ئه‌فیونی ڕۆشنفكران!
كاوه كه‌ریم
2019-06-25   628
به‌شێك لهڕۆشنفكران كه خۆیان به‌فه‌یله‌سووفی تازه‌گه‌ری له‌كوردستان لهقڵهم ده‌دن لێره‌و لهوێو ماوه ماوه ده‌كه‌ونه گازنده هه‌ڵڕشتن و شیكاری بۆ روداوه‌كان وگۆرانكاریهكانو به‌ركه‌وته سیاسی‌و كومهلایهتیهكانی ناو كوردستان ده‌كه‌ن.
ئه‌مانه ده‌سته‌یه‌كن كه‌خۆیان له‌سه‌رووی ته‌واوی خه‌ڵك‌و هه‌تا توێژی سیاسی ناو خه‌لك ده‌بینینه‌وه، وه‌كاتێك ده‌نووسن یان قسه ده‌كه‌ن ده‌یانه‌وێت ڕه‌وتی سیاسی‌و كومه‌لایه‌تی كۆمه‌ڵگا به‌خه‌تی ئه‌واندا بڕوات، وه وه‌كو مورشیدی ده‌نگی گۆرانكاری له كوردستان خۆیان پێناسه ده‌كه‌ن.
ئه‌م كۆمه‌ڵه كه فه‌لسه‌فه‌ی نیولیبرالیزم به‌په‌یامی خۆیان ده‌زانن، له‌ڕاستیدا نه له‌ڕیزی ئه‌و فه‌یله‌سوفانه‌ن كه تفسیری كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ن، وه نه له‌ڕیزی ئه‌و فهیلهسوفانهشن كه ده‌یانه‌وی كۆمه‌ڵگا بگۆڕن. ئه‌مانه ده‌سته‌یه‌كن له ئۆپۆرتۆنیسته ناسیونال رفیفۆرمستهكان كه ئه‌ركیان نزیكردنه‌وه‌یه له نێوان بالادهستهكان و قوربانیانی بالادهستهكاندا.
ئه‌مانه له‌لایه‌كه‌وه ڕه‌خنه لهدهسلات و سیسته‌مه‌كه‌یان ده‌گرن و له‌هه‌مان كاتدا پێداویستی مه‌رجه‌كانی دابین ده‌كه‌ن بۆ مانه‌وه‌ی. ئه‌مانه كاتێك ڕه‌خنه ده‌گرن و شیكردنهوهدهكهن ڵه درگاكهكهوه ده‌چنه ده‌وه‌وه و له په‌نجه‌ره‌ی پشته‌وه خۆیانی پێدا ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌م ڕه‌وته به‌ناو ڕۆشنفكریه نیگه‌رانی ژیانی خه‌لكی كوردستان نین چۆن ده‌ژین ، ئه‌مانه كێشه‌یان نییه له هه‌ژاربوون و بێكاری خه‌ڵك ، یان زیاتربوونی پاروه نانێك بۆ سفهری به‌تاڵیان ، ئه‌مانه چاویان داخستوه له‌به‌رانبه‌ر برسی بوونی زۆرینه‌ی خه‌ڵك و به ملێونه‌ر بوونی به‌شێكی تر. له‌ڕاستیدا ئه‌مانه گله‌یان له ده‌سلاتداران هه‌یه ، یان نیگه‌رانن له‌وه‌ی بۆ كاری په‌رله‌مانی له كوردستان وای لێهات! بۆ په‌رله‌مان نه‌بووه شوێنی گۆرینی ده‌سلات ؟ بۆ په‌رله‌مانی كوردستان نه‌یتوانی لاسایی سیسته‌می په‌رله‌مانی لیبرالی و رۆژئاوایی بكاته‌وه؟ ئه‌مه و سه‌دان هیوایی ئه‌م ڕه‌وته كه به سیسته‌میی په‌رله‌مانیه‌وه گرێیان دابوو.
ئه‌م ده‌سته‌یه و هه‌موو ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ی له‌م ڕاسته دا كاریان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی گشتی خه‌لك بۆلای خۆیان ڕابكێشن و خه‌لك به‌رنه به‌رده‌م سندوقی ده‌نگدان. ئه‌مانه و هه‌ندێك له ڕه‌وته سیاسیه‌كان له سه‌رده‌مێكدا و توانیان تاراده‌یه‌ك ئامانجی خۆیان بپێكن، وه توانرا خه‌ڵك بهرهنه به‌رده‌م سندوقی ده‌گدان، له‌مه‌شه‌وه وه تا ڕاده‌یه‌ك توانیان دنگی ناڕه‌زایه‌تی شه‌قام كه‌مێ كپ بكه‌ن ، ئه و ده‌نگه‌ی كه هاتبوونه مه‌یدان بۆ كۆتایی هێنان به ده‌سلاتی ملیشیایی و مافیایی ناسیونالستی كوردی. به‌لام پاش دواین هه‌ڵبژاردن كه زۆرینه‌ی خه‌لكی بایكۆتیان كرد ، ئه‌مانه نیگه‌ران بوون و خه‌م دایگرتن ، به‌لام هه‌ر له‌سه‌ر فه‌لسفه‌ی سیاسی خۆیان مانه‌وه‌و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر بیروبۆچونهكانیان.
به بڕوای من ئه‌م بیروبۆچونانه و فه‌لسفه‌ی ئه‌م ڕه‌وته رۆشنفكریه ماده‌یه‌كی بێهۆشكه‌ره كه ده‌درێت به خه‌لكی كوردستان تاكو بێ ده‌نگیان بكات و ڕازی ببن به ده‌سلاتی كوردایه‌تی هه‌ردوو حزبی ده‌سلاتداران و ئه‌وانه‌ی به‌شداری ده‌سلات و پرۆسهكایان ده‌كه‌ن . ئه‌مانه به بێ پێشگرو پاشگر ئه‌ركی گێژو وڕكردنی جه‌ماوه‌رن و بلاوكرنهوهی وه‌همێكی گه‌وره ن، به‌واتایه‌كی تر ئه‌فیون ده‌كه‌نه قورگی كۆمه‌ڵگاوه. به‌لام بۆچی وایه ؟ بۆچی ئه‌فیونه ؟
سه‌ره‌تا ده‌مه‌ویت بڵێم له زوربه‌ی زۆری وولاتانی دنیادا په‌رله‌مان جێگایه‌ك نه‌بووه بۆ گۆرانی ریشه‌یی ، له زوربه‌ی زۆری ولاتانی په‌رله‌مانیدا ، په‌رله‌مان بۆ پاراستنی سیسته‌می سیاسی و ئابوریه‌كی تایبه‌ته ، خه‌ریكی رێكخستنی هاولاتیانی له چورارچێوهی سیسته‌مێكی سیاسی و ئابوری دیاریكراودا، وه ته‌نها فورمولاسیۆن و داواكاریه‌كی سیاسیه له چوراچێوه‌ی سیسته‌مێكی دیاریكراو بۆ به‌شداریكردنی تۆێژه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان له پرۆسه‌ی مافگه‌رایی پێكهاتنی ده‌وڵه‌ت و ده‌سلات سیاسی. ئه‌مه چوارچێوه‌یه‌ك نییه بۆ به‌شداریكردنی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له كاروباری ده‌وڵه‌ت و ده‌سلاتی سیاسی، به‌لكو پاكانه و ڕوپۆشێكه بۆ پیاده‌كردنی ده‌سلاتی چینێك یان كه‌مایه‌تیه‌ك به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا.
ئه‌مه شێوازێكه بۆ ڕهواپێبهخشینی بهدهسلاتداریهتی چینێك. ئه‌مه میكانیزمێكی ناڕاسته‌وخۆی به‌شداریكردنی جه‌ماوه‌ره، به‌لام نه‌ك خودی خه‌لك به‌ڵكو كه‌سانێك كه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌وان بن، وه ئه‌مان پابه‌ند نین به ویست و ئاره‌زووی ئه‌وانه‌ی هه‌ڵیانبژاردون ، واته خه‌ڵك نه‌ك بهنوێنهرایهتیو قسه‌كه‌ری خۆیان به‌ڵكو وه‌كو جێنشینی خۆیان له‌مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌لاتداریدا هه‌ڵیانده‌بژێرن. به‌م مانایه پرۆسه‌ی مه‌شروعیه‌ت په‌یداكردن ده‌سلات نه‌ك ده‌خاله‌تی خه‌لك.
ئه‌مه به‌پێناسه‌یه‌كی گشتی سیسته‌می په‌رله‌مانی. به‌لام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا ته‌نانه‌ت له‌م نمونه‌یه واته نمونه‌ی شێوه‌ی په‌رله‌مانێكی كهلهوولاتانی ئه‌وروپا بوونی هه‌یه یان نه‌خێر شكلێكی په‌رله‌مان و سسیته‌می په‌رله‌مانی كه له‌ولاتانی به‌ناو جیهانی سێیه‌م بوونی هه‌یه قابیلی ئه‌وه‌یه له كوردستاندا دروست بكرێت و ببێته جێگای ده‌ستگایه‌كی یاسایی و جێگای ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سلات؟ له‌مه‌شه‌وه په‌یامی ڕۆشنفكرانی ناڕازی وناسیونال ریفرۆمستهكان به‌ئامانج بگه‌یه‌نێ.
له كوردستان، نه‌ك ناكرێت پرۆسه‌ی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردن و سندوقی ده‌نگدان بكرێته به‌دیلیك بۆ گۆرانكاری ڕیشه‌یی ته‌نانه‌ت ناشتوانی له‌م رێگایه‌وه سیسته‌مێك دابمه‌زرێنی كه یاسا سه‌روه‌ر بێت و هه‌لبژاردن ئازاد بێت ، په‌رله‌مانێ دروست بكه‌یت كه خه‌لكی كوردستان له‌ژێر سیسته‌مێكی ئه‌وروپای یان ته‌نانه‌ت هاوشێوه‌ی سیسته‌می ولاتانی تری جیهانی سێیه‌می رێك بخات ؟
كوردستان ولاتێكی سه‌ربخۆ نییه ، وه له‌و كرداریشدا سه‌ر به‌عێراق نییه ته‌نیا به‌ناو نه‌بێت. به‌لكو جوگرافیایه‌كی دیاریكراوه كه ده‌سلات و پاراستنی دراوه‌ته ده‌ست دوو حزبی ملیشیایی بنه‌ماڵه‌یی. ئه‌و چوارچێوه جوگرافیایه زیاتر خۆی لهبازارێكی فه‌وزا ده‌بێنێته‌وه كه قاچاخچیانی بازار و سیاسیه‌كان له‌ژێر چه‌ند ناوێك‌دا كاری خۆیان تێدا ده‌كه‌ن وسه‌رمایه هه‌ڵده‌چنن ، وه هێزێكی به‌هێزی ملیشیایی له ژێر چه‌ند ناوێك‌دا دروست كردوه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان و قووتی خه‌ڵكیان خستۆته ژێر چنگی خۆیان ، له‌و نێوه‌شدا خه‌لك هه‌وڵده‌دات كه نانی په‌یدا بكات بۆ مانه‌وه‌ی ژیانی خۆی .
ئه‌م قاچاخچیانه خۆیان له‌ژێر هه‌ندێ ناو وه‌كو په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردن و حكومه‌تدا حه‌شار داوه بۆئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه له دهسلاتهكهیان دووربخه‌نه‌وه. نزیكه‌ی سێ ده‌یه‌یه ئه‌م ده‌سه‌لاتدارانه جورهها له سیناریوی حوكم و ده‌سلات وئۆپۆزسیۆن و هه‌ڵبژاردنیان نیشان داوه ، له‌ژێر ناوی پرۆسه‌ی په‌رله‌مانیدا شه‌رعیه‌ت ده‌ده‌ن بهدهسلاتی بنه‌ماڵه‌ی و نهوهكانهكانیان لهڕیزدادهنین بۆ مانه‌وه‌یه‌یان له سه‌ركورسی ده‌سلات و هه‌تا نه‌یاره‌كانیشیان به پێشكه‌ش كردنی چه‌ند پۆستێك دخنه ناو ئه‌و پرۆسه قیزه‌ونه‌ی خۆیانه‌وه، له كۆتایشدا هه‌ر ده‌سلاتی خۆیان درێزه پێده‌ده‌ن و و خه‌لك و چاره‌نووسی ئه‌م جوگرافیایه‌و به‌نادیار و سه‌رگردانی ده‌هێڵنه‌وه.
ڕاسته ئه‌گه‌ر كوردستان ده‌وڵه‌ت بوایه و له چوارچه‌وه‌ی جوگرافیایه‌كی به‌ره‌سمی ناسراودا بوایه، ئه‌وا ده‌كرا و یان ده‌توانرا شكڵێك له ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی یان حكومی یاسا و هه‌ندێ ریفورم به ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێ ، چونكه جوگرافیای ڕه‌سمی ناسراو خۆی له خۆیدا وه‌لام ده‌ره‌وه‌یه به هه‌ندێ كێشه‌ی سه‌ره‌كی. به‌لام له نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆدا و بوونی ده‌سه‌لاتی ملیشیایدا له‌ناو جوگرافیایه‌كی دیاریكراو كه قۆرخكردنی سه‌رچاوه‌ی داهات و ئابووری له‌لایه‌ن حزبی بنه‌ماڵه‌و ملیشیاوه ئومێد به هیچ گۆڕانكاریه‌ك نییه.
ته‌نیا رێگاچاره‌یه‌ك كه‌له‌به‌رده‌م خه‌ڵك دا مابێ ئه‌ویش هاتنهمایدانیان بۆ وه‌ستانه‌وه به‌رانبه‌ر ئه‌م ده‌سلاته ، ئه‌مه‌ش به رێكخستنی ناره‌زایه‌تی سه‌رتاسه‌ری خه‌ڵك ئه‌نجام ده‌درێ كه بتوانێ ئه‌و هێزانه له ده‌سلات دووربخاته‌وه وملیشیاكانیان چه‌ك بكات و و ده‌ست بگرێ به‌سه‌ر سه‌روت و سامانیان ، و ده‌سلاتی خه‌ڵك دابمه‌زرێنێ. ئه‌مه‌ش تاكه رێگایه كه بتوانێ ئایندهی كوردستان به‌ره‌و خاڵێكی وه‌رچه‌رخان ببات و ژیانێكی ئاسوده‌یان بۆ ده‌ستبه‌ردار بكات. ئه‌مه ته‌نها ڕێگا چاره‌یه نه‌ك ئه‌و ئه‌فیونه‌ی به‌شێك له ڕۆشنفكران ده‌رخواردی خه‌ڵكی ده‌ده‌ن و هه‌ندێك له بزووتنه‌وه سیاسیه‌كانیش بهشێونیهوهن.