هه‌ڵسه‌نگاندنی وێبمێتریكس
یادگار عه‌لی
2019-02-01   598
یادگار عه‌لی*
به‌ره‌و پێشچوونه به‌رده‌وام و خێراكان له‌بواری (ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری)، نوێترین ئامرازه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای خسته خزمه‌ت پرۆسه‌كانی (فێركردن و فێربوون)، ئاسانكاری ته‌واویشی بۆ باشتر به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره كارگێڕی و ئه‌كادیمییه‌كان له زانكۆ و په‌یمانگاكان كرد. به‌رده‌ستبوونی به‌رهه‌مه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری؛ بوو به‌پاڵنه‌رێكی بنچینه‌یش بۆ چاككردنی ئاست و كوالێتی خزمه‌تگوزارییه زانستیی و ئه‌كادیمیه‌كان و فه‌راهه‌مكردنی توانای دهستراِگهیشتن به‌هه‌موو زانیارییه‌كان و په‌یوه‌ندیگرتن له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه ئه‌كادیمی و زانستیه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان دا.
له‌ئه‌نجامی به‌رده‌وامی شۆرشی ته‌كنه‌لۆژی و زیاتر دهركهوتنكی گرنگی دامه‌زراوه زانستیی و ئه‌كادیمییه‌كان لهكۆمهڵگهكاندا، ورده ورده چه‌ندین دامه‌زراوه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و چالاكیانه هاتنه‌بوون كه زانكۆكان له‌میانی ماڵپهڕهئهلیكترۆنیهكانی خۆیان له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت پێشكه‌شی ده‌كه‌ن. له‌نێو هه‌موو ئه‌وانه‌ش؛ دامه‌زراوه‌یه‌كی ئیسپانی له‌مه‌دریدی پایته‌خت به‌ناوی (هه‌ڵسه‌نگاندنی ماڵپه‌ڕی زانكۆ جیهانییه‌كان : (Web metrics Ranking of World Universities) دروست بوو. ئه‌م دامه‌زراوه‌یه: به (وێبمێتریكس - web metrics) ناسراوه، سه‌ربه ناوه‌ندی نیشتیمانیی ئیسپانیایه بۆ لێكۆڵینه‌وه (CSIC-- National Research Council) كه‌له ڕێگه‌ی هه‌ردوو تاقیگه‌ی ( Cyber metrics Lab& CCHS) ته‌واوی كاره‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت.
مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌مجۆره هه‌ڵسه‌نگاندنه نوێیه. یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی به‌شێوه‌یه‌كی كرداری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی (2004)، له‌وساڵه‌دا؛ (16) زانكۆ له‌هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌دا به‌شداربوون. ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌نجامدانی ئه‌مكاره‌ش؛ هه‌ستكردن یاخود پێدانی ئاگادارییه به زانكۆكان له‌سه‌ر ئاماده‌گیان له‌ڕێگه‌ی چالاكیی و كاره زانستیهكانیانهوه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت كه مه‌به‌ست له (ماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنیی زانكۆكان)ـه، نه‌وه‌ك خودی زانكۆكان خۆیان. پرۆسه‌كه له‌ساڵێكدا دووجار و له‌مانگه‌كانی (كانوونی دووه‌م و تهمموز) ئه‌نجامه‌كانی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
پێوه‌ره‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندنی (وێبمێتریكس - web metrics):
(دامه‌زراوه‌ی وێبمێتریكس)، چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی له‌نێو بونیادی ماڵپه‌ڕی زانكۆكان مه‌به‌سته و فۆكه‌سی پرۆسه‌كه‌ی له‌سه‌ر داده‌نێت، ئه‌وانیش بریتین له:
1.قه‌باره‌ی ماڵپه‌ر (Web Size): بریتیه له قه‌باره‌ی كۆمه‌ڵێك لاپه‌ڕه‌ی پێكه‌وه‌یی كه به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی پێكه‌وه به‌ستراون، له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و ڕاپۆرته خوولیانهی دروستكراون كه هه‌ریه‌ك له‌كۆمپانیاكانی: (گۆگڵ، یاهوو، ئهكسالید و لایڤ) بلاَویدهكهنهوه.
مه‌به‌ست له (قه‌باره‌ی ماڵپه‌ڕ): قه‌باره‌ی ئه‌و زاكیره ده‌گرێته‌وه كه ماڵپه‌ڕی زانكۆكان هه‌یانه و بۆ بلاَوكردنهوهی چالاكیه‌كانیان به‌كاریده‌هێنن. ئاشكرایه ماڵپه‌ڕه‌كان وه‌ك یه‌ك و به‌یه‌ك ئاست ئه‌و قهبارهیهیان نیه و به‌كاریشی ناهێنن، چونكه ئه‌وكاره په‌یوه‌سته به‌قه‌باره‌ی زانكۆ له‌ڕووی ژماره‌ی كۆلێج و به‌ش و خوێندكار له‌وه‌شدا؛ مه‌رجنیه زانكۆكان هه‌مان ژماره له‌كۆلێج و به‌ش و خوێندكار و یه‌كه‌ی كارگێڕییان هه‌بێت.هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه ئه‌و سالاَنهیهی كه ماڵپه‌ڕی زانكۆكان یان كۆمپانیاكان بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان ده‌یده‌ن، وه‌ك یه‌ك نین، ئه‌مه بۆ هه‌موو ماڵپه‌ڕه فه‌رمیه‌كان به‌هه‌مانشێوه‌یه، نه‌وه‌ك ته‌نها ماڵپه‌ڕی زانكۆكان. هه‌رچی زاراوه‌ی (لاپه‌ڕه پێكه‌وه به‌ستراوه‌كان)یشه، مه‌به‌ست لێی ئه‌وه‌یه كه ماڵپه‌ڕه‌كه چی له‌خۆی گرتووه، ئه‌و شتانه‌ی كه‌له‌سه‌ر ماڵپهڕهكهن چۆن نه‌خشێنراون و به‌چه‌ند كلیك و چۆن ده‌توانین پێیان بگه‌ین.
2.دۆسیه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان (Rich Files): بریتیه له‌هه‌موو ئه‌و دۆسیه و زانیارییه نووسراوانه‌ی كه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی زانكۆ هه‌ن، ئه‌مه؛ هه‌موو دۆسیه جیاوازه‌كان ده‌گرێته‌وه كهبهستراون به ماڵپه‌ڕی زانكۆوه له‌ڕێگه‌ی (گۆگڵ) ـه‌وه.
3.گۆگڵ زانستیی (Google scientists): لێره‌دا مه‌به‌ست لێی هه‌بوونی بابه‌تی زانستیی زانكۆكانه له‌سه‌ر (گۆگڵ سكۆلار)، وه‌ك: لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕه‌سه‌ن، نامه‌ی زانستی، پوخته، توێژینه‌وه‌ی هه‌ڵهێنجراو، ڕاپۆرتی ته‌كنیكی و زانستی و بابه‌تی ههمهجۆر له‌شێوه‌ی: وێنه، فیلم، نه‌خشه و .. كه‌به‌ناوی ماڵپه‌ڕی زانكۆوه بلاَوكرابێتنهوه.
4.گرێدان و ده‌ركه‌وتن (Links & Visibility): مه‌به‌ست له‌و به‌سته‌رانه‌یه كه به‌ڕه‌نگی شین ده‌رده‌كه‌ون و زانیاری لهههناویاندایه، له‌ڕێگه‌ی كه‌ره‌سته‌كانی گه‌ڕانه‌كان: (Browsing , Search Engines).
لێره‌دا مه‌به‌ست له‌وه‌یه: تاچه‌ند له‌نێو ماڵپه‌ڕی زانكۆكاندا گرنگی به (هایپهرلینك – كلیك له‌سه‌ر ووشه یاخود ده‌سته‌واژه .. بكه‌یت و زانیاری ته‌واوت پێبدات له‌سه‌ری) دراوه. ئه‌مه ئاسانكارییه‌كی زۆر بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه‌سه‌ردانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه ده‌كه‌ن، چونكه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كهدهیخوێننهوه ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی (شینكردنهوه – هایپهركردن) كلیكیان له‌سه‌ر بكه‌ن و لهههناویانهوه زانیاری زیاتر له‌وه‌ی خراوه‌ته‌ڕوو وه‌ربگرن.
دابه‌شكردنی نمره‌كان به‌سه‌ر پێوه‌ره‌كان له هه‌ڵسه‌نگاندنی دامه‌زراوه‌ی (وێبمێتریكس - web metrics)دا
ئه‌م دامه‌زراوه ئیسپانییه، نمره‌ی به‌سه‌ر ئه‌و چوار پێوه‌ره‌ی كه‌پێشتر خستمانه‌ڕوو وه‌ك یه‌ك دابه‌ش نه‌كردووه، به‌ڵكو به‌پێی گرنگیان خاڵه‌كانی پێداون، به‌مشێوه‌یه: (20%) له‌سه‌ر (قه‌باره‌ی ماڵپه‌ڕ)، هه‌روه‌ها (15%) له‌سه‌ر (دۆسیه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان)، (گۆگڵ زانستی)ـش (15%) و هه‌رچی ده‌ركه‌وتن و گرێدان (هایپهرلینك) یش هه‌یه به‌ته‌نها (50%) خاڵه‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ی له‌سه‌ر دانراوه.
ڕێگه‌كانی به‌رده‌م زانكۆكان بۆ تۆماركردنی ئاستی پێویست له (وێبمێتریكس - web metrics)دا
دوو ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی له‌پیش زانكۆكان هه‌یه بۆئه‌وه‌ی بتوانن خۆیان له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌كانی وێبمێتریكسدا بگونجێنن و دوانه‌كه‌ون، ئه‌وانیش:
یه‌كه‌م: وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م و بنچینه‌یی، ده‌بێت ژێرخانێكی به‌هێز و تۆكمه له بواریEnterprise Mail Solutions) ) بۆخۆیان دروستبكه‌ن. ئه‌م ژێرخانه ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه توانای هه‌ڵگرتن و سه‌یڤكردنی زۆرترین قه‌باره‌ی زانیاری هه‌بێت له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا، هه‌روه‌ك خاوه‌ن سیكیوریتیهكی به‌هێز بێت و توانای به‌رده‌وامی هه‌بێت به‌بێ پچڕان و ڕاوه‌ستان، له‌وه‌ش گرنگتر كه‌مترین تێچوونی بوێت.
دووه‌م: له‌پاڵ خاڵی یه‌كه‌مدا؛ گرنگ و پێویسته:
1.ئیمه‌یڵی زانكۆیی بۆسه‌رجه‌م خوێندكاران دروستبكرێت و ئامرازی تری كارلێككردنی خوێندكار له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی زانكۆ بهێنرێته ئارا.
2.فه‌راهه‌مكردنی هه‌موو ئه‌و ئه‌پانه‌ی كه ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ی ئیمه‌یڵی زانكۆییه‌وه به‌ده‌ستبهێنرێت بۆ خوێندكاران و ستافی ئه‌كادیمی.
3.زۆر گرنگه ئیمه‌یڵه‌كان به‌شێوه‌ی په‌یوه‌ستكراو و ئۆتۆماتیكی بن.
4.مه‌شقكردن بهخوێندكارهكان له‌سه‌ر به‌كارهێنان ئیمه‌یڵ و ئه‌په‌كانی و پێشكه‌شكردن و فه‌راهه‌مكردنی پشتیوانی هونه‌ری بۆیان.
5.ئه‌و خزمه‌تگوزارییه به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه به‌رده‌وام له‌كاردابێت و نه‌وه‌ستێت.
6.توانای گه‌یشتن به‌و ئیمه‌یڵه دروستكراوه له‌هه‌ر ئامێرێكی كۆمپیوته‌ر یان مۆبایل و له‌هه‌موو شوێنێك.
7.له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ش گرنگتر، هه‌بوونی هێڵێكی به‌هێزی ئینته‌رنێت له‌به‌ش و كۆلێجه‌كان، تاوه‌كو مامۆستایان و خوێندكاران بتوانن هه‌ركات ویستیان ئیمه‌یڵه‌كانیان به‌كاربهێنن یاخود سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی زانكۆكه‌یان بكه‌ن.
گرنگه بونیادی (ماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی) به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه له‌ڕووی جۆر و قه‌باره‌ی فۆنت، هه‌ڵبژاردنی ڕه‌نگ زۆر گونجاو بێت. هه‌روه‌ها هه‌موو پێكهاته هونه‌رییه‌كانی نێو ماڵپه‌ڕه‌كه به‌شێوه‌ی زانستیی بن، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا؛ لایه‌نی ده‌روونی خوێنه‌ران له‌به‌رچاوبگیرێت تێیدا و هه‌وڵبدرێت سه‌رنجڕاكێش بێت و زیاتر جولاَ و بێت تاوه‌كو وه‌ستاو و فۆتۆیی، چونكه ئه‌مجۆره ماڵپه‌ڕانه كه‌مه‌ندكێشی خوێنه‌ر ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی سه‌ردانیان بكه‌ن. هه‌روه‌ها زۆر گرنگه به‌كارهێنانی ماڵپه‌ڕه‌كه بۆ ئه‌وانه‌ی كاری تێدا ده‌كه‌ن ئاسان بێت و توانای ئه‌وه‌شی تێدابێت كه‌له‌داهاتوودا به‌پێی پێویست به‌شی نوێی بۆ زیادبكرێت یاخود لابدرێت.. بێجگه له چالاكی زانكۆ و مامۆستایان، زۆرگرنگه خوێندكارانیش خۆیانی تێدا ببیننه‌وه و شوێنی سكالاَ و ڕه‌خنه و سه‌رنجی ئه‌لیكترۆنی هه‌بێت و ئه‌وانه‌ی ئیمه‌یڵی زانكۆییان هه‌یه بتوانن سهرنجهكانیانی لێوه‌ی تۆماربكه‌ن.. له‌گه‌ڵ زۆر میكانیزمی تری میدیایی كه پێویستن له ماڵپه‌ڕێكی پرۆفیشناڵدا هه‌بن و ئێره شوێن و بواری وتنی هه‌موویمان پێنادات.
*مامۆستای زانكۆی گه‌رمیان