به‌ره‌یه‌كی نوێی سیاسی له‌باشوری كوردستان
د. سالار باسیره
2019-05-01   972
له ماوه‌ی دروستبوونی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له رێكخراو و حیزبی سیاسی دروستبووه به‌شێكیان حیزبی سێبه‌رو به‌شێكیان حیزبی به‌شداربوو له ده‌سه‌لات و به‌شێكیش گوایه ئۆپۆزیسیۆن به‌لام تا ئێسته بێكاریگه‌ر له‌سه‌ر گۆڕه‌پانه سیاسیه‌كه. له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌زمون و واقیع و مێژوه سیاسیه‌كه ئه‌م نوسینه‌م ئاماده كردوه ، تا ئه‌م بارودۆخه‌ش به‌م جۆره بمێنێته‌وه بیرۆكه‌ی هه‌مه چه‌شنه دروست ده‌بێت وه‌ك ئه‌لته‌رناتیڤ بۆ ئه‌و بارودۆخه سیاسی و كۆمه‌لایه‌تیه چه‌قبه‌ستو و ناهه‌مواره‌ی ده‌سه‌لات و كۆمه‌لگه‌ی كوردیی له باشور تێی كه‌وتوه.
له كاتێكدا كایه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان توانایه‌كی ڕاسته‌قینه ناداته ئۆپۆزیسیۆن بۆ كاركردنی سیاسی ، چ جای بینینی ڕۆلێك. كار بۆ له‌یه‌كتر ترازاندن و دابه‌ش كردنی ئۆپۆزیسیۆن ده‌كات ، ئیتر هی ناو په‌ڕله‌مان یان ئه‌وه‌ی شه‌قام بێت ، به‌م میتۆده ده‌سه‌لات كار بۆ سه‌قامگیر كردنی ده‌سه‌لاته‌كه‌ی ده‌كات. ده‌سه‌لات ده‌یه‌وێ به‌ناوی ئازادی و دیموكراسیه‌وه ئازادی و دیموكراسی له‌ناو به‌رێت. هه‌ربۆیه ئۆپۆزیسیۆن بوون بۆ باشوری كوردستان وه‌ك هه‌وا وایه بۆ ژیان ، به‌لام كام ئۆپۆزیسیۆن؟
ئه‌و مرۆڤه‌ی بڕوای وابێت سروشتی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی هه‌رێم ، ده‌سه‌لاتی خێڵ و خێزان و ده‌سه‌لاتی ته‌قلیدیی و كۆنه‌پارێز هی چاكسازی و ده‌ستاوده‌ست كردنی ده‌سه‌لات و خۆگۆڕین و گوێگرتن بێت له داواكاریه‌كانی گه‌ل و په‌یڕه‌ویی پڕه‌نسیپه دیموكراتیه‌كان و رێفۆرم كردنی ڕاسته‌قینه بكات ، ئه‌وا له بازنه‌یه‌كی داخراوی بۆش و خهیالاویدا ده‌خولێته‌وه‌و هیچ له سیاسه‌ت و ئه‌زمونه سیاسیه‌كان و مێژووی سیاسی تێنه‌گه‌یشتوه سه‌باره‌ت به جیهانبینی بۆ ده‌سه‌لات و كۆمه‌لگه.
هه‌ڵبژاردنی گالته‌جاری و دیموكراسیه‌تی ساخته
به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی گاڵته‌جاری و دیموكراسیه‌تی ساخته‌دا له هه‌رێمێكی داگیكراودا به‌و هه‌لومه‌رجه‌ی ده‌گوزه‌رێت ته‌نیا شه‌رعیه‌تدانه به ده‌سه‌لاتی ستهمكارو پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له لایه‌ن ئه‌و شێوه ده‌سه‌لاته‌وه ، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌و ده‌سه‌لاته‌دا به‌شدارن. ده‌بێت دوای ئه‌زمونی 28 ساڵ بزانرێت خه‌باتی په‌ڕله‌مانیی له هه‌رێمی كوردستان به‌و شێوه‌یه‌ی دهگوزهربَت كۆتایی هاتووه چونكه ده‌سه‌لاتی ڕاسته‌قینه لای په‌ڕله‌مان و حكومه‌ت و دادوه‌ریی نیه به‌لكو لای تاك و خێزان و خێڵی سیاسیه كه خاوه‌ن موئه‌سه‌سه‌و ئیداره‌و پاره‌و میلیشیای خۆیه‌تی.
لێره‌دا ده‌بێت بیرۆكه‌ی به‌نرختر بۆ ئاینده‌و چاره‌نوسی گه‌ل ده‌سته‌به‌ر بكرێت. خوێندنه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه‌مان بۆ ده‌سه‌لات و كۆمه‌لگه هه‌بێت. ئێمه ده‌بێت مرۆڤه‌كانمان فێری یاخی بوون بكه‌ین چونكه له‌سه‌ر هه‌قن و ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی و به‌ها مرۆییه‌كانی بۆ بگێرینه‌وه‌و له ئازادی خوود تێبگات بۆ ئه‌وی نه‌بێته بتێك. ئه‌و مرۆڤانه‌ی ئێمه كه هه‌میشه ئامرازی سیاسی بوون به‌لام ئه‌كته‌ری سیاسی نه‌بوون.
ئێمه ده‌بێت هه‌نگاو بۆ شێوه كار‌و خه‌باتێكی تری جه‌ماوه‌ری و سیاسی بوێر بنێین وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك به‌ده‌ر له حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه ته‌قلیدیه‌كانی جێگای هیواو متمانه نه‌ماوون و له بازنه‌یه‌كی به‌تاڵدا ده‌خولێنه‌وه. "گه‌مژه ئه‌و كه‌سه‌یه چه‌ندین جار یه‌ك كار دوباره بكاته‌وه‌و چاوه‌رێی ئه‌نجامی جیاواز بێت". ئه‌و ئۆپۆزیسیۆنانه‌ی كه ئاماده نین پشتگیریی بزوتنه‌وه‌ی شه‌قام بكه‌ن یان شه‌رمنانه ده‌یكه‌ن. 17ی شوبات نمونه‌یه‌كی به‌رچاوه.
كه‌ره‌سه‌كان له بارن به‌لام شه‌قام پێویستی به قیاده‌یه‌كی بوێر‌و شۆڕشگێڕ‌و ژیر‌و پاك هه‌یه‌و ده‌ست له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاتدا تێكه‌ڵ نه‌كات و بزوتنه‌وه‌كه نه‌فرۆشرێت و بڕوای وابێت كه ڕێفۆرمی ڕاسته‌قینه به‌م ده‌سه‌لاته‌ی ئێسته‌ی هه‌رێم ، ده‌سه‌لاتی ته‌قلیدیی خێزان و خێڵی سیاسی ناكرێت. بزوتنه‌وه‌یه‌كی نوێی فكری و سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی و ئه‌خلاقی و سێكولار بۆته پێویستیه‌كی ژیانیی.
به‌ره‌یه‌كی نوێی ئۆپۆزیسیۆن
ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌لگای مه‌ده‌نی و گروپه‌كانی فشار هه‌ن كه رێكخراوی سێبه‌ر نین و خاوه‌ن هه‌ڵوێستی ته‌ندروستن ، خاوه‌نی كه‌سانی ڕۆشنبیرو ئه‌كادیمیست ، نوسه‌ر ، ڕۆژنامه‌نوس و مامۆستایان و ڕه‌نجده‌رو كه‌سایه‌تی به هه‌ڵوێست و بوێرین ، خاوه‌ن چه‌ندین رێكخراوی گه‌نجان و ژنان و خوێندكارانی ڕه‌خنه‌گری ده‌سه‌لات و ژماره‌یه‌ك له لایه‌نه چه‌په‌كان هه‌ن ... ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌مانه به ڕاكێشانه ناوی زه‌حمه‌تكێشان ، كاسبكاران و فه‌رمانبه‌ران ، مه‌به‌ستم چین و توێژه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان ... بتوانرێت به ڕۆح و هه‌ڵوێستێكی رێكخراوه‌یی شۆڕشگێڕانه‌وه له‌سه‌ر (پلاتفۆرمێكی، به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش) له بهرهیهكداو له‌ژێر چه‌ترێكی جهماوهریداو له‌ژێر (سه‌ركردایه‌تیه‌كی ده‌سته‌جه‌معیدا) بۆ ئه‌م قۆناغه رێك‌بخرێن و كۆبكرێنه‌وه‌و خاوه‌ن مه‌رجه‌عیه‌تێك بێت بۆ سه‌ركردایه‌تی كردنی به پلان و ستراتیژ‌و به‌رنامه‌و به نه‌فه‌س درێژی و وره به‌رزی ده‌كرێت ببێته هێزێكی ئۆپۆزیسیۆنی ڕاسته‌قینه‌ی داهاتووی شه‌قام.
دور نیه له ئه‌نجامی توڕه‌یی جه‌ماوه‌ر به‌رامبه‌ر پێشێلكردنی مافه‌كانی ، ڕاپه‌رینێكی جه‌ماوه‌ریی عه‌فه‌وی بێ سه‌رو سه‌ركرده ڕوبدات و دواتر دامركێتهوهو كورت خایه‌ن بێت ، هه‌ربۆیه پێویستی به سه‌ركردایه‌تیه‌كی مه‌حكه‌م ده‌بێت به تایبه‌ت كه ریزه‌كانی ده‌سه‌لات ناته‌باو لێكترازاو بن. ئه‌و ده‌سه‌لاته له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وه نیه كه نه‌توانرێت نه‌گۆڕدرێت یان نه‌خرێته ژێر فشاری ڕاستهقینهوهو خۆی له‌به‌رده‌م بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی شۆڕشگێڕی بوێر‌و رێكخراو و نه‌فه‌س درێژ بۆ مه‌ودای دوور بگرێت.
دوای نزیكبونه‌وه‌ی لایه‌نه ئاماژه پێكراوه‌كان كار له‌سه‌ر نوسینه‌وه‌ی پلاتفۆرمێكی هاوبه‌شی گونجاو بكرێت و له كۆنفره‌نسێكی سیاسی‌دا شیكردنه‌وه‌و ئاماده‌كاری خۆی بۆ بكرێت. ئه‌و به‌ره‌یه كراوه‌یه بۆ هه‌موو تاك و لایه‌نێك بڕوای به گۆڕانی شۆڕشگێرانه‌ی ریشه‌یی هه‌بێت له باشوری كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌لاته.
سه‌باره‌ت به چه‌په‌كان وه‌ك حیزبی شیۆعی كوردستان و حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری و گروپه چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كانی تر به پێویستی ده‌زانم بچنه ناو یه‌ك به‌ره‌وه‌و ئه‌م به‌ره‌یه‌ش ببێته به‌شێك له به‌ره سیاسیه نوێكه‌ی ئۆپۆزیسیۆن ، ئه‌وانه به‌و شێوه‌یه‌ی ئێسته‌یان لاواز‌و بهربلاون. به‌ده‌ر له‌وه گۆرینی ناوی وشه‌ی كۆمۆنیست و شیۆعی چونكه گونجاو نیه بۆ كۆمه‌لگه‌یه‌ك زۆرینه موسوڵمان و دژه‌كانی ئیدیعای كافر بونیان ده‌كه‌ن ، به‌لام ده‌كرێ له كرداردا كۆمۆنیست بن.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت :
* نوسینه‌وه‌ی پلاتفۆرمێكی هاوبه‌ش
* لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر بابه‌تی ده‌سه‌لات و ئۆپۆزیسیۆن بوون له باشوری كوردستان به گشتی .
* هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌زمونی ئۆپۆزیسیۆنه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لات.
* ستراتیجیه‌تی نوێ بۆ كاری ئۆپۆزیسیۆن له باشور له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌وه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی ڕاسته‌قینه كێیه‌و ده‌بێت چۆن بێت.
* ده‌كرێ له ده‌ره‌وه‌ی ولات لق و نوێنه‌رایه‌تی بۆ بكرێته‌وه‌و كه‌م نین ژماره‌ی كوردانی تاراوگه كه ئاماده‌ی ئه‌م كاره ده‌بن.
وتنی ئاسانتره وه‌ك له كردنی
دیاره وتنی كاریكی له‌م جۆره ئاسانتره وه‌ك له كردنی. خۆ ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌كی نوێی ئۆپۆزیسیۆنێكی نوێی شه‌قام خاو‌و كه‌میش بێت به‌لام ده‌بێته سه‌ره‌تاو ناوك و داینه‌مۆو وزه‌یه‌كی نوێ بۆ ئاینده. پڕۆسه‌یه‌كی درێژ‌و زه‌مه‌ن خایه‌ندو دوای هه‌ر لێدان و لاواز بوونێك ده‌كرێ دوباره هه‌ستێته‌وه سه‌ر پێی خۆی. خۆ ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتووش نه‌بێت ، رێگا خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وانه‌ی دوای خۆی. جا ئه‌م كاره چۆن و كه‌ی ڕوو ده‌دات و كێ ئه‌نجامی ئه‌دات به‌نده به چه‌ندین فاكته‌ره‌وه به‌لام زوو یان دره‌نگ ته‌نیا رێگایه‌كه بۆ ڕزگاریی له كۆت و زنجیری چه‌وساندنه‌وه‌و كۆیلایه‌تی. جێگای دڵخۆشكهریی ده‌بوو ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی ئێسته توانای گواستنه‌وه‌ی ئه‌م مههامهیان هه‌بوایه.
بێرتۆلت برێشت وته‌نی "ئه‌و مرۆڤه‌ی خه‌بات ده‌كات و تێده‌كۆشێت له‌وانه‌یه بدۆرێت ، به‌لام ئه‌وه‌ی نایكات ئه‌وه هه‌ر ده‌مێكه دۆڕاوه".
ناوچه‌ی باشوری كوردستان له ڕووی جوگرافی و ده‌وره‌دانی به چه‌ند ده‌وڵه‌تی دیكتاتۆره‌وه بارودۆخه‌كه‌ی ئالۆز كردوه‌و هه‌وڵی سه‌پاندنی هه‌ژمونی خۆیان ده‌ده‌ن به‌سه‌ر باشوری كوردستانیشدا ، ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی باشور له‌و بیست و هه‌شت ساڵه‌داو له چوارچێوه‌ی هه‌رێمێكی به‌ناو فیدرالیه‌وه له ڕووی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌لایه‌تی و خزمه‌تگوزاریه‌وه هه‌نگاوی جدی و عه‌مه‌لی بنایه ئێسته ده‌وڵه‌تێكی ئیعلان نه‌كراوی پته‌و ده‌بووین و له پۆزشنێكی هێزه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مه‌ركه‌زو ده‌ره‌وه‌شدا ده‌كرا ، به‌لام ئه‌و مه‌هامه مێژووییه به ده‌سه‌لاتی خاك و گه‌ل فرۆش ناكرێت كه به‌رژه‌وه‌ندی تاك و خێزانی سیاسی ئه‌وله‌ویه‌تی هه‌بێت و سوپایه‌ك له خه‌لكی خۆفرۆش و كاسه‌لێس دروست بكات. چه‌ندین له ده‌وڵه‌ته‌كانی كه‌نداو له‌لایه‌ن ئه‌میرو شێخ و خێزانه‌وه فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كرێت ، ئازادی و مافی مرۆڤ تێیاندا بابه‌ت نیه ، به‌لام لانی كه‌م ولاتانی خۆیان پێشخستوه، خزمه‌تگوزارییان هه‌یه‌و نان هه‌یه. ئێمه به‌ده‌ر له خه‌باتمان بۆ نان و ژیانێكی شایسته خه‌باتمان بۆ ئازادییشه ، به‌واتا بۆ ئازادی فكر ، ئازادیی و پاراستنی كه‌رامه‌تی تاكو نوسین و ئازادیی بیركردنه‌وه‌و ڕاده‌ربڕین و كۆمه‌لگای مه‌ده‌نی و مافه‌كانی مرۆڤ و ده‌ستوری عه‌لمانیه...
له‌وانه‌یه گۆڕانێك له هاوكێشه سیاسیه ئیقلیمی و نێودهوڵهتیهكهو ناوخۆی عێراقدا ببێته هۆی گۆڕانكاریه‌ك له‌ته‌واوی عێراق و باشوری كوردستانیشدا ، به‌لام مه‌رج نیه ئه‌رێنی بێت.
سه‌رجه‌م كۆمه‌لگه ته‌قلیدیه‌كان له قۆناغی په‌رینه‌وه بۆ كۆمه‌لگه‌یه‌كی مۆدێرن به‌ناوچه‌یه‌كی خۆله‌مێشیدا ده‌ڕۆن كه ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی له كۆمه‌لگه‌و ولاتێكه‌وه بۆ ئه‌وی دی جیاوازه ئه‌ویش به پێی هوشیاری كۆمه‌لگه‌و فاكته‌ره له باره‌كان بۆی. ئێمه ده‌كرێ بۆ ئه‌و قۆناغی په‌رینه‌وه‌یه ڕۆلێكی ئه‌رێنی ببینین. ئه‌وروپاش به‌و قۆناغه‌دا ڕۆیشتوه ، به قۆناغی شۆڕش و رێنسانسدا ڕۆیشتوه. ئێمه ده‌كرێ پاڵ به مێژو بنێیین بۆ پێشه‌وه.