌ی سه‌دی بۆ 45 پله‌ی سه‌دی به‌رگه ده‌گرێت( گه‌رمیان و سلێمانی) دو ناوچه‌ن به ئاسانی ئه‌م پله سارد ی و گهرمیهیان به ئاسانی تێدا تۆمار ده‌كرێت، هیچ یه‌كێك له كۆمپانیاكانی دانانی پێوه‌ر، خزمه‌تگوزاری گۆڕینی و چاككردنی پێوه‌ری ئه‌نجام نه‌داوه، تا ئه‌م ساته‌ش ئه‌م پرۆسه‌یه بارگرانیه به‌سه‌ر هاوڵاتیانه‌وه.
هیچ یه‌كێك له پێوه‌ره‌كان كه داخڵی هه‌رێمی كوردستان بوه، به‌راورد نه‌كراوه، كه ئایا ئه‌مه ئه‌و پێوه‌رانه‌یه كه ڕێككه‌وتن كراوه له نێوان وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و كۆمپانیاكه یان نا، وه‌زاره‌ت ته‌نیا پشتی به وه‌سڵێكی گومرگی به‌ستوه بۆ ئه‌مه، كۆمپانیای جنون له 100 هه‌زار پێوه‌ری سه‌ره‌تا 55 هه‌زار پێوه‌ری صینی هێناوه، له ژماره‌ی ڕیزبه‌ندی 150001 بۆ سه‌ره‌وه ده‌ست پێده‌كات تا 180000 ، له زۆنی یه‌كی سلێمانی كه له گه‌ڕه‌كه‌كانی (چوارباخ، وه‌یس، ئاوباریك، شاره‌وانی، ڕزگاری، مه‌ولانا، ئابلاخ) و له مانگی 6 ی 2015 فرۆشراون و ساخ كراونه‌ته‌وه، لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشیتاری دانانی پێوه‌ری ئاو له سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆ، له بری ئیجرائات، به‌ڵێننامه‌یان له كۆمپانیای جنون وه‌رگرت، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتودا ئه‌گه‌ر كێشه بۆ پێوه‌ره‌كان دروست بو، كاری چاككردن و گۆڕینی بۆ ئه‌نجام بدات، %65 ی ئه‌و پێوه‌رانه له كار كه‌وتون بێ ئه‌وه‌ی هیچ پێوه‌رێك چاككرابێت یان گۆڕدرابێت.
كۆمپانیاكانی دانانی پێوه‌ر، كاتیان بۆ دیاری كرابو بۆ دانانی پێوه‌ره‌كان، هه‌رجارێك وه‌زاره‌ت داوای ژماره‌ی هاوبه‌شانی پێوه‌ریان كردبێت، كۆمپانیاكان ژماره و زۆن و سریال نه‌مبه‌ری هه‌ڵه‌یان داوه‌ته وه‌زاره‌ت، به عه‌شوایی له پارێزگاكان و شاره‌كان و قه‌زا و ناحیه‌كان پێوه‌ر دانراوه كه پرۆسه‌ی داتا و به سیستمكردنی پێوه‌ره‌كانی ئاوی ئه‌سته‌م كردوه.
هیچ ماڵه به‌رپرسێك، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك شوێن گه‌ڕه‌كی به‌رپرسه‌كان كۆمپانیاكانی دانانی پێوه‌ر نه‌چون به‌لایدا و پێوه‌ری بۆ دانه‌نراوه، به‌ڵام له ته‌یناڵ و ده‌ربه‌ندیخان و چه‌ندین شوێنی تر، گه‌ڕه‌ك هه‌بوه تۆڕی ئاوی بۆ نه‌چوه، كه‌چی پێوه‌ری ئاو به ماڵه‌كان فرۆشراوه.
سێیه‌م:
وه‌زاره‌تی پێشوی شاره‌وانی و چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێتیه‌كی ئاو !!! بون به پارێزه‌ی هه‌ر پێنج كۆمپانیای (( ئاراس، جنون، ختیب علمی، گرنگ، ئۆرانۆس)) بیانوی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌سه‌ندی ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێم ده‌هێننه‌وه بۆ ملكه‌چكردنی هاوڵاتی تا ڕازیبێت به دانانی پێوه‌ری هه‌واو و پاره، له كاتێكدا له ده‌ستپێكی دانانی پێوه‌ری ئاو بۆ ماڵان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، لیژنه‌یه‌كی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی ئاو و ئاوه‌ڕۆ به‌تایبه‌ت به‌شی گرێبه‌سته‌كان پێكهێنا، بۆ چۆنێتی پێدانی پرۆژه‌كه به كۆمپانیای (ئاراس و جنون) كه یه‌كه‌میان نزیك له‌وه زارهت و دوه‌میان نزیكی به‌رپرسانی سلێمانی بون، به‌لای كۆمپانیاكاندا داشكێنرا و هاوڵاتی ئێستا باجی گرفت و كه‌موكوڕییه‌كان ده‌دات، زه‌مانی هه‌ر كۆمپانیایه‌كیش كه ملیارێك دیناره بوه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه و گرفتی پێوه‌ره‌كان دراوه‌ته‌وه به كۆمپانیاكان.
له كێبه‌ركێی كۆمپانیاكانی خوێندنه‌وه‌ی پێوه‌ر، كۆمپانیای گرنگ كه ئێستا %80 ی هی كۆمپانیای نۆكانه، له ژێر پرسیاری گه‌وره‌دا زۆنی سلێمانی بۆ ده‌رده‌چێت، كه به‌رپرسی به‌شی پرۆژه‌كان و چه‌ند ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن، به‌رپرس و سود مه‌ند بون.
خودی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ئاو، شكستیان هێنا، له‌وه‌ی %50 ی فه‌رمانبه‌ره‌كانیان بخه‌نه سه‌ر كۆمپانیاكانی خوێندنه‌وه‌ی پێوه‌ر( ختیب علمی، گرنگ، ئۆرانۆس) ئێستا به‌رگری له پرۆسه‌كه و كۆمپانیاكان ده‌كه‌ن! له‌هه‌ندێك شوێن كارمه‌نده‌كانی بهڕێوهبهرێتیهكه، كاری چاككردنه‌وه‌ی پێوه‌ر ده‌كه‌ن له به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌دا.
له دوای شكستی كۆمپانیای ئاراس و جنون، له دانانی پێوه‌ر، له مانگی 11ی 2017 ه‌وه، گرێبه‌سته‌كانیان كۆتایی هاتوه، تا ئه‌م ساته‌ش ئه‌م كۆمپانیانه، به‌رده‌وامن له فشار له‌سه‌ر هاوڵاتیان بۆ دانانی پێوه‌ر و ساغ كردنه‌وه‌ی پێوه‌ری كۆگاكانیان، بێ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رێتیه‌كانی ئاو و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، بچوكترین ئیجرائاتیان كردبێت و بكه‌ن، خودی ئه‌و وه‌زاره‌ته و به‌ڕێوه‌به‌رێتیه‌كانی ئاو هاوڵاتیانی سپاردوه به بازاڕی ڕه‌ش و ماركێتین بۆ پێوه‌ری ئه‌م كۆمپانیا و ئه‌و كۆمپانیا ده‌كه‌ن، ئێستا پرۆسه‌كه به ته‌واوی بوه به‌بازرگانی و چه‌ندین كۆمپانیای تر كاری تێدا ده‌كه‌ن....
كۆتایی:
بۆ ئه‌م پرسه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، رۆژی دوشه‌مه 22ی 7 ی 2019، میوانداری سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ئاوی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی گه‌رمیان، ڕاپه‌ڕین، قه‌ڵادزێ، كه‌لار، چه‌مچه‌ماڵ، سه‌یدسادقی كردوه، سه‌باره‌ت به كێشه‌ی پێوه‌ره‌كان، ته‌مه‌ننا ئه‌كه‌ین، ڕاستگۆیانه و ڕاشكاوانه، له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیاندا بڕیار بده‌ن، بێ ئه‌وه‌ی له كۆڵ كردنه‌وه، یان بهلاشكانی كۆمپانیاكانی تێدابێت، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه به‌رگری كردن له‌م پرۆسه‌یه پرسیاری گه‌وره‌یان له‌سه‌ردروست ده‌كات.
دابان محه‌مه‌د
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان