ئاسایشی خۆراك ... مۆته‌كه‌ی جیابونه‌وه‌كان
بڕوا خالید
2019-05-29   1660
له‌چه‌ند مانگی ڕابردودا پرسی بریگزت British exit ده‌رچوونی به‌ریتانیا له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا بابه‌تێكی گه‌رمی ڕۆژو میدیا جیهانیه‌كان بو پاشتر دواخستنی ئه‌و پرسه‌و له‌نزیكترین ڕوداویش ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی تێریزا مه‌ی وا پێده‌چێت كۆتای به‌و پرسه بێت له‌و ولاَتهدا بۆ چه‌ندین ساڵی تر.
له‌م نوسینه‌دا ده‌مه‌وێت تیشك بخه‌مه سه‌ر فاكته‌رێكی گرنگی سه‌ر نه‌گرتن یاخود یه‌كێك له‌مه‌ترسیه‌كانی ده‌رچوونی ولاَتی بریتانیا له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا كه بریتیه له فاكته‌ری (ئاسایشی خۆراك) هه‌ڵبه‌ته چه‌ندین به‌ربه‌ستی تری وه‌ك بوونی قه‌رزو كێشه‌ی بازرگانی و كۆچبه‌ران و نیشته‌جێبوونی خێزانی به‌ریتانی له ولاَتانی ئه‌وروپاو كێشه‌ی جوگرافی به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌ردو ئیرله‌ندا، له‌به‌رده‌م جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیادایه بهلاَم كاریگه‌رترینیان پرسی ئاسایشی خۆراكه كه تا ڕادده‌یه‌ك ڕاچڵهكاندنێكی دروستكرد له‌و ولاَتهدا به شێوه‌یه‌ك له ماوه‌یه‌كی كورتتدا له‌لایه‌ن پسپۆڕانه‌وه به‌چه‌ندین توێژینه‌وه و ڕاپۆرتی شیكاری مه‌ترسیه‌كانیان خسته به‌رچاو ئه‌مه بووه هۆی پلاندانان بۆ پیاچوونه‌وه به‌سیاسه‌تی كشتوكاڵی و باشكردنو هاوكاریكردنی جوتیارو به‌رهه‌مه‌كانیان، وه پلانی ناردنی هاولاَتیان بۆ شارهدێكانیانو باشكردنی خاك و سه‌رچاوه‌ی ئاو و سێكته‌ری ئاژه‌ڵی و هتد..
ئاسایشی خۆراك یاخود ڕونتر سیسته‌می خۆراكی له ولاَتی بریتانیا سیسته‌مێكی تێكه‌ڵه له به‌رهه‌می هاورده‌كراو به ڕێژه‌ی 70% له ولاَتانی تره‌وه به تایبه‌ت ولاَتانی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا , وه به‌رهه‌می ناوخۆی خۆی به ڕێژه‌ی 30% . ڕه‌نگه ئه‌مه خاڵێكی هاوبه‌ش بێت له‌گه‌ڵ كوردستاندا له ڕووی هاوردهكردنهوه (هه‌رچه‌نده كوردستان ئه‌گه‌ر ئیداره‌دان و بایه‌خدانی هه‌بێت بۆ سێكته‌ری كشتوكاڵ ئه‌وا ئه‌سته‌م نیه ببێته سه‌به‌ته‌ی خۆراكی بۆ خۆی و دراوسێكانی).
ولاَتی به‌ریتانیا پاش بوون به ئه‌ندامی له یه‌كێتی ئه‌وروپا له ساڵی 1973 به دواوه سێكته‌ری كشتوكاڵی و خۆراكی به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ و نا ڕاسته‌وخۆ به‌ستراوه به ئه‌ندام بوونی له‌م یه‌كێتیه‌دا به شێوه‌یه‌كی وردتر سیاسه‌ت و ستراتیژی كشتوكالی گشتێنراوه به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ولاَتانهی كه ئه‌ندامن، ته‌نانه‌ت پێوه‌ره‌كانی سه‌لامه‌تی و تهندروستیو كوالیتی خۆراكیش پشتی به‌ستووه بهپێوهرهكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
له‌هه‌مانكاتدا ئه‌و ڕێككهوتننامانهی له‌نێوان ئه‌م ولاَته ئه‌وروپیانه كراون به‌تایبه‌ت له‌بواری بازرگانیداو به‌تایبه‌تتر له‌بواره‌كانی ده‌سكه‌وتنی خۆراك و جێگیری نرخ و هاوسه‌نگی ئابوری و بازاڕدا ئه‌وه‌نده‌ی تر ئه‌م ولاَتانهی پێكه‌وه به‌ستۆته‌وه وه‌ك زنجیره‌یه‌كی پێكه‌وه به‌ستراون ته‌نانه‌ت به‌كارهێنانی یه‌ك جۆر دراویش (Euro) بۆپاراستن و ڕاگرتنی ئه‌و هاوسه‌نگیه‌یه بۆیه به ده‌رچوونی ههرولاَتیك له‌و زنجیره پێكه‌وه به‌ستراوه پچڕانێكی ئابوری‌و بازرگانی‌و سیاسی دروست ئه‌بێت بۆ ولاتانی ئه‌ندام و بۆ ئه‌و ولاَتهش كه جیا ده‌بێته‌وه گرنگترین ئه‌و بوارانه‌ش كه سێكته‌ری خۆراكی وكشتوكاڵی ولاتی به‌ریتانیای به‌ستۆته‌وه به یه‌كێتی ئه‌ورپاوه و ده‌ستبه‌رداربوون لێی كه‌لێنێكی ئابوری كوشنده‌ی تووش ده‌كات بریتیه له :
فهندكردن (ده‌ستگیرۆیی) له بواری كشتوكاڵی و به‌تایبه‌ت كێڵگه‌ی كه بودجه‌كه‌ی له لایه‌ن كۆمیسیۆنێكهوه ده‌ستنیشان ده‌كرێت به ناوی سیاسه‌تی كشتوكالًی هاوبه‌شی یه‌كیتی ئه‌وروپا Common agriculture policy كه ئه‌م بودجه‌یه سالاَنه زیاتر له .32 بلیۆن پاوه‌نده.
بازرگانیكردنیكی ئاسان له ناو یه‌كیتی ئه‌وروپادا به ناردن و هاورده‌كرنی سه‌رجه‌م به‌رهه‌می خۆراكی و ناخۆراكی
بازرگانیكردن له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا بهلاَم له ڕێگه‌ی ئه‌و رٍێككهوتنامانهی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ ولاتانی تر ئه‌نجامیداوه.
هیزی كاری كشتوكاڵی: به‌رێژه‌ی 98% پشتبهسته به‌و كۆچبه‌رانه‌ی له ولاَتانی ئه‌وروپاوه بۆی ده‌چن به تایبه‌ت له وه‌رزه‌كانی كشتوكالًكردن.
مه‌رجدارێتی: واته پابه‌ند بوون به مه‌رج و یاساكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا چوارچێوه‌یه‌كی تۆكمه‌یه بۆ به‌رهه‌مهێنان یان هاورده‌كردنی خۆراك و ئاژه‌ڵ و ئالیكی ئاژه‌ڵ و پاراستنی ژینگه به تایبه‌ت له ولاَتانی ده‌روه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا واته مه‌به‌ست ده‌سته‌به‌ركردنی خۆراكێكی كوالێتی به‌رزو سه‌لامه‌ته.
واته هه‌ر یه‌كێك له‌م خالاَنهی باسكراوه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان پاڵپشتی ته‌ندروستی و ئابوری وبازرگانیه به‌تایبه‌ت له سێكته‌ری كشتوكاڵی له ولاَتهدا .بۆیه جیابونه‌وه یان ده‌رچوون ده‌بێته نه‌مان یان په‌كخستنی هه‌ر یه‌كێك له‌و خالاَنهی سه‌ره‌وه , هه‌رچه‌نده له به‌رامبه‌ردا چه‌ند سیناریۆیه‌ك هه‌یه بۆ ڕاگرتنی هاوسه‌نگی ئاسایشی خۆراك بهلاَم هه‌ریه‌كێك له‌و سیناریۆیانه چه‌ندین لێكه‌وته‌و به‌ربه‌ستی تر به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت بۆ نمونه پشتبه‌ستن به هاورده‌كردنی خۆراك له ولاَتانی ئاسیا و هه‌ندێك ولاَتی ئه‌فریقاو ئه‌مریكای لاتینی ده‌كرێت به‌دیلی ولاَتانی ئه‌وروپا بێت بهلاَم لاوازی كوالێتی و متمانه نه‌بوون به به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م ولاَتانه ئایا هاولاَتیهكی به‌ریتانی قایل ده‌كات به خواردن و به‌كارهێنانی ؟
جگه له كێشه‌ی گواستنه‌وه‌و پشكنین و زیادكردنی باج و گومرگ له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه بۆ سه‌ر به‌ریتانیا له‌كاتی جیابونه‌وه‌دا له‌به‌رامبه‌ریشدا مانه‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپا دووری ده‌خاته‌وه له هه‌موو ئه‌و ئاریشانه‌ی كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ڕوبه‌ڕویان بێته‌وه كه‌میش نین ئه‌وانه‌ی كه مانه‌وه‌یان پێباشه له یه‌كێتی ئه‌وروپادا . ئه‌مه ئه‌و واقعه‌یه كه گرنگی ئاسایشی خۆراك و سیاسه‌ت و ستراتیژی كشتوكاڵ ده‌رده‌خات وه‌ك مۆته‌یه‌ك له پرسه سیاسیه‌كاندا كه په‌یوه‌ندی نیه به مێژووی دێرین و كرانه‌وه‌و جیهانبینی و ئاینه‌وه , ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندیداره به دابینكردنی به‌شی خۆت له خۆراك و دابینكردنی پرۆژه‌ی كشتوكاڵی و هه‌لی كار وپڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی گوندنشینان دروستكردنی كۆچی پێچه‌وانه له‌شاره‌وه بۆ گوند له هه‌مانكاتدا به‌فه‌رمی ناساندن و رێكخستنیان له‌ژێر چه‌تری پیشه‌وه‌ری كشتوكاڵی دا.
بروا خالید، مامۆستای زانکۆ