له نێوان به‌رهه‌م ساڵح و سه‌رۆکی سویسرادا
هیوا ناسیح
2021-07-14   750
سه‌ره‌تای مانگی ئابی ٢٠٠٧ بوو کاتێک وه‌ک
په‌نابه‌رێک هه‌شت ساڵ بوو له وڵاتی سویسرا ده‌ژیام و هێشتاش هاوڵاتیی ئه‌م وڵاته
نه‌بووم، ته‌نها وه‌ک رۆژنامه‌نوس و چالاکوانێکی کورد به ناو و ئیمزای خۆم نامه‌یه‌کم
بۆ خاتو کالمی ڕه‌ی (Micheline Calmy-Rey) سه‌رۆکی ئه‌وکاتی حکومه‌تی فیدراڵی سویسرا نارد و بۆ ئازادکردنی ژیانی هه‌ردوو
رۆژنامه‌نوس و چالاکوانی کوردی رۆژهه‌ڵاتی عه‌دنان حه‌سه‌نپور و هیوا بوتیمار, داوای هاوکاریم کرد، که له زیندانێکی
ئێران‌دا چاوه‌ڕوانی حوکمی له‌سێداره‌دان بوون. پاش ماوه‌یه‌ک و له ٢٣ی ئابدا
ناوبراو به فه‌رمی وڵامی نامه‌که‌ی دامه‌وه، جه‌ختی کردوه‌وه، که ئه‌وان دژی
ئه‌و حوکمهن و کار بۆ نه‌هێشتن و که‌مکردنه‌وه‌ی پێشێلکاریی مافه‌کانی مرۆڤ به‌رامبه‌ر
به که‌مایه‌تییه‌کانی ئێران ده‌که‌ن و له نێویشیاندا ئه‌مان ده‌که‌ن.
من دووجار خۆشحاڵ بووم، جارێک که شتێکم ئه‌نجامدا
و ویژدانی خۆم ئاسودهکرد به‌وه‌ی که به‌شدارییه‌کی که‌مم کرد بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی
ئه‌و دوو مافخوراوه رزگار بکه‌م، جارێکی تر چونکه هه‌ستم کرد له وڵاتێک‌دا ده‌ژیم که رێز له رۆژنامه و چالاکوانان ده‌گرێت،
با خه‌ڵکانی بیانی و په‌نابه‌ریش بن، وه له سه‌ر مافی خوراو و حوکمی سه‌پاوی
نادادپهوهرانهێ سه‌ریان به جواب دێت. خۆشبه‌ختانه رژێمی سێداره پاش ماوه‌یه‌ک
له ژێر فشاری نێوده‌وڵه‌تیدا حوکمی سه‌ر هه‌ردوو چالاکوانه‌که‌ی هه‌ر یه‌ک بۆ چه‌ند
ساڵێک زیندانیی گۆڕی و ئێستا هه‌ردوکیان ئازادن.
دواتریش جگه له کارکردنم بۆ دۆسییه‌ی هه‌ڵه‌بجه
و ئه‌نفال و گه‌یاندنی به په‌رله‌مانی سویسرا ساڵی ٢٠٠٨، سه‌رۆکایه‌تی سویسرا له
وڵامێکی فه‌رمیدا پشتگیری کردم، رێکه‌وتی ٢٨ی نیسانی ٢٠١٨ سه‌باره‌ت به هێرشی
تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین نامه‌م بۆ ئالان بێریست (Alain Berset)
سه‌رۆکی پێشوی سویسرا، هه‌روه‌ها به‌رواری ١٥ی ئۆکتۆبه‌ری ٢٠١٩ له‌سه‌ر هێرشی
سوپای تورکیا بۆ سه‌ریکانی و شاره‌کانی رۆژئاوای کوردستان نامه‌م بۆ ئولی ماوهرهر
(Ueli
Maurer)
سه‌رۆکی دواتری سویسرا نارد، هه‌ردوو جاره‌که له
رێگه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆیانه‌وه و‌ڵامیان دامه‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م نامه و
وڵامانه، کاتی خۆی له رۆژنامه و سایته‌کاندا بڵاوکراونه‌ته‌وه و لای خۆشم
پاراستومن.
لێره‌دا قسه له‌وه نییه، وڵامه‌کانی ئه‌وان
کاریگه‌ریی چی بوو، که بێگومان که‌موزۆر هاوکاریی بوو گه‌ر به ته‌نها له ڕووی مۆراڵی و راگه‌یاندنیشه‌وه بێت، به‌ڵکو قسه
له رێزگرتنه له نامه و په‌یامی خه‌ڵکانێکی وڵاته‌که‌ت، که هیچ به‌رژه‌وه‌ندی و نیاز
و مه‌رامێکی تایبه‌تیان له ناردنیدا نییه، جگه له دڵسۆزی بۆ خه‌ڵکی به‌شخوراو
و قوربانییانی مافه‌کانی مرۆڤ.
ماوه‌ی نزیکه‌ی ساڵێکه کۆمه‌ڵێک چالاکوانی
مه‌ده‌نی خۆبه‌خش له هه‌نده‌ران و ناوخۆی باشوری کوردستان له ژێر ناوی (گروپی
داکۆکی له ماف و ئازادییه‌کان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق کار ده‌که‌ین،
ئامانجی سه‌ره‌کیمان ئازدکردنی زیندانییه سیاسیییه‌کانی بادینانه، که وا پۆل
پۆل له ژێر ناوی هه‌ڕه‌شه بوون له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی و تۆمه‌تی جۆراوجۆر
دادگایی ده‌کرێن، چوارچێوه و بواری کاره‌کانیشمان فشاری شارستانی و ناتوندوتیژی
و سهردهمییانهن و ده‌یان چالاکی و کاریشمان له‌م بواره‌دا کردوه.
سه‌ره‌تای مانگی دووی پێشنیازم کرد نامه‌یه‌ک به ناوی گروپه‌که‌وه بۆ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رکۆماری
عێراق بنێرین، که خۆی کورده و گوایا پشتیوانی ئازادیخوازان و دژی سه‌رکوتکردن و
نادادییه، ته‌نانه‌ت سه‌رۆک و دامه‌زرێنه‌ریی حزبێکیش بووه به ناوی (هاوپه‌یمانی
بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ریی!)، ئه‌وه بوو دواتر وه‌ک داهێنانێکی نوێ له هه‌لپه‌رستی
و کورسیپهروهریدا، که له مێژووی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیی کوردی‌دا بێوێنه بوو،
حزب و هاوڕێیان و به‌رنامه و بیروباوه‌ڕه‌که‌ی به پۆستی سه‌رکۆماری گۆڕییه‌وه،
ئه‌و کورسییه‌ی، که پێشتر خۆی ده‌رباره‌ی پێیدهگوت (شه‌رمه‌زارییه مرۆڤ سه‌رکۆماریی
وڵاتێکی وا بێت).
هه‌ندێک له هاوڕێیان له‌گه‌ڵم نه‌بوون و
پێشینییان ده‌کرد، که وڵاممان ناداته‌وه و پشتگوێی ده‌خات و سودی نییه، به‌ڵام
من گوتم، ئێمه بابیخهینه به‌رده‌م لێپسراوێتی و بزانین ئه‌و وڵامی چی ده‌بێت. به
هه‌رحاڵ نامه‌که‌م نوسی، که به‌وپه‌ڕی رێز و بێهیچ سوکایه‌تی و توانجێک و به‌زمانێکی
ئه‌ده‌بی و شارستانییانه دامڕشت، له رێگه‌ی دوو ئه‌ندام په‌رله‌مانتاری کورد له
به‌غدا بۆ ناوبراوم نارد، که ئه‌مه ده‌قی نامه‌که‌یه:
(( بۆ به‌رێز/ جه‌نابی د. به‌رهه‌م
ساڵح سه‌رۆککۆماری عێراق
سڵاوێکی گه‌رم
هه‌ڵبه‌ت ئێوه ئاگاداریی ئه‌و
ده‌یان گه‌نجانه‌ی بادینان و هه‌ولێر هه‌ن، که رۆژنامه‌نوس و چالاکوانن و له ژێر
ده‌سته‌ڵاتی پارتیدا له‌سه‌ر تۆمه‌تی جۆراوجۆر زیندانی کراون، که ئه‌و تۆمه‌تانه
به پێی شاره‌زایانی بواری یاسا و دادوه‌ریی هیچیان ناچنه خانه‌ی تاوان و
پێشێلکاریی یاسایی، زۆربه‌شیان بێ فه‌رمانی دادوه‌ر و به شێوه‌ی نایاسایی
ڕفێنراون و بۆ چه‌ندان مانگ ده‌بێت نه که‌سوکاریان نه پارێزهرهکانیشیان
دیداریان له‌گه‌ڵیاندا نه‌بووه. به‌مجۆره بۆ چه‌ندان مانگه بێ ئاماده‌بوونی
پارێزه‌ره‌کانیان له ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دان.
له تازه‌ترین قۆناغی ئه‌و
شانۆگهریهشیاندا ئه‌وه بوو رۆژی ١٦ی ئه‌م مانگه له دادگای دووی هه‌ولێر پێنج
له‌و دهسگیرکراوانه، له سه‌ر بنچینه‌ی هه‌ندێک زانیاریی وه‌ک کۆمێنت و وتار و
تۆماری ده‌نگیی نێوان چالاکوانان، که هه‌موو ده‌چنه خانه‌ی به‌دواداچوونی گه‌نده‌ڵی
و نادادپه‌روه‌ریی، وه‌ک کارێکی ئاسایی و رۆژانه‌ی رۆژنامه‌نوس و چالاکوانان، هه‌روه‌ها
له‌سه‌ر هه‌ندێک دانپێدانانی له ژێرفشاری هه‌ڕه‌شه‌ی ئابڕووبردن و ئه‌شکه‌نجه‌دا
لێیان وه‌رگیراوه، به شه‌ش ساڵ زیندانی حوکم دران، که ئه‌مه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی
گه‌وره‌ی لێکه‌وته‌وه و رای شه‌قام و به‌تایبه‌تی تۆڕه‌کانی سۆسیالمیدیای به
توندی جوڵاندوه. تا گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی حزبه‌کان و که‌سایه‌تی و ته‌نانه‌ت رێکخراوه جیهانییه‌کان و کۆنسۆڵی گشتی
ئه‌مریکا و وڵاتانی ئه‌وروپاشی هێناوه‌ته سه‌ر خه‌ت.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگه‌ی سه‌رنجه
و بۆ ئێمه جێگه‌ی ره‌خنه‌یه، که تا ئێستا نه به‌ناوی به‌رێزتانه‌وه وه‌ک سه‌کرده‌یه‌کی
دیاریی کوردی و عێراقی، نه به‌ناوی سه‌رۆکایه‌تی کۆماریشه‌وه هیچ لێدوان و
رونکردنه‌وه یان ڕاده‌ربڕینێک له‌سه‌ر ئه‌م که‌یسه دیار و جوڵاوه بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه.
که ئه‌مه به ڕای ئێمه له‌گه‌ڵ بیروبۆچوون و بانگه‌شه‌کان و تێڕوانینی رابردووی
ئێوه وه‌ک که‌س بۆ دیموکراتییه‌ت و ئازادی، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ پێگهکهشتاندا وه‌ک
سه‌رۆکی کۆمار، که به‌رپرسیارییه‌تێکی مێژوویی و ده‌ستوریی ده‌که‌وێته سه‌ر شان
به‌رامبه‌ر هه‌ر ناڕه‌وایی و پێشێلکاریییهکی یاسایی و ده‌ستوریی، ناکۆکه.
ئێمه به‌رێزه‌وه لێتان چاوه‌رێ
ده‌که‌ین و داواکارین لێتان، که به‌رێزتان به‌و شێوه‌یه‌ی بۆتان ده‌گونجێت له
چوارچێوه‌ی ئه‌دائی کار و پیشه‌ی خۆتاندا لێدوانێک له‌مباره‌وه بده‌ن و پشتیوانی
له ڕای ئازا و ئازاد و چالاکوانان و رۆژنامه‌نوسان بکه‌ن، که دڵنیاین هه‌ڵوێست و
قسه‌ی ئێوه قورسایی و کاریگه‌ریی خۆی له‌سه‌ر که‌یسه‌که و ڕه‌وتی دادگایییکرنهکه
ده‌بێت. به پێچه‌وانه‌وه بێده‌نگیتان له‌سه‌ر ئه‌م که‌یسه مانا و مه‌غزای تری
ده‌بێت و لێکدانه‌وه‌ی تری بۆ ده‌کرێت.
چاوه‌ڕوانی هیممه‌ت و هه‌ڵوێستی
دڵسۆزانه و دۆستانهتانین
له‌گه‌ڵ رێزماندا
کۆمیته‌ی داکۆکی له‌ماف و
ئازادییه‌کان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق
٢٢ی شوباتی ٢٠٢١ ))
دواتر بۆ دڵنیا بوونه‌وه له گه‌یشتنی نامه‌که
به درێژی قسه‌م له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارێکی گروپه کۆنه‌که‌ی خۆیدا کرد، ناوبراو
دوای جه‌ختکردنه‌وه له‌وه‌ی که نامه‌که‌ی به‌ده‌ست گه‌یشتوه، کۆمه‌ڵێک داکۆکی
بێ بنه‌مای له ناوبراو کرد، که له‌به‌ر ئه‌و ئیعتباراتانه ناکرێت هه‌ڵوێستی هه‌بێت
به‌رامبه‌ر به‌و که‌یسه، بۆ نمونه ده‌یگوت، گه‌ر ناوبراو هه‌ڵوێستی هه‌بێت، ئه‌وا
ره‌نگه پارتی به عیناددا بچێت و دۆخی زیندانییان و حوکمه‌که‌یان، توندتر بێت و
له‌م قسانه!. دیاره وڵامی هه‌موو ئه‌م قسانهیم دایه‌وه و گوتم با هه‌ر هیچ نه‌بێت
گه‌ر ناتوانێت به ئاشکرا و بۆ هه‌ڵای راگه‌یاندن! وڵاممان بداته‌وه، به‌ڵام به‌رێگه‌ی
خۆی کار بۆ دۆسییه‌که ده‌کات، با له رێگه‌ی نوسینگه و سکرتێره‌که‌یه‌وه
دڵنیامان بکاته‌وه، که کاری بۆ کردوه یان ده‌کات، به‌ڵێن ده‌ده‌م ئه‌مه نه‌گاته
ڕاگه‌یاندن، گوتی ئێمه له‌م رۆژانه له‌گه‌ڵی
داده‌نیشین و پێی ده‌ڵێم و ...هتد. پاشتر من گوتم تکایه پێی بگه‌یه‌نه گه‌ر بێده‌نگی
لێ بکات و هه‌ڵوێستی نه‌بێت له سه‌ر که‌یسه‌که و وڵامێکی ڕوون و ڕاشکاوانهشمان
نه‌داته‌وه، که کاری بۆ ده‌کات، ئه‌وا بێده‌نگ نابین و هه‌ڵوێستمان له‌سه‌ری ده‌بێت.
ئێستا پاش ئه‌وه‌ی که گروپی یه‌که‌می
زیندانییان و له نێویشیاندا شڤان سەعید لێپرسراوی یه‌که‌می
حیزبەکەی ئه‌م لە دهۆک لەگەڵ چوار هاوڕێکەی تری شەش ساڵ حوکمدران و هەموو
قۆناغەکانی حوکمەکەش کۆتایی هات، ئه‌م هیچ هەڵوێستێکی پێشان نەدا، وا دیسان
گروپێکی تر و له نێویشیاندا سەرۆکی لیستەکەی کاتی خۆی پێکیهێنا بوو (هاوپەیمانی) بە تۆمەتێکی پڕوپووچ
لە هەولێر دادگایی دەکرێن، به‌رد قسه‌ی کرد، ئه‌م قسه‌ی نه‌کرد! به‌تایبه‌ت که
تۆمه‌تی ئه‌م گروپه‌یان کارکردنه بۆ خودی به‌رهه‌م ساڵح و سه‌رۆکوه‌زیران! که‌چی
خۆی لێکردوه به که‌ڕه‌ی شه‌ربه‌ت!
به‌ڵگه نه‌ویسته سه‌رۆکی هه‌ر وڵاتێک نوێنه‌ر
و هێمای وڵاته‌که و پارێزه‌ری دهستورهکهیهتی و چاودێری جێبه‌جێکردنی ده‌ستوری
وڵاته‌که‌ی ده‌کات. سه‌رۆککۆماری ئێمه کاری چییه، گه‌ر ئه‌مه نه‌بێت؟ پاشان ئه‌و
هه‌موو خۆبه‌زلزانی و لوتبه‌رزییه چییه به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی وڵاته‌که‌ی، منێکی
کورد و هاوڵاتی (به‌ناچاریی) عێراقی بۆ ده‌بێت کاتێک په‌نابه‌ر بم له وڵاتێکی تر
که هه‌زاران کیلۆمه‌تر له نیشتمان و وڵاتی خۆمه‌وه دووره زیاتر ڕێزم لێبگیرێت
له وڵاته‌که‌ی خۆم! یان به دیوێکی تر، بۆ ده‌بێت سه‌رۆکی وڵاتی سویسرا له‌سه‌ر
دۆسیه‌یه‌کی دوو چالاکوانی کورد که رۆژێک سویسراشیان نه‌بینیوه و هه‌زاران
کیلۆمه‌تر له وڵاته‌که‌یه‌وه دوورن، بێته وڵام، که‌چی سه‌رۆککۆماری وڵاتێک به‌رامبه‌ر
دۆسیه‌یه‌کی هاوشێوه‌ی هاوڵاتیانی خۆی بێ ده‌نگ بێت؟ ئایا کورسی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌وه
ده‌هێنێت که مرۆڤ ئاوا خۆی و که‌سایه‌تی و به‌ها باڵاکانی بکاته قوربانی؟ ئایا که‌سێک
که له ڕۆژئاوا خوێندوێتی و خۆی به که‌سێکی لێبراڵ و دیموکرات و دادپه‌روه‌ر ده‌زانێت،
ده‌بێت ئاوا بێهه‌ڵوێست و بێده‌نگ بێت له ئاست تۆمه‌تبارکردنی بێبنه‌مای
چالاکوانان و ئازادیخوازانی نه‌ته‌وه و وڵاته‌که‌ی؟ ئه‌ی خۆی نه‌یگوت (پیاو ده‌بێت
حورمه‌تی هه‌بێت؟)،
بۆ ده‌بێت وا خۆبه‌زلزان و بێهه‌ڵوێست بێت به‌رامبه‌ر
که‌یسێکی، که باڵوێزخانه و نوێنه‌ری وڵاتان و رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی
بواری مافه‌کانی مرۆڤ بێنه وڵام له‌سه‌ری؟ که‌چی ئه‌م ده‌ست به کڵاوی خۆیه‌وه
بگرێت با نه‌یبات؟؟ بوون و نه‌بوونی ئه‌م له‌و پۆسته‌دا چ سودێکی هه‌یه، که له
ئاست دۆسییه‌کی وا گرنگ و چاره‌نوسسازدا بێده‌نگ و بێهه‌ڵوێست بێت. ئایا چ پاساوێک
هه‌یه بۆ بێ ده‌نگیان، جگه له‌وه‌ی ئه‌مه به‌رتیلێکی سیاسیی نه‌بێت بۆ
ڕازیکردنی پارتی به دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌یان و مانه‌وه‌یان له پۆسته‌که‌یاندا؟