ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ بوختان چيیهکان
ئومێد خۆشناو
2020-02-14   1876
هه‌رچه‌ند من باش لهوهدهگهم و ده‌زانم، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه ئامانجی ئه‌وانه‌م که، هه‌رچی هێزو شیانیان هه‌یه خستۆته گه‌ڕ بۆ شکاندنی که‌سایه‌تیم.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی دڵخۆش و هانم ده‌دات ئه‌وه‌یه، سوپاس بۆ خودای گه‌وره.
یه‌ک: ئیڕاده‌یه‌کی ئه‌وه‌ند به‌هێزی پێداوم حیسابی پوشیان بۆ ناکه‌م و خۆشبه‌ختانه خه‌ڵکیش هه‌م من ده‌ناسێ و هه‌میش ئه‌و بوده‌ڵانه باشتر ده‌ناسێ.
دوو: ئه‌و ده‌روون نه‌خۆشانه، به‌پاره‌ی پیسخۆری و خاکفرۆشی هه‌رچی توانا هه‌یه خستوتیانهگهڕو له سایت و په‌یجه پیسه‌کانیان په‌لامارم ده‌ده‌ن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵێکه له‌بازنه‌ی چاودێری ئه‌وانم و (موستهدهف)م، خۆشبه‌ختانه هیچ شتێک یان هه‌ڵسوکه‌ت یان به‌ڵگه‌یه‌کیان نیه‌و نابێ له‌سه‌رم، یاخود گهندهڵیهکمان نه‌کردوه نانی پێوهبخۆن.
به‌شانازیه‌وه، نه خاوه‌نی کۆمپانیاو مساته‌حه‌و به‌نزینخانه‌و بزنس و پیسخۆری و خاکفرۆشی و پاره‌و پولم و نه‌باوه‌ڕی پته‌وم به ڕێ و ڕێبازه‌که‌م و ڕێچکه‌ی خه‌باتم لاوازه زه‌فه‌ری پێوه ببه‌ن.
سێه‌م: بۆیه ئه‌و ده‌روون نه‌خۆش و بووده‌ڵانه، ناچارن هه‌ر ڕۆژێ و ماوه‌ماوه په‌نا بۆ کاری له‌خۆیان سوکتر ببه‌ن.
ڕۆژێک وێنه‌یه‌کی به‌شداری له کارێکی خێرخوازی بابه‌تی (خیارهکه) ده‌یانخاته سه‌ما.
ڕۆژێک وێنه‌یه‌کی به‌دزی گیراوی نانخواردنێک ده‌یان هێنێته ره‌قس و بادان.
له‌دواین ههڵپهڕێکیان ئه‌وه‌یه، گوایه من به‌دزی خێزانی دووه‌مم پێکهێناوه.
ئه‌و درۆشاخدارهیان هێنده گه‌وریه مه‌گه‌ر مامۆستا‌و وه‌ستاکانی درۆ هه‌ڵچنینی وه‌ک ئه‌وان بتوانن بیهۆنهوه....
به‌هه‌ر حاڵ من به‌رامبه‌ر به خودای گه‌وره‌و خه‌ڵکی کوردستان و که‌سوکارو هه‌ڤاڵانم سه‌ربه‌رزم و خۆشه‌ویستیم بۆ خاکی کوردستان و ڕێبازی کوردایه‌تی پارتی و بارزانی، وایکردوه گه‌لێک ئاره‌زووی که‌سی و خواستی شه‌خسی بخه‌مه لاوه‌و ده‌روێش ئاسا یه‌ک زاویه‌ی ژیان ئه‌ویش خزمه‌ت و حه‌ماسه‌تی کار‌و کرداره ببینم و شه‌و ڕۆژ لای من کاتی خزمه‌ته به‌و ڕێبازه مه‌زنه‌ی که‌باوه‌ڕمان پێه‌و سه‌دان هه‌زار خه‌ڵکی له پێناو بووه قوربانی.
بۆیه له‌کۆتایدا ئه‌و پیسخۆرو بوده‌ڵانه دڵنیا ده‌که‌مه‌وه، نه‌ک هه‌ر ئه‌مڕۆ بگه‌ڕێنه‌وه ده‌یان ساڵی ڕابردوو نه‌ک هه‌ر فایلی ژیانی خۆم فه‌رموو فایلی ژیانی باب و باپیریشم هه‌ڵده‌نه‌وه، بێمنه‌ت بن.
نه‌ک جارێک سه‌دجار بێمنه‌ت بن و چی له‌ده‌ستان دێت بیکه‌ن، ئه‌وکارانه‌ی ئێوه زێترو زێتر هانم ده‌دات و ساردم ناکاته‌وه.
نه داوای یاسایش له‌سه‌ر که‌س ده‌نووسم و نهشکاتم هه‌یه‌و نهچیتر کاتیخۆم به وه‌ڵامی ئێوه ده‌ده‌م، ته‌نها لای خودای خۆم شکات ده‌که‌م و خودای گه‌وره له نێوان ڕاستی من و درۆ‌و بوختان و په‌لاماری ئێوه، له‌ودونیا حاکم بێت....
تێبینی/ ئه‌و وێنه‌ی له‌گه‌ڵ ئهوڕوونکردنهوهیه دام ناوه، به‌نداوی سماقولیه، تاقه‌تی ئه‌وه‌م نیه ئینجا بڵاوی بکه‌نه‌وه‌و بڵێن له که‌یف و سه‌فای وڵاتهنهو ڕوورنکردنهوه بده‌م.