رژێمی به‌عس به پێ بڕیاری ژماره (١٦٠) ی به‌رواری ٢٩/٣/١٩٨٧ و هه‌روه‌ها ئه‌و نه‌خشه و پیلانانه‌ی بۆ جێبه‌جێکردنی یه‌ک به‌دوای یه‌کی ئه‌نفاله‌کان، به گیانێکی دڕندانه و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌وه دایڕشتبوو،به سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید، که ئه‌و کاته کرابووه ئه‌مینداری گشتی مه‌کته‌بی ڕێکخستنی باکووری حزبی به‌عس، له هێرش بۆ ناوچه ڕزگار کراوه‌کان به‌رده‌وام بوو. ئه‌م بڕیاره "عەلی حەسەن مەجید"ی سەرپشك كرد‌و هەموو دەستڕۆشتوییەكی سەرۆك كۆماری و سەركردایەتی بەعس و سەركردایەتی گشتی هێزە چەكدارەكانی پێدا، بە مەبەستی جێبەجێكردنی ئامانجەكانی بەعس و دەوڵەتی عێراق لە ناوچە كوردستانیەكان، هاوكات بڕیاری شاڵاوەكانی ئەنفالی بۆ سەر كوردستان دەركرد، هەروەك بڕیاری بە كارهێنانی چەكی قەدەغەكراوی دژ بە گەلی كورد دەركرد.
پرسى كۆمه‌ڵكوژیه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تى له‌كارخراوى به‌عسیه‌كانى عیَراق یهكیَك بوو له‌و پلانه شۆڤیَنیستیانهى، كه بۆسهرنگوم كردنى میلله‌تى كورد سرینه‌وه‌ى ناسنامه‌ى بونى ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه, له‌كۆتاى سه‌ده‌ى بیستى رابردودا گه‌یشتنه لوتكه‌ى دل ره‌قى خۆیان و به‌عسیه‌كانى عیَراق هه‌رچیان له‌ده‌ست هات بۆ جیبهجیَكردنى پلانه‌كه‌یان دریغیان نهكردو ته‌نانه‌ت په‌نایشیان بۆ یه‌كیك له‌سوره‌ته‌كانى قورئان برد به‌ناوى ئهنفالكردنهوه بۆئه‌وه ىشهرعیهت بده‌نه ئه‌نفالكردن و كوشتنى خه‌ڵكى بى به‌رگرى كوردستان، بۆ جێبه‌جێ کردنی پیلانه‌که رژێمی سه‌ددام، ده‌یانهه‌زار سه‌رباز، جه‌یشی شه‌عبی، جاش و مهفرهخاسه، به پشتیوانی هه‌زاران فڕۆکه‌ی جه‌نگی، هێلیکۆپته‌ر و تانک و تۆپی قورس و دوورهاوێژ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ده‌یان جێگه چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراوی کیمیایی تێدا به‌کار هێنا، توانی به هه‌شت قۆناغ سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی له باشوری کوردستان، به شۆڕش به ناوچه‌ی رزگارکراو و رژێم به ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌کراوی ناوده‌برد، کۆنترۆڵ بکات. هێرشه‌کانی ئه‌نفال که قۆناغی یه‌که‌م له ٩/٢/١٩٨٨ه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد تا دوا قۆناغ رێکه‌وتی ٦/٩/١٩٨٨ی خایاند.
له هه‌ڵسه‌نگاندنی زیانه‌كانی ئه‌نفالدا (میدڵ ئێست وچ) ده‌نووسێت: (پرۆسه‌ی ئه‌نفال له ٢٣ی شوباته‌وه تا ٦ی ئه‌یلولی ساڵی ١٩٨٨ی خایاند، له‌و ماوه‌یه‌دا فراوانترین ناوچه‌ی كوردستان به‌ر شاڵاوی تێكدان و راپێچان كه‌وت، له ههلمَهتێكی وادا پتر له ٢٠٠ هه‌زار مرۆڤی كورد له‌ناوبران و بووه هۆی وێرانكردنی نزیكه‌ی ٤٠٠٠ گوند‌و ٤ قه‌زاو ٣٠ ناحیه‌و ٣١٠٠ مزگه‌وت و ١٠٠ كڵێسا، له‌ڕووی گیاندارییهوه بووه هۆی به‌تاڵانبردنی ٢ ملیۆن سه‌ر مه‌ڕو ماڵات و ئاژه‌ڵ، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژینگه‌ی كوردستانیش هه‌بووه‌و بووه هۆی له‌ناوبردنی رووبه‌رێكی فراوان له باخ و ره‌زو چه‌م.
ئه‌نفال جگه له‌و زیانانه‌ی سه‌ره‌وه كاره‌ساتێكی ژینگه‌یی ئایكۆلۆژی گه‌وره بوو كه بووه هۆی شێواندنی رواڵه‌تی ئاژه‌ڵداری و روهكی ناوچه‌كه‌و بووه هۆی له‌ناوبردنی روبه‌رێكی فراوان له باخ و ره‌ز و چه‌م و چنار كه هاوسه‌نگی ژینگه لاسه‌نگ ده‌كات. هه‌روه‌ك ( د. كهنداڵ نزان) ده‌رباره‌ی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال ده‌نوسێ (له شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالدا بنه‌ماكانی ژیان له‌كوردستان ههڵتهكێنران، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و هستریا شێتانه‌ی جینۆسایدی كورد كۆتایی هات (90%) ی گونده‌كانی كوردستان و زیاتر له (20) شار‌و شارۆچكه له‌سه‌ر نه‌خشه سڕانه‌وه، ناوچه گوندنشینه‌كان به (15) ملیۆن مین مینڕێژكران، به‌م جۆره‌ش چالاكی كشتوكاڵی له ناوچانه‌دا كارێكی ئه‌سته‌م بو (1,5) ملیۆن كوردی گوندنشین بۆ ئۆردوگا زۆره ملێكان گوێزرانه‌وه، نزیكه‌ی (10%) ی كوردی دانیشتوانی عێراق له نێوبران، به‌مه‌ش نزیكه‌ی 7729 كم دووجا له رووبه‌ری هه‌رێمی كوردستانی عیراق توشی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال بووه. به‌تایبه‌ت قۆناغی سێیه‌می ئه‌نفال، به یه‌كێك له سه‌خترین په‌لامارو شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال داده‌نرێ، زۆرترین خه‌ڵكی تیا بێسهرو شوێنكراوهو كۆمهڵكوژكراوه، له رووی جوگرافیشه‌وه فراوانترین زه‌وی بهركهوتوهو زۆرترین گوندی تیا رووخێنراوه، له رووی سه‌روه‌ت و سامانیش زۆرترین سه‌ره‌وه‌ت و سامانی هاوڵاتیان به‌تاڵان براوه.
له پرۆسه‌ی ئه‌نفاله‌کاندا هه‌ر سێ تاوانه‌که ئه‌نجام دراون، که له ئاستی یاسای تۆمه‌تبارکردنی نێوده‌وڵه‌تیدا به گهورهتاوان ناسراون و ده‌کرێت دادگای نێوده‌وڵه‌تی لێکۆڵینه‌وه‌ی تێدا بکات، که بریتین له: تاوانی کوشتنی به‌کۆمه‌ڵ، تاوانه‌کانی دژ به مرۆڤایه‌تیی و تاوانه‌کانی جه‌نگ. تا ئێستا ته‌نها وڵاتێک که که‌یسێک، یان چه‌ند که‌یسێکی کوردی به جینۆساید ناساندوه عێراقه، ئه‌مه‌ش پاش بڕیاره‌کانی دادگای باڵای تاوانه‌کانی به‌غدا، که گه‌وره‌ترین ده‌ستکه‌وت بوو له‌و رووه‌وه بۆ کورد، هه‌رچه‌نده بڕیاره‌کانی ئه‌و دادگایه‌ش که‌موکوڕی خۆیان هه‌یه، ئه‌و دادگایه راسته عێراقییه به‌ڵام به بڕیاری ژماره ١٤٨٣ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان دامه‌زراوه، واته شه‌رعیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و یاسایی خۆی هه‌یه له بڕیاره‌کانیدا. زۆر بڕیاری گرنگی داوه له‌سه‌ر پرۆسه‌کان، به‌تایبه‌تی ئه‌نفالی چوار، هه‌ر وه‌ك شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌میش، له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراقه‌وه به فه‌رمی وه‌ك تاوانی «جینۆساید، تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی، تاوانی جه‌نگ» به فه‌رمی ناسێنراو له به‌ڵگه‌نامه‌كانی دادگا چه‌سپێنرا.
لایه‌نێکی تری کاره‌ساتی ئه‌نفال دادگایی‌کردنی تاوانبارانه، به پێی بریاری دادگای باڵای تاوانه‌کان له به‌غدا، له رێکه‌وتی ١١/٨/٢٠١٠ دا به کتابی فه‌رمی ژماره (رس /٨٣/١٥) ئاراسته‌ی هه‌ر یه‌ک له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، حکومه‌ت و په‌رله‌مانی کوردستان کراوه بۆ ده‌سگیرکردنیان، بۆ لێکۆڵینه‌وه له که‌یسی ئه‌نفال ناوی ٤١٣ که‌سی تاوانباری تێدایه و له‌مانه‌ش ٢٥٨ که‌سیان ئه‌نفالچییانی کوردن، که زۆربه‌یان له کوردستان و له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێم ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن. تا ئێستاش وه‌زاره‌تی ناوخۆی کوردستان هیچ ههنگاوێکی کرداری بۆ جێبه‌جێکردنی نه‌ناوه.
سه‌دان که‌س له که‌سوکاری قوربانیانی ده‌ستی ئه‌و تاوانبارانه وه‌ک بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان سکاڵایان له دادگاکانی کوردستان و بگره به‌غداش تۆمارکردوه، بۆ نمونه قاسم ئاغای کۆیه ١٧٠ داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار کراوه، له‌سه‌ر ئه‌مه ناوبراو هه‌م له‌دادگای شاری کۆیه و هه‌م له به‌غدا بریاری گرتنی هه‌یه. یان هه‌باسی بایز ئاغا زیاتر له ٥٠ داوای یاسایی له دادگای پشده‌ر له‌سه‌ر تۆمار کراوه، فه‌تاح به‌گی جاف ده‌یان داوای یاسایی له دادگای که‌لار له‌سه‌ر تۆمار کراوه. به‌داخه‌وه‌ش ئه‌وانه هه‌موو له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا ده‌ژین و به ئازادی ده‌سورێنه‌وه!.
زۆر له‌و به‌کرێگیراو و سه‌رۆکجاشانه دوای راپه‌رینه‌که په‌یوه‌ندییان به رژێمی به‌عسه‌وه کرده‌وه، و بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ندان به‌ڵگه بڵاوکراوه‌ته‌وه له‌سه‌ریان، هه‌روه‌هاش هه‌یانه ته‌نانه‌ت تا ساڵی ٢٠٠٣ و روخاندنی به‌عس له به‌غدا و موسڵ و که‌رکوک ده‌ژیان. من پێم وایه دادگایی‌کردنی بێ قه‌یدومه‌رجی هه‌ر تاوانبارێکی که‌یسی ئه‌نفال نابێت له ژێر هیچ بیانویه‌ک و پاساوێکدا په‌ک بخرێت، جا هه‌ر که‌س و سه‌ر به هه‌ر لایه‌نێک بێت، ئاخر ئه‌مه جگه له بواره یاسایی و دادوه‌رییه‌که ره‌هه‌ندێکی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییشی هه‌یه، چونکه گه‌ر ئه‌و گهورهتاونبارانه له ده‌ست داد و یاسا رزگاریان نه‌بێت و لێکۆڵینه‌وه و لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت، ئه‌وا گه‌وره جاش و به‌کرێگیراوانی کورد له پارچه‌کانی تری کوردستانیشدا ناتوانن بێخه‌م و بێ بیرکردنه‌وه له پاشه‌رۆژی خۆیان، تاوان و پێشێلکاری گه‌وره ئه‌نجام بده‌ن، چونکه ئه‌و که‌یسه ده‌بێته نمونه و وانه‌یه‌ک بۆ ئه‌وان، دیاره بۆ ئه‌مه پێچه‌وانه‌که‌شی هه‌ر راسته.
گه‌یاندنی دۆسیه‌ی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه به ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تی و جیهانییه‌کان و هه‌وڵدان بۆ به جینۆسایدناساندنیان کارێکه، که ده‌بوو حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و یه‌کێتی و پارتی هه‌ر دوای راپه‌رین و پێکهێنانی ئه‌و حکومه‌ته شێلگیرانه کاریان بۆ بکردایه و هه‌وڵیان بۆ بدابایه. ئه‌وان که هه‌م ئۆتۆریته‌یه‌کی خۆیان له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی به‌تایبه‌تی ئه‌وروپا هه‌یه، هه‌میش بوودجه‌یه‌کی زه‌به‌لاحیان له موڵکی گشتی له‌به‌رده‌ستدایه، زۆر ئاسانتر و خۆشدهستانهتر ده‌یانتوانی، چه‌ندان کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی له باره‌گای سه‌ره‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له ئه‌مریکا و سویسرا هه‌روه‌ها په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و شوێنانی تر ساز بکه‌ن، وهبیانکهنه سه‌نته‌ری چالاکیه‌کانیان بۆ ئه‌و دۆسیه‌یانه.
به داخه‌وه ئه‌و دوو حزبه به وه‌زاره‌تی شه‌هیدانه‌که‌ی حکومه‌تی هه‌رێم، لیژنه‌ی شه‌هیدان وئه‌نفالکراوانی په‌رله‌مانی کوردستان وه نوێنه‌رایه‌تییه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌م وڵاتانه‌ی هه‌نده‌ران له ئه‌وروپا و داموده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان کارێکی وایان له‌و دۆسایهیهدا نه‌کرد، سه‌ره‌ڕای باشیی توانا ماددی و مه‌عنه‌وی و په‌یوه‌ندییه‌کانیان به وڵاتانی جیهان، که له ئاستی گرنگی دۆسیه‌که و هه‌روه‌ها بانگهشهکردنییان بۆ خۆبهپارێزهریی قوربانییانی ئه‌و تاوانانه و مافه‌کانی که‌سوکاری قوربانییان بێت، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وا قسانه‌ی که به‌رده‌وام له یادی هه‌ڵه‌بجه وئهنفالهکاندا ده‌یانکرد..
به‌رای من، ئه‌گه‌ر پرسى ئه‌نفال له كۆتایدا به گه‌لکوژی (ژینۆساید) له‌سه‌ر ئاستى نیو ده‌وڵه‌تى بناسیَنریَت، ئه‌وا ده‌بێته گه‌وره‌ترین ده‌سکه‌وتی سیاسی و دیپلۆماتی و یاسای نێوده‌وڵه‌تی، چونکه، ئه‌وکات:
١. نه‌ته‌وه‌ی کورد وه‌ک گه‌لێکی ژینۆساید به‌رامبه‌رکراو ده‌ناسێنرێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌کات له رووی یاسایی و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ئیلتزامێکی ئه‌خلاقی و یاسایی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ پشتیوانی دۆزی کورد و و پاراستنی گه‌له‌که‌مان دروست ببێت. ئه‌مه‌ش ده‌بێته پاڵپشتێکی نێوده‌وڵه‌تی بۆ کێشه‌ی کورد له‌سه‌رجه‌م پارچه‌کاندا.
٢. هه‌موو ئه‌و کۆمپانیا، وڵات، که‌سانی بازرگان و شاره‌زا یانه‌ی به هه‌ر جۆرێک کۆمه‌کی رژێمی سه‌دامییان کردوه بۆ دروستکردن، به‌کارهێنان، یان فرۆشتن و گواستنه‌وه‌ی مادهخاوهکان و چه‌که‌کانی به‌کارهاتوو له‌و بوارانه‌دا به ئاسانی ده‌درێنه دادگا. دیاره به پشتیوانی ناساندنه‌که.
٣. گه‌لی کورد به پێی یاسا داوای قه‌ره‌بووکردنه‌وه له‌سه‌رجه‌م ئه‌و وڵات و کۆمپانیایانه ده‌کات، که له میانه‌ی کاره‌ساته‌کاندا زیانی، گیانی، ژینگه‌یی، که‌لتوری و سامانییان به میلله‌ته‌که‌مان گه‌یاندوه.
٤. ئاسان ده‌توانرێت هه‌ر تۆمه‌تبارێکی عێراقی و کوردی گه‌ر له پرۆسه‌که‌دا به هه‌رجۆرێک به‌شداری کردبیت له ده‌ره‌وه‌ی عێراق راکێشرێنه دادگا و سزا بدرێن.
٥. له کاتی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ له هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستاندا، پشتیوانییه‌کی مه‌عنه‌وی باش ده‌بێت، که وڵاتانی جیهان دانیپێدابنێن.
گه‌وره‌تاوانی ئه‌نفال، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که گه‌وره‌ترین و تراژیدیترین کاره‌ساتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی بوو، که له سه‌ده‌ی ڕابردوودا به سه‌ر گه‌لی کورد و خاکه‌که‌یدا هاتبێت، به‌ڵام ده‌بینین دوای ٣٥ ساڵ له‌و تاوانه گه‌وره‌یه، ده‌سته‌لاتی کوردی له باشور خه‌مسارد بووه، له سه‌ر ئاستی ناوخۆیی وه‌ک داواکردنی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی که‌سوکاری زیندوی قوربانییه‌کان له‌لایه‌ن به‌غداوه، هه‌روه‌ها تا ئیستاش وه‌ک لایه‌نه مۆراڵی و یاساییه‌که‌ش بێت، ده‌وڵه‌تی عێراق داوای لێبوردنی نه‌کردوه، جگه له‌مه‌ش له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش وه‌ک پێویست کاری وای بۆ نه‌کراوه، که شایانی باس بێت. که‌سوکاری به‌جێماوی قوربانییه‌کانیش له‌خه‌م و که‌سه‌ر و چاوه‌ڕوانی و نائومێدیدا رۆژانی ژیانیان به‌ڕێ ده‌که‌ن! له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌ییش کورد نه‌یتوانی لای که‌می له‌باشوردا بیکات به خاڵی وه‌رچه‌رخان و یه‌کگرتن و ئاشته‌وایی ناوخۆیی لێبکه‌وێته‌وه، که مه‌ترسی شه‌ڕی ناوخۆ و دووبه‌ره‌کی ماڵئاوایی له کورد بکات. بۆ نمونه ناوچه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، که به پایته‌ختی ئه‌نفال ناسراوه و زۆرترین قوربانییان داوه له پرۆسه‌که‌دا، مۆنۆمێتێک و مۆزه‌خانه‌یه‌کی باشی لێکراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌نفال، که‌چی نه سه‌رۆک وه‌زیران و نه‌سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان تا ئێستا بۆ ته‌نها جارێکیش سه‌ردانی ئه‌م مۆزهخانهیهیان نه‌کردوه!