لە کۆمەڵگەی ئێمەدا، بەو پێیەیی زۆرینە ڕێژە موسڵمان باوەڕە، وەک پابەند بوونێک ساڵانە لە مانگی ڕەمەزاندا، ئەوانەی داهاتەکەیان گەیشتۆتە ئەو ئاستەی زەکاتی لێ دەربکەن، دەی بەخشن بەو خەڵکانەی پێویستیانە، زۆر کاتیش وەک پێویست ئەم ئەرکە دینییە وەک خۆی جێکەوت ناکرێت لای کەسانی خاوەن سامان، هەروەک زەکات یەکێک لە سیما جوانەکانی ئاینی ئیسلامە، کە تاک ڕابهێندرێت لەسەر دڵخۆشکردنی کەسانی دیکە و بەخشین لە پێناو ڕەزامەندی خودای گەورە.
بەخشین جۆری دیکەشی هەیە و لە زۆرێک لە شارەکان کۆمەڵە خەڵکانێک لە پێناو باشترکردنی حاڵی خەڵکی نەدار و بەرەو پێشبردنی شارەکەی، وڵاتەکەی سامانی خۆی کە بە بەرهەمی ئەقەڵی خۆی و ئەزموونی ڕۆژگاری بەسەر یەکەوە ناوە، تاوەکو بگاتە ئەو ئاستە، ئەمما ئەو کەسە دەست دەکات بە خشینی خۆشەویسترین شتی خۆی بۆ ئەوەی جێ دەستی لە ئاواکاری شوێنەکەی خۆی هەبێت، بۆیە دەلیڤەکان دەقۆزێتەوە و چ لە دروستکردنی قوتابخانە، نەخۆشخانە، مزگەوت، پردو ڕێگەو بان، دەستگرتنی قوتابی نەدارو کەم دەرامەت" ئەمەیان زۆر پێویستە"، بۆیە ئەم کەسانە دەبنە سیمبولێک بۆ شارەکەی سەرەتا، دواتر بۆ کۆمەڵگەکەی، زۆر کات لەسەر ئاستی جیهانیش دەبنە سیمبوڵێک و ناویان دەچێتە ڕێزی لەبیر نەکراوانی مێژوو.
بەداخەوە کۆمەڵگەی ئێمە خوا پێداوی گەلێک زۆرە، ئەمما بێ پڕۆژە و ڕوئایە دەچن لە وڵاتانی دەرەوە وەبەرهێن ئەکەن، بەڵام پێیان نەنگییە لە شارەکەی خۆیاندا پێنج کارگەی پیشەسازی دروست بکەن، کە خێرو بێری بۆ خەڵکی خۆشیان هەبێت سەدان دەرچووی زانکۆ و پەیمانگە بخەنە سەر کار، ئەوا کڕینی خانوو شوقەش لەو لا بوەستێت، هەمیشەش باوڕم وابووە زەوی خودای گەورە زۆر فراوانە بۆیە گەر یەکسانی هەبێت ئەوا هەموو تاکێک بە ئەندازەی خۆی دەستی دەگات بەو بەشەی بۆی داندراوە، بەڵام ڕوونە سەرانی دەسەڵات دارانی جیهان چۆن کارییان لەسەر بێ بەشکردنی ملیۆنان مرۆڤ کردووە لە سەرەتایترین مافی خۆیان و خێر و بێری وڵاتی خۆیان دیارترین نموونەش وڵاتانی کیشوەری ئەفریقا و بەشێکی ڕۆژهەڵاتی ناوین.
لەبارەی دروستکردنی پڕۆژەی خۆبەخشی بەهەمان پێودانگ زۆر شار هەیە، هەست ناکەی هیچ گیانێکی هەرەوەزی تیادا ئامادەبێت، بەدەگمەن کەسانێکی تیادا هەڵدەکەون بەلای ئەم پڕۆژانەدا بڕۆن، هەر کەسە و بابای ژیانی خۆیەتی دەکرێت بە دروستکردنی قوتابخانەیەک، کردنەوەی کتێبخانەیەک، داینگەیەک، خانەیەکی بەساڵاچوان، یا هەژاران، نەخۆشخانەیەکی بەخشین هتد...، بەشێک لە ئازار و نەهامەتییەکانی تاکی خۆت و هاو زمانی خۆت بگۆریت بۆ ئاسودەیی و دڵفەڕاح نایی.
مێژوویی ئێمە شاهێدی بۆ زۆر کەس ئەدات ڕۆژگارێک ناوبانگییان بەوە ڕۆیشتبووە، زیاتر لە خەمی ژینی گەلی خۆیاندابوونە لەوەی بیر لە ژیانی خۆیان بکەنەوە، یەکێک لەو کەسانە لە سەدەی بیست لە کۆمەڵگەی کوردی ناوی درەو شاوەتەوە .. عەلی کەمال بەگە.. (١٩٠٠_ 1998).. خەڵکی شاری سلێمانییە، دەستێکی باڵای هەبوو لە پڕۆژەی خزمەتگوزاری و لە دەستگرتنی قوتابییان چ لەناوەخۆی عێراق یاخودا قوتابییانی دەرەوە، تا کار گەیشتە ئەوەی لە لایەن مستەفا عومەری وەزیری ناوەخۆی عێراق لە ساڵی 1952 ڕێگری لێ کراوە، بە گومانی گۆشکردنی گیانی جوداخوازی لای قوتابییان.