كونفرانسی ئاسایشی مونشن لەژێر سێبەرێ بێ روژئاوایی بونی جیھان، Westlessness!
د. سەردار موسی شەریف
2020-02-21   726
كونفرانسی ئاسایشی مونشن (MSC) یەكێكە لەو كومبونە گشتی و تایبەتی یەكانی دەگمەنی جیھان، كە سالانە كومەلێك پرسی تایبەت بە ئاسایشی جیھان و ھەرێمە تایبەتەكان تاوتو دەكات. 56سالی رابوردو ئەمە بوتە بەشێك لە كولتوری نوخبەی وڵاتانی روژئاڤا، و بە گورەی سروشتی كێبەركێی سیاسی، ئابوری و لەشكەری لە سەر ئاستی جیھان لە ناو بەینی زلھێزەكان و ھێزە ھەرێمی یەكان و ئاستی كاریگەری بە سەر كومەڵگای روژئاڤا، تەوەرەكان گورانكاری یان بەر سەر دا ھاتون. ھەروەھاش بو گورەی گورانكاری جەوھەری لە سیستەمی جیھانی، پرسەكان لەم كونفرانسە تاوتكراون. لایەنی پشت پەردەی ئەم كونفرانسە، لە راستی دا دەتوانرێت بەم شێوەیە وێنا بكرێت: كونفرانسەكە كوربەندێكی سیاسی- ئاسایشی یە لە پێناو پاراستنی ھەژەمونی روژئاڤا ب سەر كوی گشتتی رێرەی پرسەكانی فرەرەھەندی جیھان، و پاراستنی بەرژەوەندی روژئاڤا.
سیستەمی سیاسی جیھانی، یەكێكە لە ھەرە گرینگترین پرسەكان كە لە كوروكوبونەوەكان دێتە تاوتوكردن، و دیاركردنی رێرەوی ئەو گورانكاری یانەی لە ناو سیستەمێكی وەھا دا دێنە ئارا و ھەروەھاش كاریگەری ئەكتەرەكان كە فرەرەھەندین، لەم پرسە دا خاوەن تایبەتمەندی ھێژان. ئەم سیستەمە ، رێكخەری كوی گشتی كایە سیاسی یەكانی جیھانی، ھەرێمایەتی و بگرە لە ئاستی ناوخوی وڵاتانیش، دەبێت بریاردەران ھەمیشە بە وریایی یەوە ھەلسوكەوت لە گەل كوی گشتی پرسەكان بكەن، چونكە ھەر گورانكاری یەك ئەگەر لاوازیش بێت، كاریگەری یەكانی لە سەر ھەلسوكەوتی دەوڵەتان شوێن پێی خوی بەجێدەھێلێت. ھەبونی ھەژەمونی لە سەر ئەم سیستەمە پرسێكە كە لە لایەن وڵاتان و ئەكتەرە زلھێزەكانی جیھانەوە بەردەوام دێتەوروژاندن، و كونفرانسی مونشن یەكێكە لەو دامەزراوە ھزریانەی كە ھەولی رونكردن و دیاركردنی ستراتێژی كاری بەرنامەیەكی وەھایی كردوتە بە یەكێك لە ئەركە ھەرە لە پێشەكانی، ئەویش بە كوكردنەوەی نوخبەی جیھان لە شوێنێك و دروستكردنی تورێكی پەیوەندی ھزری لە ناوبەینی ئەم نوخبەیە.
بابەتەكانی ھەلبژێدراو بو تاوتوكردنی ئەمسالی كونفرانسی ئاسایشی مونشن لە سەر سێ ھەرێم و پێج تەوەر دابەشكراون. لە راستی دا گرینگە ئاماژە بەوە بكرێت،كە ھەر سێ ھەرێمی ھەلبژێدراو واتە، دەریای ناوەراست، روژھەلاتی ناوەراست و ئاسیا ( مەبەست باشور و رەژھەلاتی ئاسایایە)، كە ئێستا ناوەندی پێكدادانی زلھێزەكانی جیھانە. ھەر یەك لەم ھەرێمانە خاوەن پێگەی خویانن لە سەر ئاستی ئاسایش. ھەر پێنج بابەتی ئەم كونفرانسە لە راستی دا جێگای بایەخی زورن، بە تایبەتی پرسەكانی تیرور و ژینگە كە پەیوەندی یەكی چر و پریان بە ئاسایشی جیھانی و مرۆڤایەتی ھەیە. ئەم دوو تەوەرە بێجگە لەمەش سنور بەزێنن و سنوریش ناناسان. پرسەكانی كوچكردنی بە لێشاو لە روژھەڵات، ئەفریقیا و باكوری روژھەڵاتی ئاسیا بو وڵاتانی ئوروپا و زیادبونی رێژەی كوچبەران و پەنابەران ھوكارەكانی خویان ھەیە. بەشێكی لە ژێر كاریگەریەكانی شەری ناوخوی وڵاتانی جیھانی سێیەم كە زورتر ناكوكی ناوخوی ھوكارن، بەشێكیش پەیوەندی یان بە گورانی كەش و ھەوای جیھانی یەوە ھەیە.
پەیوەندیدار بە پرسەكانی سەرەوە، ئەمانە گرێدراون بەو فاكتەرانەی كە دەبنە ھوكاری وێران كردنی ژێرخانی ئابوری، سیاسی و كولتوری وڵاتان، لە لای دیكەوە لاوازبونی تواناكانی ولاتان لە دابینكردنی پێداویستی روژانە بو ھاوڵاتیانی خویان، مەترسی لە سەر ئاسایشی جیھانی و ھەرێمایەتی دروست دكەن. ھاوتەریب فاكتەرەكانی سروشتی وەكو وشكەسالی، گەرمبونی ژینگەی جیھانی كە بەشێكی یان پەیوەندیدارە بە پرسەكانی پیشەسازی و بەرھەمھێنانی ناتەندروستی كومەلگای كاپیتالیستی جیھانی كە بە پێی راپورتی سالای 2020ی كونفرانسەكە سەرەچاوەی دروستكردنی 78% گازی دروستكراوی پیشەسازی كە دەنێردرێتەوە بو ناو ژینگە و كاریگەری لە سەر گەرمبونی ھەوا ھەیە لە لایەن 20 گەورەترین وڵاتانی ئابوری جیھانی یەوە بەرھەم دەھێنرێت. ئەمە سەرەرای ئەوەی كە كومەڵگای جیھانی بوتە زیندانی گیرفانی زلھێزە ئابوری یەكانی جیھان، كە ھەمو پێوەرێكی ئەخلاقی یان تێپەراندوتەوە ئەگەر چاو لەو وێرانكاری كە ئێستا بە سەر جیھانەوە دەھێنرێت لە لایەن ئەم وڵاتانەوە.
گەرم بونی ژینگەی جیھان بە گوێرەی راپورتەكە، دەبێتە ھوكاری كوچكردنی زیاتر لە 140 ملیون كەس، كە نەبونی ئاو، خوراك دوو فاكتەری سەرەكین كە پالنەرن بو كوچكردنی ھاولاتییانی جیھان و ھەروەھاش ئەمە دەبێتە ھوكاری گورانكاری ھاتن بە سەر بونیاتی كومەلگای وڵاتان، كە ئێستا ئوروپا خەریكە بە دەردێكی وەھاوە دەنالێت. گەرمبونی ژینگە یەكێك لە ھەرە سەرەكیترین فاكتەرەكانی كوچی گەنجان و تواناكانی مرۆڤایەتی وڵاتانی پاشكەوتو بو وڵاتانی روژئاڤا بە تایبەتی ئوروپا و ئەمریكا، كە بە پێی راپورتەكە 3/2ی وڵاتانی جیھان كە خاوەن نویاتێكی لاوازن، دەكەونە ژێر كاریگەری فاكتەرەكانی گەرمبونی ژینگە.
ھاوتەریب لە سەر پرسی ئاسایش، تیرور و ھزری توندوتیژی، یەكێكی دیكە لەوفاكتەرانەیە، كە بوتە ھوی تێكدانی ئاسایشی جیھانی. وێنەكانی كردەوە تیروریستی یەكان، ترس و دڵەراوەكی زوریان خستوتە دڵی ھاولاتیانی جیھان. لەگەل ئەمەش، ئەم جورە كردەوانە، بارگرانی یەكی گەورەیان لە روی ئابوری و توانامرۆڤاتی یەوە بو دەوڵەتانی دروستكردون. پشتگیریكردن و پێشكێشێكردنی یارمەتی بو پەروەردەكردنی ھزری توندرەوە چ جینی و چ نەتەوەپەرەستی بێت، لە ھەمو وڵاتانی جیھان بەدی دەكرێت، ئەمەش بنەماكانی " باوەری، رەگەزپەرەستی، ئێتنیكی، كولتوری" بەشێكی گەروەی گرێدراون بەم پرسە. لە ھەمان كاتیش ھێرش كردن بو سەر شوێنە پیروزەكانی ئاینی لە ناو كومەڵگا جیاوازەكان، ھەروەھاش لەم سەردەمە بەنی تەكنولوژیای ئینتەرنێت فاكتەرێكی گرینگ و بەھێزە لە پەرەسەند و بەرفراوان بونی ھزرێكی وەھا لە سەر ئاستی جیھان.
دەرئەنجامی بویەری تیروری 11/ئەیلولی 2001 و كاریگەریەكانی لە سەر پێكدادانی ئایدولوژی و بونی ھەژەمونی بەھێزی ولاتانی روژئاوا بە تایبەتی ئەمریكا لە روژھەلات و وڵاتانی موسلمان، ھەروەھاش پشتگیری ئەمریكا و روژئاوا لە سەركردە دیكتاتورەكان لە ولاتانی موسلمان و روژھەلات كە وەكو قەلغانێك بەرامبەر بە پێشكەوتنی ئایدولوژیای سیاسی ئیسلامی بەكار ھاتون، نەك تەنیا نەیتوانیوە كە كومەلگاكانی وڵاتانی روژھەلات و موسلمان زورتر بەرەوە پێشكەوتن و سیستەمی دیموكراسی یانیش كرانەوەی ولاتانی روژئاڤایی ببات، بەلكوش پشتگیری یەكانی ئەمریكا و روژئاڤا لەم جورە سەركردانە و سیستەمە زاڵەكانی روژھەلات، بوتە فاكتەری بوژێنەر و ھێزی پالنەر بو بەھێزبونی ھێزە ئیسلامی یەكان لەم ھەرێمە. دەرئەنجامی ئەمەش بوتە ھوكاری پەیدابون و پشتگیریكردنێكی بەرفراوان لە رێكخراوەكانی وەكو تالیبان، ئەلقاعیدە، داعش و ھتد. بێجگە لەمە، لە كاتێك جیھان بەر لە سالی 2010 و دەركەوتنی داعش، مەبەست جیھانی روژئاڤا، زور ئارامتر بو، بەلام بە دەركەوتی داعش، وەكو دەرئەنجامی كاری رێكخراوەی رێكخراوەكانی ئیسلامی لە ناو وڵاتانی روژژاڤا بە تایبەتی لە ئوروپا، شەپولێكی تیرور ، زەنگی مەترسی بو بەرپرسانی وڵاتانی ئوروپایی لێدا كە ئەون چیدیكە ناتوانن لە ناو مالەكانی خویانیش ئاسودە بن.
یەكێكی دیكە لەو تەوەرانی كە گرینگە ئاماژە پێی بێتە كردن، بریتی بووە لە " تەنگەژەی روژئاڤا لە ئێستا و لە داھاتودا" كە لێرەش باسی رولی كارا و كاریگەری روژئاڤا دەكرێت ئاخو بە چ ئاقارێك دا دەروات. لە دوای ھەلوەشاندنەوەی دیواری بەرلین و تێكچونی سیستەمی كومونسیتی، و ھاتنەوەی شەپولی جیھانگیری لە ھەمو بوارەكان، لە راستی دا تیوری ساموئێك ھانتینگتون سەبارەت بە پرسی پێكدادانی شارستانی یەت، زورتر لە جیھان بەرەوە زەق بون پێنگاوی نایەوە.
ئەگەر چی ھەلبژاردنی " دەستەواژەی شارستانی" لە لایەن ھانتینگتون ەوە زورتر لە بەر ئەوەیە، كە بە دیدی من، خو پاراستنە لە رەخنەی راستەخو و رێگری كردن لەم رەخنەیە، بەلكو لێرە مەبەستی ئەو زورتر بەلای " ئایدولوژی و كولتور"ەوە دەروات، كە ھەردوكیشیان لە جیھانی گلوبالی ئێستا و بەر لە ئێستاش كە روژئاوا ھەمو ھەولێكی داوە كە ھەژەمونی و بالادەستی خوی بە سەر جیھان دا بسەپێنێت، سەركەوتنی بە دەست نەھێناوە، بە تایبەتیش ككە ئێستا روژئاڤا بو خوی رەخنە لە خوی دەگرێت، ئایا پێداگیریكردن لە سەر ئەوەی كە ھەمو جیھان دەبێت وەكو ئەوان بیربكاتەوە، سیاسەتێكی ئەرێنی یە، یانیش بە پێچەوانەوە؟ ئەگەر لە ھەلسوكەوتی كومەڵگای روژھەلاتی ناوەراست توخبینەوە، و برونە ناو كومەڵگای روژئاوا بە تایبەتی ئوروپا، لە دوای سالانی 1990 ھەتا بەر لە بویەری 11ی ئەیلول، لە ئوروپا بزاڤێكی جدی ھاتە ئارا كە لە خوئامادەكردنی جدی دا بو بەرامبەر بە مەترسی یەكانی " ئیسلام و ئیسلامگەری" و كاریگەری یەكانی لە سەر كومەڵگای ئوروپا و لە دوای 11ی ئەیلول و دەركەوتنی قەیرانی بە ناوی" كارتونی محمەد" كە لە لایەن وێنەكێشێكی دانماركی یەوە وێنەی پێغەمبەری موسلمانانی كێشابو كە نارنجوكی لە بن جەمەدانەكەی دا شاردبووە، رەخنەیەكی گەورە لە دانمارك و ھەلسوكەوتی روشنبیران و سیاسەتمەدارانی روژئاڤا لەم بارەیەوە گیرا.
ھاوكات بونی رەڤەندێكی گەورەی موسلمانان لە روژئاڤا و ئوروپا، بوتە ھوكاری ئەوەی كە كولتوری ئیسلامی لەم كیشوەرە ببێتە خاوەن پێگە و بەرەڤ پێشڤەچونێكی گەورە بە خویەوە ببینیت. لەم رویەوە ئەگەر ئاماژە بە دروستكردنی " مزگەوت" بكرێت كە لە لایەن دەوڵەتانی ئیسلامی یەوە وەكو توركیا، ئێران، ع. سعودیە و پاكستانەوە كێبەركێ یەك دروست بوتەوە، خەریكە ترسێكی گەورەتر دەخاتە ناو دلی بریاربەدەستان و ھاولاتی یانی ئوروپا. لەم رویەش شەرەكانی بالكان، ئەفغانستان، عێراق و لیبیا و سوریا تەنگەژەكانی دیكە و گوشارەكانی ئەمریكا بو سەر ئوروپا لە پێناو ئەوەی رولێكی گەورەتری ھەبێت لە چارەسەركردنی كێشە ئالوزەكان لە روی ئابوری، پشتیوانی لەشكەری و ھتدەوە. لەھەمان كاتیش بریاردانی وڵاتانی ئوروپا بو دروستكردنی ھێزێكی لەشكەری تایبەت بە ئوروپا، و نەبونی رویا و پشتگیری یەكگرتوو لە ھێزێكی وەھا، ئاستی لاوازی بریاربەدەستانی ئوروپا بەرامبەر بە پرسەكانی جیھان نیشان دەدات، كە ئەمریكا رەخنەی توند لە ھەڵسوكەوتێكی وەھا دەگرێت، بە تایبەتیش ھەندێكیان ئەم بوچونەیان ھەیە كە ئوروپا بە تەمایا ھێزێكی بەدیلی ناتو دروست بكات، بویە ھەندێك وڵات لەم رویەوە تێبینی یان ھەیە لە دروستكردن و بەشداریكردن لە ھێزێكی وەھا.
نەبونی ھێزێكی لەشكەری ئوروپا ھەلبەت پێگەی ئوروپا وەكو ئەكتەرێكی سەرەبەخو لە جیھان دا كەمدەكاتەوە و ھەمیشەش دەبێت پشت بە تواناكانی ئەمریكا و ناتو ببەستێت لە بونی ھەر جورە قەیرانێك. لە لایەكی دیكەوە گەشەسەندنی ھزری " نەتەوەپەرەستی و رەگەزپەرەسی" لە ئوروپا فاكتەرێكی بەھێزی دروستكردنی ناكوكی یە لە ناوخوی وڵاتانی ئوروپا و ھەروەھاش لە سەر ئاستی سیاسەتی یەكگرتووی ئوروپا تایبەت بە رولی ئوروپا لە جیھان. لە لایەكی دیكەوە پەیدابون و بەرەوە پێشڤەچونی كومەلێك ھێزی دژبەر یانیش كێبەركێكاری روژئاڤا وەكو ھەلسانەوەی روسیا و بەھێززبونی چین، ھندستان، و بگرە توركیاش لە ئاستی تەنگەژەكانی جیھان ئەگەر سوریا، یەمەن، لیبیا وەكو نمونە بێنین، خەریكە ستروكتوری سیاسەتی جیھانی توشی گورانكاری دەكات، و ھەمو ئەمانەش فاكتەری پالنەرن كە روژئاڤ ھەست بە مەترسی و لاواز بونی پێگەی خوی بكات.
ھەلبەت، بەشێكی لە لاوازی پێگەی روژئاڤا كە لێرە زورتر مەبەست ئوروپایە، پەیوەندی بە بریاری بەرپرسانی دەوڵەتانی ئوروپایی یەوە ھەیە، كە نایانەوێت رولێكی چالاكیان ھەبێت لە چارەسەركردنی پرسەكان. ئەم جورە وڵاتانە لە رێگای گرتنە بەری رێگای پێشكێشكردنی یارمەتی ئابوری بو رێكخراوەكانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان، دەیانەوێت تەرجومەی رولی خویان بكەن لە جیھان دا، كە ھەلسوكەوتێكی وەھا ناتوانرێت كوتایی بە تەنگەژەكانی لیبیا، یەمەن و سوریا بھێنێت كە لە ئێستادا خەریكە دەبنە ئەو فاكتەرانەی سیستەمی سیاسی جیھانی توشی گوران دەكەن.
پرسێكی دیكە بریتی یە لە دەركەوتنی بریتانیا لە یەكێتی ئوروپایە، كە رەخنەی زور لێگیراوە. بەلام بە دیتنی من، بە بون بە ئەندام لە یەكێتی ئوروپا، بریتانیا ھەستی كرد كە " چیدیكە ناتوانرێت ئەوە پێگە و ھەیمەنەی پێشوی ھەبێت لە ئاستی سیاسەتكردنی لە جیھان". ئەمەش كاریگەری بە سەر كەسایەتی دەوڵەتێكی وەكو بریتانیا ھەیە، كە بە میعمار و ئەندازیاری سیاسی لە جیھان ھاتوتە پێناسەكردن، ھەروەشا بریتانیا بە مانەوە لە ناو یەكێتی ئوروپا، خوی وەكو كەسێكی " دەست و پێ" كەلەپچەكراو و زیندانی وێنەدەكرد لە ئاستی پرسەگەورەكانی جیھانی، كە پێویست بو رولی ھەبێت. بویە، بریاری دەركەوتنی لە یەكێتی ئوروپا، لە روی دروستكردنی بالانسی ھێز لە سەر ئاستی جیھان، بریارێكی لە جێگای خویەتی، و كاریگەریەكانی ئەم دەركەوتنەی بریتانیا لە سەر گورەپانی سیاسی جیھان، لە ماوەی داھاتودا بو زوربەی شرۆڤەكاران و توژەرانی سیاسی لە جیھان، رونتر دەبێت.
ھەمو ئەمانە ئاماژە بەوە دەكەن، بە بوچونی بەرپرسان و دارێژەرانی ھزری سیاسی لە ئوروپا، كە ئوروپا خەریكە تواناكانی خوی لە ئاستی بەرپرسیارەتی بەرامبەر بە پرسەكانی جیھانی لە دەست دەدات. بویە بە دیتنی كومەلێك لە بریاربەدەستان و دارێژەرانی ھزری سیاسی ئوروپا لە سەر ئاستی جیھان، پێنگاوەكانی ئوروپا بو كاریگەربون لە سەر جیھان نابێت تەنیا خوی لە دەورەبەری پرسەكانی " بازرگانی، ئابوری، ھێزی لەشكەری" كوبكاتەوە، كە ئەمە بوچونی راوێژكاری سەرۆكی پێشوی ئەمریكا باراك ئوباما و سەرۆكی دامەزراوەی نێونەتەوەی جونس،، كە یەكێكە لە كەسە خاوەن كاریگەری یەكانی پرسەكانی سیاسەتی دەرەوە، ئاسایش وزەیە لە ئەمریكا. لێرەدا بوچونێكی دیكە ھاتوتە ئارا كە دەبێت روژئاڤا كار لە سەر " بوھاكان" بكات وەكو شوێنگرەوەیەك بو "جوغرافی"، كە ئەمەش پرسێكی گرینگە لە سەر ئاستی دروستكردنی ئاسایش جیھانی و ھەرێمایەتی. بابەتێكی دیكە لەم كونفرانسە بریتی یە لە پرسی " ھاوبیربون"، وەكو دەستەواژەیك بو جێگیرەوەی " ناروژئاڤایی" كە ھەردوكیان ئاماژە بە دروستكردنی ھاوپەیمانی نوێ لە سەر ئاستی سیاسەتی جیھان دەكەن، و دەتوانێت كاریگەری گەورە لە سەر ستروكتوری سیاسەتی جیھانی دروست بیكات.