لەدوای مەرگی ڕێکخەری پێشوی گۆڕان ڕەخنەیه‌كی زۆر لە سیاسەت و سەرکردایەتی ئێستای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دەگیرێت ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دۆخی گۆڕان گەیشتووه به ئاستێک بەئاشکرا هه‌ست به‌وه ده‌كرێت كه گۆڕان دابه‌شبووه بۆ دوو بەرەی جیاواز ، بەرەیەک کە بەهەر بیانویەک بێت پشتگیری وەک ناویان ناوە( گۆڕانی گردەکە ) دەکەن و بەرەیەک یش وەک دەگوترێت (خوار گردەکە) کە ڕەخنەی سیاسەت و سەرکردایەتی ئێستا دەکەن و پێیان وایە گۆڕان بووتە بەشێک لە پێکهاتەی ئەو میرنشینە حیزبیەی لەهەرێم باڵادەسته.
هەریەک لەم دوو بەرەیە پاساو هۆکاری جۆاراوجۆر بۆ ئاراستەی سیاسی خۆیان دەهێننەوە و وای دەبینن کە نوێنەرایەتی سیاسەتی ڕاستەقینە و ڕەسەنی گۆڕان دەکەن ، بەڵام زەحمەت نیە بۆ کەسێک بیەوێت لەم بەراوردکاریە خاڵە جیاواز و ناکۆکەکان ببینێت و دواتر بریار لەسەر ڕێبازی ڕاستەقینەی هەریەکێکیان بدات ئه‌گه‌ر
بەکورتی تیشكێك بخهیهینه سه‌ر سیاسەت و سەرکردایەتی گۆڕان دوای مەرگی ڕێکخەری گشتی بۆ زانینی ئه‌وه‌ی ئه‌و ناکۆکیانه تاچەند حەقانیەتی تێدایەو بەرەی ناڕازی نیگەرانی و ناکۆکیەکانی لەکوێ وە سەرچاوە دەگرن .
وه‌ك ئاشکرایە گۆڕان وەک هێزێکی سیاسی و مەدەنی کە ڕاگەیەنرا بۆ تێک‌شکاندن و تێپەڕاندنی ئەو مۆدێلە پەنجا بە پەنجایەی یەکێتی و پارتی بوو کە دونیای ئێمەی بەمۆدێلێکی لێکچوی سیاسی دوکەرت کراو دەرخستبوو ، بەجۆرێک ئەم دابەشبونە لێکچویە گەیشتبووە ئاستی دابەشکردنی وشەو ڕەنگ و ....هتد
بەڵام گۆڕان هات و بە دروشمی گۆڕانکاری و چاكسازی و بەرهەڵستی و بەرنامەی جیاواز خەڵکێکی زۆری لەدەوری پڕۆژەو پێشنیار و بەرنامەکان کۆکردەوە تا گەیشتە ئەوەی له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی بزوتنه‌وه‌كه‌دا له‌ژێر زوڵم و سته‌می هه‌ره‌شه‌و نانبڕیندا (25) کورسی پەرلەمان به‌ده‌ستبهێنێت ، توانی ئاستێک لەهۆشیاری کۆمەڵایەتی و سیاسی دروست بکات ببێتە کەرەستەیەکی گرنگ بۆ بیناکردن و گۆڕانکاری لەبوارە جیاوازەکانی کۆمەڵگادا، بەڵام بەداخەوە دواجار سەرکردایەتی ئێستا نەیتوانی درێژە بەو بەرنامەو ڕێبازە بدات کە بزوتنەوەی گۆڕانی لەسەر بینا کرابوو.
لێرەدا بۆ بەرچاو ڕونی چەند نمونەیەک دەخەینە ڕوو کە هەم هۆکاری ناکۆکی نێوان بەرەکانی ناوگۆڕانەو هەم هۆکاری بێ ئومێدی و بێ هیوای ئەو دەنگدەر و لایەنگرانەیە کە ئامادەبون هەموو باجێک لەپێناو گۆڕاندا بدەن بەڵام لەهەڵبژاردنی پێشوو بایکۆتیان هەڵبژارد .
یەکەم: گۆڕان لەگەڵ گۆڕانکاری و هەڵبژارنی بەردەوامی ناوخۆی بوو وەک حیزب وەک لە پەیرەوی ناوحۆیدا هاتووە کە دوو ساڵ جارێک دەبێت لە بازنەو رایەڵەو مەکۆکانەوە تاکو ڕێکخەری گشتی هەڵبژاردن بکرێ ، بۆئەوەی ئەم مۆدێلە ببێتە بنەمایەک بۆ هێزە سیاسیەکانی تر و سەرەتایەکی نوێ بێت بۆ کاری ڕێکخراوەی و گواستنەوەی بۆناو کایەی گشتی کە ئەزمونی چەقبەستوی هەرێمە، بەڵام دوای نەخۆشکەوتنی ڕێکخەری گشتی بەبیانوی جیا جیا هەڵبژاردن هەڵپەسێردراو ئۆرگانەکان بێ گەڕانەوە بۆ ڕای گشتی واتە لایەنگر و دەنگدەرانیان درێژەیان بە بەردەوامی دەسەڵاتی خۆیاندا .
دووەم: گۆڕان ناکۆک بوو لەگەڵ حوکمی بنەماڵەی و کۆنترۆڵکردنی دەسەڵات لەلایەن عائیلەیەکی سیاسی چ لەناو حیزب بێت یان حکومەت ، بەڵام بەداخەوە دوای مەرگی ڕێکخەری گشتی هەم موڵک و هەم مومتەلەکات و هەم قراری سیاسی تاپۆ کرا لەسەر میراتگرانی ڕێکخەری گشتی ، لەکاتێکدا خودی ڕێکخەری پێشوو لەچەندین چاوپێکەوتن و دیدار و بەرنامەو پڕۆژەی جیاواز چ لەماوەی ژیانی سیاسی خۆی چ سەردەمی بزوتنەوەی گۆڕان دژی ئەم نەریتە سیاسیە بووە کە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست باڵادەستە، وە بووەتە بەربەستێک لەبەردەم بەرەو پێشچونی پرۆسەی سیاسی .
سێیەم: کوشتنی روحی موعارەزە و بەشداربونی بێ مەرج لەگەڵ دەسەڵاتێک کەهیچ بەها و ڕێزێک بۆ هیچ شتێکی دونیای ئێمە دانانێت ، جگە لەمانەش دانانی کەسانێک لە بەرپرسیاریەتی کە نەک جیاوازیان نیە لەگەڵ جەماعەتی دەسەڵات بەڵکو خراپ تر و چاوچنۆکانە کەوتونەتە ناو ئەو چڵکاوە سیاسیەی کەهیچ نیە جگە لە زەلکاوێک بۆ تێرکردنی ئارەزو بەرژەوەندیە کەسی و تایبەتیەکان ، کە دواجار ئەمە هۆکار بوو بۆ دروستکردنی بێ متمانەی لەناو دەنگدەر و لایەنگرانی گۆڕان و گەیشتە ئەوەی کە متمانە بەهیچ کەس و گروپێک نەکەن کە لەئێستاو تەنانەت ئایندەش باس لە باشترکردن و بەرەوپێشبردن و دەستکاری کردنی دونیای ئێمە بکەن.
چوارەم: ئاشکرایە کە نفوزی گۆڕان بەڕێژەی زۆر لە سنوری سلێمانی یە ، کە ئەوەش لەئەنجامی ناڕەزایەتی خەڵکی ناوچەکە لە یەکێتی و ئەو شێوە لێکچونەی لەگەل پارتی و دواتر تنازل و چاوپۆشی و تەسلیم بون و ..هتد
ئه‌وه‌ی له ئێستادا ده‌ركی پێده‌كرێت نه‌بوونی گوتاریكی جیاوازه له‌لایان گۆرانه‌وه بۆ ئه‌و مۆدێله خهلیجیهی كه پارتی و یه‌كیتی رابه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن له حزب و حكومه‌تدا چونكه ئەم بزوتنەوە کۆمەڵایەتی و سیاسیەی لەم سنورە هەیە لەکۆنەوە تا ئەمڕۆ ناچێتە ژێر ئەو تایپه له داگیركرایی و مۆنۆپۆڵكردنهی كۆی كایهجۆربهجۆرهكان له ژێرده‌ستی یه‌ك تاقم و گروپدا.
پێنجەم: ناڕونی و شەرمنی سیاسەت و سەرکردایەتی گۆڕان هەم لە پرسە ناوخۆیەکان و هەم سیاسەتی دەرەوە ، لێرە چەند نمونەیەکی بچوک دەهێنینەوە. کاتێک شەڕی داعش دەستیپێکرد گۆڕان هیچ رووئیایه‌كی تازه‌ی پیشان نه‌دا تا به‌ر لهشهرهكه پارتی و یه‌كێتی ئاگاداربكاته‌وه ده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌ن به به‌شێك له ململانێی هه‌رێمایه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی تراژیدیای شه‌نگال و كه‌ركوك ڕوونه‌ده‌ن . گۆڕان نه‌یتوانی ڕابه‌رایه‌تی و نوێنه‌رایه‌تی باشوری كوردستان بكات وه‌ك جیگره‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی له‌دوای شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر سەرەڕای ئەمانەش کاتێک وەزیرەکان دورخرانەوە گۆڕان ئامادەنەبوو ئەو حکومەت جێبهێڵێت و بەرپرسیاریەتی مێژوی بخاتە سەر ئەو حیزبانەی دوای ئەو ڕوداوە لەگەڵ پارتی دەمێننەوە ، ئەم بێدەنگی و بێ هەڵوێستیە نه‌ك تۆوی بێ ئومێدی لەناو لەیەنگر و دەنگدەرانی گۆڕاندا چاند و دواجار بارودۆخەکە گەیشتە ئەوەی کە شانۆیی سیاسی وا نیشانبدرێت كه سیناریست و ده‌رهێنه‌ره‌كان هه‌ر پارتی و یه‌كێتین ئه‌وانی تر هه‌ر ئه‌كته‌رێكی به‌شداربووی لاوه‌كی ببینرێن.
شەشەم: پرسی ڕیفراندۆم ئاشکراسە ڕیفراندۆم پڕۆژەیەکی پێشنیارکراوی چەند هێزێکی نادیاربوو بۆ لەباربردن و لەدەستدانی ئەو دەستکەوتانەی بەهۆی شەری داعش بەدەست هاتبوون گۆڕان له‌م پرسه‌دا بئ گوێدانه نه‌بوونی هیچ دامه‌زراوه‌و پایه‌كی شه‌رعی ده‌وڵه‌ت بئ گوێدانه داخستنی په‌رله‌مان و وه‌زیره ده‌ركراوه‌كانی به‌شی هه‌ره زۆری هه‌ڵسوڕاوه دیاره‌كانی له‌ناویشیاندا ڕێكخه‌ره‌كه‌یان ڕه‌گه‌ڵ شه‌پۆله‌كانی ئه‌و بارودۆخهكاتی و ڕاگوزرهكهوتن بئ ئه‌وه‌ی پێمان بلێن ئه‌نجامه‌كه‌ی چیه له ئاینده‌دا.
له ئێستادا كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێدهنیته ساڵی ده‌یه‌می ته‌مه‌نیه‌وه ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه له‌لایان سه‌رانی ئه‌و حزبه‌وه كه‌وتۆته تونێڵیكی تاریكه‌وه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به چاره‌سه‌ری ڕیشه‌ی بۆ ئه‌و گرفتانه‌ی گۆڕان بدۆزنه‌وه كه وه‌ك شپرپهنجه جه‌سته‌ی گهنیوكردووه و به‌ره‌وه داخوران و هه‌ڵته‌كاندنی ده‌بات كه‌چی بیر له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه به درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاند ن و جفات و ئۆرگانه جۆربه‌جۆره‌كان ته‌مه‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وا كورتبكه‌نه‌وه ڕه‌نگه هێزی ئه‌وه‌ی نه‌مێنێت به‌ژداری هه‌لبژاردنێكی تربكات و به‌مه‌ش دواین بزمار له تابووتی بزوتنه‌وه‌كه بده‌ن.