فۆبیای نەوشیروان مستەفا
عه‌لی حه‌مه ساڵح
2019-12-27   1099
لەمێژوی خەباتی سیاسی نەتەوەیی کورددا، نەوشیروان مستەفا لەلوتکەی ئەوە سیاسیانەدایە زۆرترین دەستکەوت و بەخشش و کارامەیی ھەبوە بۆ میللەتەکەی، ھیچی بۆ خۆی نەویستوەو ھەموو خەباتی بۆمیلله‌ته‌که‌ی بووه.
نەوشیروان مستەفا، لە بێ ئومێدیدا ئومێدی دروستدەکرد، لە تاریکیدا ڕوناکی پەخشدەکرد.
لە شۆڕشی نوێوە بۆ خەباتی کۆمەڵە، لە پاش ئەنفال تروسکای و ئومێد نەمابوو لەگەل ھاوڕێکانی شۆڕشی زیندوو کردەوەو پلانی ڕاپەڕینی دانا، لە نیگەرانی و ھەڵوێستی لەگەندەڵی و نادادی تاوەکو دروستکردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ناسنامەی خەباتیەتی.
نەوشیروان مستەفا، نەک ته‌نیا بۆ کودستان و خەباتی نه‌ته‌وه‌یی کورد، تێکۆشان و ڕۆشنبیریەکەی لە ئاست جیھاندا کەم وێنەیە.
لە تەمەنی گەنجی، خوێندنی دکتۆرا بەجێده‌هێڵێت بۆ ئەوەی سەرکردایەتی شۆڕش بکات، بە برسێتی و بە بێ چەکی بەرامبەر سوپایەکی گەورەی زاڵم ئاماده‌ی شه‌هید بونه !
دوای ئەنفال تروسکای و ئومێد نامێنێت، زۆربەی سەرکردەکان کوردستان بەجێدھێڵن و ئەم دێت ئومێد دروستدەکاتەوەو ھیزی پێشمەرگە ڕێکدەخاتەوەو پلانی ڕاپەڕین داده‌ڕێژێت.
ئەو تەنیا سەرکردەیەکی خۆبەختکەر نەبوو لە پێناوی میللەتەکەی، دیبلۆمات وجوامێرێکی سیاسی بوو لە دانوستان و ڕووبەڕووبونەوە سیاسیەکاندا.
لەپاڵ شۆڕشگێڕی و توانای سیاسی و دیبلۆماتی، ڕۆشنبیرێکی گەورەبوو، سیاسەتمەدارێکی زمان‌زان و زمانزانێکی کۆمەڵناس بوو، مێژوونوسێکی بیرتیژ، جوگرافیاناسێکی سەرسوڕھێنەر.
قسەی لەسەر کشتوکاڵ دەکرد واتدەزانی چەندین بڕوانامەی له بواری کشتوکاڵ و ڕوەک و جۆرەکانی گوڵدا ھەیە!
کەقسەی لەسەر زمان دەکرد زمانەوانێکی شارەزابوو.
لەیاساو دەستوردا زۆر ورد لێکدانەوەی دەکرد!
شارەزایەکی گەورەی سەربازی پلانی جەنگ بوو!
شارەزایەکی ئێجگار باشی ئابوری بوو، دوایەمین کتێب بە منی وت بیخوێنمەوە، لەسەر قەرزی ڕەش بوو.
کەسێک ھەموو تایبەتمەندیەکانی سەرکردەی تێدا بێت، کەسێک ئاستی رۆشنبیری گشتی لە لوتکەدا بێت، کەسێک بە پێنج زمان قسە بکات، ھیچی بۆخۆی نەوێت، ھەموو شتێکی بۆ میللەتەکەی بێت، کەسێک لەو توانا‌و کاریگەریەیدا راوێژی بە جوتیارو دوکاندارو مامۆستایەکی زانکۆ‌و ئێمەیەکی گەنج یش کردبێت بۆ بڕیارەکانی ،
ده‌بێت وه‌ک ڕه‌مزێکی گه‌وره بۆ فێربون بهێڵدرێته‌وه، ئه‌و کاریزمایه‌ک بوو له لوتکه‌ی هه‌ڵوێستدا.
نەوشیرون مستەفا، موڵک‌و ماڵ
ئەو بیویستایە یەکەم سەرۆک وەزیران دەبوو! نیوەی موڵکی یەکێتی دەبرد، وەک ئەوانی تر لیوای پاسه‌وانی دەبوو!
کێ لە نەوشیروان مستەفا زیاتر ماندوو بوە بۆ شۆڕشی کورد، بەڵام دەیان ھەزار کەس بەناوی شۆڕش موچە وەردەگرن و کاک نەوشیروان له‌و لیستانه‌دا تێدانیە.
ئه‌و به‌دوای ماڵ و دونیادا با، ئه‌و خانوه‌ی تێیدا ده‌ژیا له گه‌ڕه‌کی عه‌لی ناحی له‌سه‌ر خۆی تاپۆی ده‌کرد.
گردی زەرگەتەی وەرگرت بۆ ئەوەنەبوو زەویەک داگیربکات یان موڵکی ھەبێت، بۆ ئەوەبوو لەوێوە گۆڕانکاری بکات، جوگرافیایەک بێت بۆ گۆڕانکاری و ڕوبەڕوبونەوەی ستەمکاری، وەسیەتی خۆی بۆ ناشتنی تەرمەکەی لە گردەکە ھەمان ئامانجە، ئەوە ١٣ ساڵ تێدەپەڕێ نەک مەترێک زەوی نەفرۆشراوە، لەئایندەش نافرۆشرێت، بەڵکو ژمارەی دار و درەختەکان زیادی كردوە، ئەم گردە بە پارە نافرۆشرێت، بە پارە ناپێورێت چونکە باوەڕی کاک نەوشیروان بە پارە قیاس ناکرێت، بە ئەخلاقێکی مەزن دەپێورێت.
له دیدی ئێمه‌دا گردی زه‌رگه‌ته موڵکی گشتیه‌و له ئێستادا بۆ پرۆژه‌ی گۆڕان به‌کاردێت.
کاک نەوشیروان باوەڕی بە بازرگانی و پارە کۆکردنەوە نەبوو، کە مۆڵەتی کارگەی چیمەنتۆی وەرگرت بۆ پەیداکردن و خواردنی پارەیەک نەبوو، نەش چوو وەک خەڵکی دیکە بیفرۆشێت و پارەکەی بخاتە
باخەڵی!
داوای لە وەبەرھێنەرێک کرد دروستی بکات، ٨٥٪ بۆ وەبەرھێنەرو ئەوی دیکەش بۆ ئەوەی ببێتە سەرچاوەیەکی دارایی بۆ ڕاگه‌یاندن، تاوەکو ئێستا نزیکەی دوو ملیۆن دۆلار داهاتی بووەو لە دوو ھەڵبژاردنی پێشتر خەرجکراوە، کێ دڵنیایی دەوێت دەتوانێت لە کاک فاروق و ئیدارەی گۆڕان وردەکاری وەربگرێت.
هه‌موو ئه‌وانه‌ش نزیکی بون، باش دەزانین خه‌رجی ماڵه‌که‌ی و خه‌رجی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌که‌ی دواجاری چۆنکرا!
ئێستاش گۆڕان له دۆخێکی دارایی خراپ و قهرزاریدایه.
فۆبیای نه‌وشیروان مسته‌فا
ئه‌وانه‌ی له خه‌باتی سیاسی و شۆڕشگێڕی و لێبورده‌یی، خاکیه‌تی و ڕابه‌رایه‌تی نه‌ده‌گه‌شتن به‌ئه‌و، به‌رده‌وام درۆ‌و پوختانیان ده‌کرد بۆ لێدان له کاریزمای کاک نه‌وشیروان.
ئه‌وانه‌ی هیچیان له هه‌گبه‌دا نه‌بووه‌و له‌دوای ڕاپه‌ڕین به گه‌نده‌ڵی و تاڵانکاری ده‌وڵه‌مه‌ندبوون ، ده‌یانه‌وێت بڵێن: نه‌وشیروان مسته‌فاش وه‌ک ئێمه بوو.
ئه‌وانه‌ی هه‌ڵتۆقیون و خه‌ریکی قاچاخچێتی و نه‌وت و گه‌نده‌ڵی و داگیرکارین، میدیای و سێبه‌رو شاگرد ڕاده‌گرن بۆ لێدان له کاریزمای نه‌وشیروان مسته‌فا! ناتوانن ئامانج بپێکن...
ئه‌مانه جگه له کۆمه‌ڵێ به‌تاڵی گه‌نده‌ڵ، به‌پاره‌ی حه‌رام خه‌ڵک و میدیا دروستده‌که‌ن هیچی دیکه نین، هه‌ڵوێست و کاریزمای نه‌وشیروان مسته‌فاش به خه‌ڵکی بچوک له‌که‌دار نابێت.
نه‌وشیروان مسته‌فا و به‌رده‌وامی گۆڕان
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دوایه‌مین پرۆژه‌ی سیاسی نه‌وشیروان مسته‌فایه، له حه‌وت ساڵی کارکردنی و سێ ساڵی پێش راگەیاندنی گۆڕان زۆر ماندووه بوه بەم جوڵانەوه، ده‌ستورو به‌رنامه‌یه‌کی تۆکمه‌ی سیاسی داڕشتوه.
به‌رده‌وامیدان به‌م به‌رنامه ئه‌رکه بۆ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به خه‌باتی نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌یه.
دڵسۆزی بۆ کاک نه‌وشیروان و دوا پرۆژه‌ی ، ئه‌وه‌نیه له دوره‌وه به‌ردی لێبده‌ی، وه‌ره جڤات، وه‌ره به‌رپرسیاریه‌تی وه‌ربگره، مه‌هێڵه هیچ که‌سێک گۆڕان به‌لاڕێدا ببات.
وه‌ره ببه پاسه‌وانی به‌رنامه‌که. به حێهێشتن که‌ی چاره‌سه‌ره!
دژی حیزبی بنه‌ماڵه‌ی، منیش وه‌ک تۆ دژم، به‌ڵام له دوره‌وه تانه مه‌ده، وه‌ره به‌رپرسیاریه‌تی وه‌ربگره، وه‌ره بزانه هیچ نیه‌تێک هه‌یه بۆ بە بنه‌ماڵه‌ی کردنی گۆڕان، گوێ له ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و حڤات بگره، به‌رپرسیاریه‌تی وه‌ربگره‌و مه‌هێڵه که‌س له باوه‌ڕی نه‌وشیروان مسنهفا لابدات.
پێتوایه نابێت گۆڕان بۆ بازرگانی هیچ که‌سێک به‌کاربێت، وه‌ره ئێمه‌ش هه‌مان نیه‌تمان هه‌یه‌و هه‌رگیز ڕێگا به کاری واناده‌ین.
به دڵنیای نه باوه‌ڕمان به حیزبی بهماڵهیهههیه، نه باوه‌ڕمان به تێوه‌گلانی حیزب له گه‌نده‌ڵی هه‌یه، نه نیه‌تی و ئاماده‌کاری وا هه‌یه، ده‌ی که‌واته بۆچی پێکه‌وه درێژه به‌م ڕێبازه نه‌ده‌ین..
گۆڕان و پێکه‌وه‌یی
هه‌ڵبژاردنی ناوخۆی و کۆنفرانسی نیشتیمانیمان له پێشه، ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت درێژه به‌م ڕێگاو ڕێبازه بدات، دەیەوێت پێشی بخات، داواکارین خۆتان هه‌ڵبژێرن و به‌رپرسیاریه‌تی وه‌ربگرن، سه‌رنج و ڕه‌خنه‌تان هه‌یه بیهێننه کۆنفرانسی نیشتیمانی.
به‌دڵنیایه‌وه ئێمه‌و هه‌زاران هه‌ڵسوڕاوی گۆڕان پشتیوانی هه‌موو هه‌نگاوێکین بۆ به‌رده‌وامیدان و پێشخستنی دواپرۆژه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ، له‌سه‌ر ڕێگای دروست.