کاتی خۆی و دوای بڵاو بونه‌وه‌ی وتارێک به ناوی [ کچه پاکیزه‌ییه‌کانی ئه‌نفالی دوای ئه‌نفال] له ٢٤/٦/٢٠٠٣ و له ژماره ٣١٠٠ ی کوردستانی نوێ دا ، له لایه‌ن نوسه‌ری بواری ئه‌نفال عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک هه‌موو میدیای ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی کوردستانی هه‌ژاند، رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ، بواری ئه‌نفال، ژنان،هه‌روه‌ها روناکبیرانی گه‌له‌که‌مان و له ناوه‌وه و هه‌نده‌رانیش. چونکه له‌و وتاره‌دا بۆ یه‌که‌م جاربهڵگهنامهیهک تێدا بڵاوکرایه‌وه، که هی به‌عسه و به ژماره [١٦٠١]ی رێکه‌وتی ١٠/١٢/١٩٨٩ له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی موخابه‌راتی ته‌ئمیم –ه‌وه نێراوه بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی موخابه‌راتی گشتی –عێراق له به‌غداد ، به نهێنی و خێرا بۆ کاری پێویست به‌رز کراوه‌ته‌وه، تێیدا هاتوه:
(( دوای ئاگادارکردنه‌وه‌ی راسته‌وخۆ له لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی سیاسی، دوای ئه‌نجامدانی ئه‌نفالی یه‌که‌م و دووه‌م له‌و کۆمه‌ڵه جیاجیایانه‌ی که ده‌ستبه‌سه‌رن لامان، له ناو ئه‌وانه‌دا، کۆمه‌ڵێک له کچان که ته‌مه‌نیان له نێوان 14 بۆ 29ساڵدان، به پێی جێ به‌جێکردنی فه‌رمانه‌کانتان ئه‌و کۆمه‌ڵه کچه‌مان نارد بۆ سه‌ماگه و یانه‌ی شه‌وانی کۆماری میسری عه‌ره‌بی، له‌سه‌ر داواکاریتان، ئه‌مه‌ش لیستێک له ناوی ئه‌و کچانه‌یه ، ته‌مه‌نی هه‌ر یه‌که‌یان تۆمار کراوه، بفه‌رمون بۆ زانیاریی زیاتر.
له‌گه‌ڵ ڕێز دا.
مۆر و ئیمزا، بهرێوهبهرایهتیمخابهراتی پارێزگای ته‌ئمیم ، ١٠/١٢/١٩٨٩))
له نامه‌که‌دا لیستی ناوی ١٨ کچه پاکیزه‌ی کوردی تێدایه، که ته‌مه‌نیان له نێوان ١٤ تا ٢٩ ساڵه. ئه‌م بابه‌ته ویژدانی هه‌ر کوردێکی هه‌ژاند، هه‌ر که‌س هه‌ستی به برینداربوون ده‌کرد له ویژدانی خۆیدا، چونکه جگه له لایه‌نه مرۆڤایه‌تییه‌که‌ی بابه‌ته‌که په‌یوه‌ندی به مه‌سه‌له‌ی شه‌ره‌ف و ئابڕوهوه هه‌بوو، که بابه‌تێکی زۆر تراژیدی و هه‌ستیاره له نێوکۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا و بگره سه‌رجه‌م رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌نددا. ئه‌و ناوانه‌ش ناوی سیانی کچانێک بوون، که که‌سوکاره‌کانیان زۆربه‌یان گه‌رمیانی بوون و ناسرابوون، واته که‌سانی خه‌یاڵی نه‌بوون. بۆیه که مرۆڤ ره‌وشی برینداریی هه‌ستی که‌سوکاریانی ده‌بینی، ئه‌وه‌نده‌ی تر گڕی ده‌گرت و نیگه‌ران ده‌بوو.
ئێمه وه‌ک رێکخراوی چاک و چالاکوانانی تر له وڵاتانی ئه‌وروپی که‌وتینه کار و فشارهێنان بۆ حکومه‌تی عێراق و هه‌روه‌ها باڵوێزخانه‌کانی میسر له وڵاتانی ئه‌وروپی، تا چاره‌نوسی ئه‌و کچه چاره‌ڕه‌ش و ناموراده کوردانه ئاشکرا بکه‌ن. من و چه‌ند هاوڕێیهک له سویسرا رۆژی ١٤/٤/٢٠٠٦ خۆپیشاندانێکمان بۆ به‌رده‌م سه‌فاره‌تی میسر له شاری بێرنی پایته‌ختی سویسرا ساز کرد، که ده‌یان که‌س ئاماده بوون، چه‌ندان دروشم و لافیته و وێنه‌مان به‌رزکرده‌وه (وێنه‌ی هاوپێچ)، داوامان کرد که نوێنه‌رمان بچینه ژووره‌وه و له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی باڵوێزخانه‌که‌دا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته دابنیشین، به‌داخه‌وه، باڵوێزی میسر ڕازی نه‌بوو، بۆیه دوای نزیکه‌ی دوو سه‌عاتێک کۆتاییمان به خۆپیشاندانه‌که‌مان هێنا. هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا وتارێکیم نوسی به ناوی (سه‌رۆکی فلیپین و سه‌رۆک کۆماری عێراق) تێیدا داوام له سه‌رۆککۆماری ئه‌وکات که مام جه‌لال بوو، کرد، به فه‌رمی داوای چاره‌نوسی ئه‌و کچانه له هاوتا میسرییه‌که‌ی، واته حوسنی موباره‌ک بکات. نمونه‌ی سه‌رۆکی ئه‌وکاتی فلیپینیشم هێنابووه‌وه، که چۆن به ژماره‌یه‌ک سه‌رباز به‌شداری هاوپه‌یمانی نێوه‌ده‌وڵه‌تی دژ به تیرۆر کرد، به‌ڵام کاتێک تیرۆریستان سه‌ربازێکی ئه‌وان ده‌گرن و رایگهدهگهیهنن، گه‌ر فلپین سه‌ربازه‌کانیان له عێراق نه‌کێشنه‌وه، سه‌ری ده‌بڕن، سه‌رۆککۆمار (ئۆرازۆن ئه‌کینۆ) بڕیاری کشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م سه‌ربازه‌کانیان ده‌دا و گیانی تاکه سه‌ربازه‌که‌یان له کوشتنی حه‌تمی رزگار ده‌کات، قوربانیش ده‌دات به په‌یوه‌ندی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا.
دوای به‌دواداچوونیش ده‌رکه‌وت که ته‌نیا چاره‌نوسی ئه‌م ١٨ پاکیزه‌یه به‌م تراژیدیایه نه‌براوه، هه‌موو کچه پاکیزه‌کانی کورد له هه‌شت قۆناغی ئه‌نفاله‌کاندا، له ٢١/٢/ ١٩٨٨تا ٦/٩/١٩٨٨ له سنوری گونده‌کانی [دوز خورماتو ، کفری ،سه‌رقه‌ڵا ، که‌لار ، باوه‌نور] ، تا داوا سنووری زاخۆ به‌م مه‌رگه‌ساته تاڵه براون. هه‌ر کچانیش نین به‌ڵکو مناڵان‌یش هه‌ن.
دیاره له‌سه‌ر ئه‌و که‌یسه ساڵانی دواتریش له خه‌باتی مه‌ده‌نی به‌رده‌وام بووین، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له کانونی دووه‌می ساڵی ٢٠١٣دا که ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕی رێکخراوی چاودێری کوردۆساید – چاک بووم، پڕۆژه‌یه‌کم بۆ سۆراخکردن و به‌دواداچوونی کچه ئه‌نفالکراو و فرۆشراوه‌کان نوسی و ناردم بۆ هاورێیانی رێکخراوه‌که، شایه‌نی باسه هه‌ندێک له‌وان تێبینی و سه‌رنجی خۆیان نوسی و باشترم کرد، وه‌ک عه‌لی مه‌حمود، شاخه‌وان شۆرش و نه‌جمه‌ددین حه‌مه‌سه‌عید، که خۆی یاساناسه.
دواجار پڕۆژه‌که به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ی لێهات:
پرۆژه‌یه‌ک بۆ سۆراخی کچانی ئه‌نفالکراوی کورد
کۆنفرانسێکی تایبه‌ت له‌سه‌ر ژنان و مناڵانی ئه‌نفالکراوی کورد
سه‌ره‌تا
مه‌سه‌له‌ی فرۆشتن و بازرگانیکردن به کچانی کوردهوهوه له سه‌ده‌می ئه‌نفالدا مه‌سه‌له‌یه‌کی زۆر له‌وه گه‌وره‌تره که حزبێک یان کابینه‌یه‌کی حکومه‌ت یان فراکسیۆنێکی نێو په‌رله‌مانی کوردتستان به ته‌نها قسه‌ی له‌سه‌ر بکات و وه‌ک بابه‌تێکی راگه‌یاندن یان بانگه‌شه بۆ ده‌نگ کۆکردنه‌وه‌ی یان پڕوپاگه‌نده‌ی سیاسی به‌کاری بهێنێت، ئه‌م دۆسیه‌یه ره‌هه‌ندێکی نه‌ته‌وایه‌تی، نیشتمانی، مرۆییی، یاسایی، کۆمه‌ڵایه‌تی، مێژوویی بگره سایکۆلۆجی و سیاسیشی هه‌یه. بۆیه لێره‌وه قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌م دۆسییه‌یه قسه کردنه له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و کایانه و گه‌ڕان و سۆراخ و به‌دواداچوونیان هه‌ر ئه‌رکی که‌سوکاری قوربانییه‌کان یان چه‌ند رێکخراوێکی دیاریکراو یان به‌شێکی کوردستانیش نییه به‌ڵکو ئه‌رکی سه‌رشان و پێویستییه‌کی نیشتمانی و نه‌ته‌وایه‌تی و مرۆڤایه‌تییه، بێ ده‌نگ بوون و خه‌مساردی له ئاستی ئه‌م که‌یسه‌دا، یان به‌کارهێنانی بۆ بانگه‌شه و ماوه‌یه‌کی دیاریکراو زه‌قکردنه‌وه‌ی له راگهیاندهکاندا قه‌باره و گرنگی دۆسیه‌که و ناوه‌رۆکه‌که‌ی که‌م و بچوک ده‌کاته‌وه.
به داخه‌وه هه‌ندێک جار ئه‌م دۆسیه‌یه وه‌ک شتێکی کاتی و بۆ کپکردنه‌وه‌ی ده‌نگی شه‌قام یان که‌سوکاری قوربانییان به‌کارده‌هێنرێت. وروژاندنی مه‌سه‌له‌که ساڵانه له کاتی ئه‌نفالدا یان له بۆنه‌یه‌کی وه‌ک دۆزینه‌وه‌ی دۆکیۆمێنتێکدا یان مه‌شهه‌دی فیلمێک، کارێکی بریندارکه‌ر و ناخۆشه بۆ که‌سوکارییان و برینییان زیاتر ده‌کولێنێته‌وه. بۆیه ده‌بێت ئه‌م کار و هه‌وڵانه به پرۆژه و به‌رنامه بێت و بودجه‌ی بۆ ته‌رخان بکرێت و به‌رده‌وامی هه‌بێت، که ره‌نگه چه‌ندان ساڵ بخایه‌نێت تا سه‌ره‌داوی چاره‌نوسی ئه‌و بێناوونیشانانهمان ده‌ست ده‌که‌وێت، پێویسته هه‌ر تاکێکی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه به که‌س و کاری خۆیانی بزانێت و هه‌ولێ بۆ بدات.
بیرۆکه‌ی پرۆژه‌که‌ی ئێمه:
چاودێری کوردۆساید - چاک ئه‌زمونێکی زۆری لەگەل گوتەی بەرپرسان و لیژنەکانیان هەیە لەسەر ئەودۆسیەدا، بەتایبەتی لەلیژنە دروستکردن بۆ دۆسیەی تارق رەمەزان و لێدوانە ناراستەکانی بەرپرسان لەسەر دادگایی کردنی جاشەکان، بەلام لەبواری پراکتیکدا پێجەوانەکەی رەفتار کرا و هەموو ئامانجەکانیشیان لەم کارانە تەنیا ساردکردنەوەی نارەزایەتی دۆسیەکان بوو، چونکه بینیومانه دواجار لەبواری پراکتیکیدا هیچی لێ نەهاتۆته ئامانج و لێ سه‌وز نه‌بووه. بۆیە ئیمە لیرەدا وه‌ک رێخراوێک که دۆسیه‌ی ئه‌نفالکراوان یه‌ک له کار و ئامانجه سه‌ره‌کیه‌کانمانه، لامان وایه که:
١/ کارکردن و ئەزمونی دروستکردنی لیژنە کە دەسەلات سەرپەرشتی بکات ، ئەزمونێکی ناسهرکهتوو بووە، کە تەنیا ئامانج لێی دیزە بەدەرخۆنەکردنی دۆسیە جولاوەکانی ناو کۆمەلگای کوردی بوە، چونکه دواجار ئهگهیشتونهته ئه‌نجامێکی دیاریکراو.
٢/ هەرگیز ئاشکرا کردن و دۆزینەوەی کچانی فرۆشراو بەولاتانی عەرەبی بە لیژنەی ئاشکرا ناکرێت، هه‌روه‌ها ولاتی تاوانبار نایه‌ت هاریکاریت بکات لە دۆزینه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی تاوانیک، کە سزای یاسایی و مالی و مەعنەوی تێدا بێت بۆیان و دەبێت بیده‌ن.
٣/ بەپێی زانیاری و بەدواچونەکانی ئێمە هەر لە ولاتی میسر کچی کوردی ئەنفالکراو نەفرۆشاون ،بەلکو لەزۆر ولاتی عەرەبی و خودی ناو عێراقیش بونیان هەیە، هاوکات هەر ژنی کورد نەفرۆشراوە بەلکو مناڵی کوردیش فرۆشراوە ، بۆیە بۆ دۆزینەوەی کاری هاوشیوە ناکرێت هەر لە ولاتێک چر بکرێتەوە. لێره و له‌وێش له رۆژنامه‌کاندا چیرۆکی جۆراوجۆر ده‌بیستین که ئه‌م راستییانه ده‌سه‌لمێنن.
٤/ بە بۆچوونی ئیمە بۆ چارەسەر و بناخەدانانی کۆی ئەمانە پیوستی بە کۆنفرانسێکی تایبەتە بۆی ساز بکرێت، کە ئەرکی دەسەلاته لیرەدا بەراشکاوی رادەگەینین کە دەبێت کاری حکومه‌ت تەنیا دابینکردنی شوێن و تێچوی خەرجیەکانی بێت، جونکە کاری هاوشیوە کاری کەسانی چالاکوانی ئەو بوارە و ئەکادیمی و تیمی دەزگای هەوالگری و هینانی کەسانی بەئەزمونی ولاتانی ترە لەم بارەوە بۆئەوەی گروپی تایبەتی بەردەوامی بۆهەبێت، کە لەم بارەوە چاک ئامادەیی هاریکاری ئەوەی هەیە.
ناوه‌رۆکی پرۆژه‌که:
١. کۆنفرانسێک ساز بکرێت، له پایته‌ختی هه‌رێم یان هه‌ر یه‌کێک له زانکۆکانی کوردستان، به‌شداربووان دیاریکراو بن، له ٣٠ - ٥٠ که‌س زیاتر نه‌بێت، که رێکخراوی چاک رێکیبخات و سه‌رپه‌رشتی بکات. ئه‌ندامانی کۆنفرانسه‌که هه‌ر شه‌ش مانگ جارێک کۆببنه‌وه. ماوه‌ی کۆنفرانسه‌که له دوو رۆژ که‌متر نه‌بێت.
٢. هه‌وڵ بدرێت که خه‌ڵکانی پسپۆڕی ئه‌م بواره له هه‌نده‌رانه‌وه داوه‌ت بکرێن، هی بیانی، به تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی که گه‌له‌کانییان قه‌ڵاچۆ کراون، یان کۆمه‌ڵکوژییان به‌سه‌ردا هاتوه و ئه‌م جۆره که‌یسه‌یان هه‌یه یان هه‌بووه، وه‌ک رواندا، بۆسنیا، هێرزۆگۆڤیا، کۆسۆڤۆ، جه‌زائیر، ڤێتنام...هتد.
٣. به‌شداربووانی کۆنفرانسه‌که بریتیی بن له نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان، نوێنه‌ری رێکخراوه جیهانییه‌کانی بواری مافی مرۆڤ و چاره‌نوسی قوربانیانی جه‌نگ، وه‌ک لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، خاچی سور، پزیشکانی بێ‌سنور، رۆژنامه‌نوسانی بێ‌سنور ( بۆ هه‌واڵ و گه‌ران)، چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ...هتد. که‌سانی یاسایی، نوێنه‌ری که‌سوکاری قوربانییان، نوێنه‌ری رێکخراوه‌کانی بواری ئه‌نفال، نوێنه‌ری په‌رله‌مانی کوردستان - لیژنه‌ی ئه‌نفال و شه‌هیدان، پارێزه‌رانی خۆبه‌خش، نوێنه‌ری ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی کوردستان، نوێنه‌رێکی ده‌زگای ئاسایش یان هه‌وڵگری کوردستان ( له‌سه‌ر ئاستی به‌رز).
٤. ده‌سته‌یه‌کی باڵای به‌دواداچوونی ئه‌نفالکراوان و فرۆشراوان هه‌ڵبژێردرێت یان پێک بهێنرێت، ناوی ئه‌ندامه‌کانیان به نهێنی بهێڵرێته‌وه، که که‌سانی یاسایی، شاره‌زای دۆکیۆمێنت و به‌ڵگه‌نامه، که‌سانی پسپۆر له هه‌واڵگری له فه‌رمانگه‌ی ئاسایش و ده‌زگاکانی تری ئه‌م بواره، که‌سانی زمان‌زان، که‌سانی شاره‌زای وڵاتی میسر و ئه‌و وڵاتانه‌ی گومانی بوونی مناڵ یان کچانی فرۆشراویان لێده‌کرێت، بۆ نمونه که‌سانێک که له‌و وڵاتانه خوێندوویانه یان ساڵانێکی زۆر لێی نیشته‌جێ بوونه. ئه‌و ده‌سته‌یه پێویسته:
آ. حکومه‌تی هه‌رێم پشتراستی ئه‌و متمانه‌یه بکاته‌وه، که پێیان دراوه، ئه‌مه‌ش به فرمانێکی نهێنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بۆ گفتوگۆکان و دانیشتنه‌کانی نێو کۆنفرانسه‌که ۆرکشۆپێک پێکبهێنرێت بۆ ده‌سته‌ی هه‌ڵبژێردرا و دروستکراو، تێیدا هاوته‌ریبی دانیشتنه‌کان گفتوگۆی نێوخۆیان بکه‌ن، چ پرسیارێکیان هه‌بوو یا له کوێدا پێویستییان به زانیاری بوو، بێن له ئاماده‌بووانی نێو کۆنفرانسه‌که‌ی بکه‌ن.
ب. ته‌واوی پلان و پرۆژه‌ی ئاماده‌کراوی ده‌سته‌ی باڵای لیژنه‌ی دروستکراوی ناو کۆنفرانسه‌که به نهێنی بهێڵرێته‌وه. واته کاره‌کان و پلان و نه‌خشه‌ی هه‌وڵ و قۆناغه‌کانی کاری ده‌سته‌که‌ی له کۆنفرانسه‌که‌وه دروست ده‌کرێت ئاشکرا نه‌کرێت بۆ ده‌زگاکانی راگه‌یاندن و ته‌نانه‌ت به‌شداربووانی کۆنفرانسه‌که‌ش له ورده‌کارییه‌کان ئاگادار نه‌کرێنه‌وه.
ت. بودجه‌یه‌کیان بۆ ته‌رخان بکرێت یان راستتر بڵێین پێشنیازی بودجه‌یه‌ک بۆ خۆیان بکه‌ن، که له رێگه‌ی لیژنه‌یه‌کی هاوبه‌ش له نوێنه‌رانی ده‌سته‌که‌و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری دیاری ده‌کرێت.
ح. ده‌سته‌یه‌کی ٥ تا ٧ که‌سی دروستبکرێت له‌و که‌سانه‌ی ناو لیژنه‌که که وه‌ک گوتمان شاره‌زای ته‌واوی وڵاتی میسر یان وڵاتانی گومان‌لێکراو بن. ئه‌م ده‌سته‌یه به شێوه‌ی ٢ تا ٣ که‌س ئاماده‌کارییان بۆ بکرێت به شێوه‌ی بازرگان یان تۆریست (گه‌شتکه‌ر) بنێردرێن بۆ وڵاتانی ناوبراو. بۆ ئه‌م کاره ده‌بێت حکومه‌تی هه‌رێم هاوکاری ته‌واویان بکات له رووی تێچوونی مه‌سره‌ف و ئاماده‌کاریی پاسپۆرت و ڤیزه و کاری تری سه‌فه‌ره‌که (سه‌فه‌ره‌کان)یان.
ج. به هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌ندامانی ئه‌و ده‌سته‌یه لێدوان بۆ راگه‌یاندنه‌کان نه‌ده‌ن، که به نیازی چین، گه‌یشتونه‌ته کوێ، هه‌وڵه‌کانیان به‌چی گه‌یشتوه، قسه بۆ هیچ که‌سێکی ده‌ره‌وه‌ی کاره‌یان نه‌که‌ن ته‌نانه‌ت که‌سوکاری قوربانییانیش، چونکه دواتر زانیاری و نهێنی کاره‌که‌یان ئاشکرا ده‌بێت، ته‌نها ئه‌وان ده‌سته‌ی باڵا هه‌نگاو به هه‌نگاو له کاره‌که‌یان ئاگادار بکه‌نه‌وه.
د. ئه‌ندامانی نێردراوانی ده‌سته‌که سه‌رپشک بن، به هه‌ر نرخێ بووه سه‌ردانی ئه‌و جێگه و شوێنانه بکه‌ن، که گومانی لێ ده‌کرێت، له ژێر ناو و ئه‌رک و کاری جیاجیا و بۆ شوێنه ونی ده‌کرێت پێناسی پیشه‌ی جۆراوجۆر که ئاسانکارییان بۆ بکات بۆ گه‌یشتن به‌و شوێنانه‌یان بۆ دروست بکرێت.
ه. هه‌ندێک په‌یوه‌ندی سیاسی و حزبی ده‌شێت سودبه‌خش بێت، بۆ نمونه یه‌کگرتوی ئیسلامی کوردستان په‌یوه‌ندییه‌کی توندوتۆڵیان له‌گه‌ڵ ئیخوانه‌کانی میسردا هه‌یه، له ئێستادا ئه‌وان له‌سه‌ر حوکم لادراون، ده‌کرێت له‌م رووه‌وه سود له هاوکاری ئیخوانی میسر ببینرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و قوربانییانه له رێگه‌ی یه‌کگرتوه‌وه.
و. مه‌رجه ئه‌ندامه‌کانی ده‌سته‌ی باڵا له که‌سانی خۆبه‌خش بن و هیچ موچه‌یه‌کی فه‌رمی له‌بری کاره‌که‌یان بۆسه‌رف نه‌کرێت. بۆ به‌دواداچوون و ئه‌نجامگیری کاره‌کانی لیژنه‌که شه‌ش مانگ جارێک ئه‌ندامانی کۆنفرانسی دامه‌زرێنه‌ر کۆببنه‌وه، که ده‌سته‌لاتی گۆرانکاری له ئه‌ندامان و ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی باڵایان هه‌بێت.
*********************
به‌نده له سه‌فه‌رێکی کوردستاندا و له هه‌ولێر رۆژی ١٢/١١/٢٠١٣ به نوسراو به‌شێوه‌ی دۆسیه‌ی کاغه‌زی و به‌ده‌ستی کۆپی ئه‌م پرۆژه‌یه‌مان له‌گه‌ڵ کاک نه‌جمه‌ددین حه‌مه‌سه‌عید گه‌یانده هه‌ریه‌ک له:
- ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
- وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان
- سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان
- سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان (له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی په‌رله‌مانیشدا دانیشتین)
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخ و شایه‌نی ره‌خنه‌ی جددییه، که هیچ یه‌ک له‌و جێگایانه پاش چه‌ندان به‌دواداچوونی دواتریشمان، ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، و‌ڵامیان نه‌داینه‌وه!! لێره‌وه ده‌کرێت ڕاده‌ی بێسنوری بێمشوری و خه‌مساردی سه‌رکرده و باڵابهدهستهکانی هه‌رێمی کوردستان ببینین و بپرسین، ئایا که‌سوکاری قوربانییانی ئه‌نفال و کیمیاباران ناهه‌قیانه، له ساڵیادی ئهوتاوانانهدا، لێپرسراو و وه‌زیره‌کان به‌ردباران ده‌که‌ن؟؟