ناچارتان کردین ڕاستی بڵێین بۆ کاک عه‌بدوڵای مه‌لانوری
عه‌لی حه‌مه ساڵح
2019-05-15   936
باوه‌ڕم به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هاوڕێکانم نه‌بوه، هه‌رگیز نه‌مویستوه بچمه ئه‌م دۆخی وه‌ڵام و وهڵامکاریه.
حه‌وت مانگه زیاتره کاک عه‌بدوڵاو هاوڕێکانی قسه‌ی ناڕه‌وا نه‌ما به‌ناوی من و هاوڕێکانمه‌وه نهیکەن، تۆمه‌ت و بوختان ده‌که‌ن و ڕای گشتی به‌لاڕێدا ده‌به‌ن، ئێمه له‌به‌رخاتری گۆڕان بێده‌نگین..
ئه‌م تۆمه‌تانه ریاتر بوو ... له‌و کاته‌وه‌ی که کاک عه‌بدوڵا نه‌کراو به سه‌رۆکی لیستی گۆڕان و له‌هه‌ڵبژاردنی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردندا دۆڕا.
دوای ئه‌وه‌ش ڕامانگه‌یاند، که ڕێککه‌وتنمان کردوه‌و خانه‌نشینی شه‌ش ملیۆنی پهرلهمانتارو پله باڵا نامێنێت ئه‌م هێرشی تۆمه‌تانه زیاتر بووه بۆ سه‌رم. بۆیه ئێمه‌ش له‌مه‌ودوا ناچارین وه‌ڵام بده‌ینه‌وه.
کام ڕێباز؟
- ئەو کاتەی کاک عەبدوڵا له گرده‌گه ژور به‌ژور له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و دواتریش ئه‌ندامانی جڤات ده‌گه‌ڕاو دەیگوت: دەبێت بۆ ریفراندۆمەکە بڕۆین لەگەڵ پارتی رێکبکەوین و دەنگ بە بەڵێ بدەین وئەوانە دەربکەین کە دژی ریفراندۆمن، لەسەر رێبازی نەوشیروان مستەفا ئەو داوایەی دەکرد؟یان چۆن ؟
بۆ ئەو کات رێکەوتنی لەگەڵ پارتی پێ گرنگ بو ؟!
با پێمان بڵێ بۆ پێیوابو ئەوەی دەنگ نەدا بە ریفراندۆم خیانەت دەکات ، تەنانەت لە رووداوەکانی ۱٦ ی ئۆکتۆبەر بەهەمان نەفەسی پارتی تخوینی باڵێکی یەکێتی دەکرد هۆکار چی بو ؟
- به‌پێی به‌رنامه‌ی گۆڕان، خانه‌نشینی پهرلهمانتارو پله‌باڵا ده‌بێت به‌پێی ته‌مه‌ن و ساڵی خزمه‌ت بێت، کاک عه‌بدوڵا هه‌ر به‌گه‌نجی خۆی به‌شه‌ش ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار خانهنشینکردو له فه‌یسبوکیش وا بڵاوده‌کرایه‌وه مانگانه‌که‌ی ده‌دا به‌نه‌خۆشخانه‌ی هیوا، له کاتێکدا جگه له ٤٩ ملیۆنی ئیکرامیهکه، مانگانه‌ی نه‌داوه به‌نه‌خۆشخانه‌ی هیوا؟ ( پێدانی ٤٩ ملیۆنه‌که به نه‌خۆشخانه‌ی هیوا کارێکی باش بوو)
خولی پێشوو کاک عه‌بدوڵا خۆی له سه‌هۆڵه‌که به منی وت: خانه‌نشینی که‌مبکه‌وه به‌س مه‌یبڕن، ئه‌مه ڕێبازی گۆڕانه، یان به‌رنامه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت: ده‌بێت په‌رله‌مانتار وه‌ک فه‌رمانبه‌ر به‌پێی ته‌مه‌ن و ساڵی خزمه‌ت خانەنشین بێت.
یان وه‌ک ٢٤ هاوڕێکه‌ی دیکه‌ت ئازایانه بڵێ خانه‌نشینه‌که به یاسایه‌و وه‌ریده‌گرم و موزایەدەبەسەریانەوە نەکات؟
نازانم کاک عه‌بدوڵا ئاوا باسی دادپه‌روه‌ری ده‌کات چۆن ده‌توانێت مانگانه له بانک شه‌ش ملیۆنی خانه‌نشینی وه‌ربگرێت و فه‌رمانبه‌رێکیش دوای ئه‌و هه‌موو خزمه‌ته ٢٠٠ هه‌زاری هه‌بێت.
یان به فعلی وه‌ک من بڵێ: بڕیارمداوه خانه‌نشینی ڕه‌تبکه‌مه‌وه؟
- ته‌نیا جارێک له گۆڕاندا سه‌رۆکی لیست به هه‌ڵبژاردن دانرابێت من بووم، کاک عه‌بدوڵا کردی به‌هه‌را، که‌باوه‌ڕت به هه‌ڵبژاردن نه‌بوو بۆ هاتیته نێو کێبرکێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک لیست، که له ده‌نگدانیش دۆڕای بۆ قبوڵت نه‌کرد؟ ده‌یگوت: من پێشتر دانرابووم، له کاتێکدا له‌هیچ کۆبونه‌وه‌ی جڤات و هیچ بڕیارێکدا کاک عه‌بدوڵا دانه‌نراوه . ئه‌گه‌ر له مانگی ١١ی ٢٠١٧ش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بکرایه ئه‌ندامێکی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن سه‌رۆک لیست بوو، کاک به‌ڵێن ئیسماعیل لیسته‌که‌ی ته‌سلیمی کۆمسیۆن کرد، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناوی کاک عه‌بدوڵا له لیسته‌که نه‌بووه.
لام سه‌یر بوو کاک عه‌بدوڵا له هه‌ڵبژاردنی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن خۆی بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه کشانده‌وه‌و هیچی نه‌گوت، به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی لیست به ده‌نگدانێکی نهێنی دۆڕا ئه‌م به‌زمه‌ی خولقاند.
دوای ئه‌وه‌ی من ده‌رچوم به هه‌ڵبژاردن وه‌ک سه‌رۆک لیست، نامه‌م بۆ کاک عه‌بدوڵا نارد‌و وتم: بادانیشین و چیت پێ‌باش بوو واده‌که‌ین، به‌ڵام ئه‌و بڕیاری دژایه‌تی دابوو.
نامه‌م بۆ ڕێکخه‌ری گشتیش نارد‌و وتم: من نامه‌وێت ئه‌م گرفته هه‌بێت و به‌ڕێزێکی دیکه دابنێن ، به‌ڵام وتی: له هه‌ڵبژاردن ده‌رچویت و کاری خۆت بکه.
ئایا ئەگەر ئه‌م به‌ڕێزه بکرایە بە سەرۆک لیست و دواتر سه‌رۆکی فراکسیۆن ئەم دوژمنایەتیەی ئێستای گۆڕانی دەکرد یان نا ؟!
پێش یه‌کلابونه‌وه‌ی سه‌رۆکی لیست کاک عه‌بدوڵا زۆرجار له‌ماڵی کاک نه‌وشیروان بووه، هیچ گرفتێک نه‌بوو دۆستی چیا‌و نما بوو، به‌ڵام دوای یه‌کلابونه‌وه‌ی سه‌رۆک لیست و پێش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان پرۆژه‌یه‌کیان نووسی و وتیان" گردو ته‌له‌فزیۆن داگیرکراوه‌و کوڕانی کاک نه‌وشیروان ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا گرتووه!" ئه‌ی بۆ دوو ڕۆژ پێش یه‌کلابونه‌وه‌ی سه‌رۆک لیست ئه‌م پرۆژه‌تان نه‌نوسی؟ بۆ گرد داگیرنهکرابوو؟
ئه‌م پرۆژه‌و جه‌ماعه‌تی بایکۆت زیانی گه‌وره‌یان به گۆڕان گه‌یاند له هه‌ڵبژاردن.
- بۆ سیستمی په‌رله‌مانی ئه‌وه‌ی له ڕابردودا وتومه ئێستاش باوه‌ڕم پێیه‌تی، به‌ڵام دانوسان هه‌موو شت به دڵی تۆ نیه؟ زۆر به‌رنامه‌ی گۆڕان جێگیرکراوه له ڕێککه‌وتن و هه‌ندێکیشی نه‌کراوه‌و ده‌بێت به‌رده‌وام کاری بۆ بکه‌ین.
کاک نه‌وشیروان مابوو له ساڵی ٢٠١٥ له دوا کۆبونه‌وه‌ی چوارحیزبهکهو پارتی له هوتێلی شاری جوان، هه‌ر چوار حیزبه‌که ڕازی بوون سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت به‌مه‌رجێک له په‌رله‌مان بێت پارتی ڕازی نه‌بوو، ئه‌ندامانی وه‌فدو هه‌موو به‌ڵگه‌کانیش ماون؟
کاک عه‌بدوڵا بۆ ئه‌و کات هیچی نه‌وت! .
ئه‌وه‌ی من تائێستا کردومه جێیهجێکردنی بڕیاری سیاسی گۆڕانه له په‌رله‌مان، هه‌موو مرۆڤێکی تێگه‌شتوو ده‌زانێت له هیچ فه‌رهه‌نگێکی سیاسی‌دا نیه؛ سه‌رۆک فراکسیۆن په‌یوه‌ست نه‌بێت به بڕیاری سه‌رکردایه‌تی .
ئایا ده‌کرێت من سه‌رۆکی فراکسیۆن
گۆڕان بم و په‌یوه‌ست نه‌بم به بڕیاری جڤات.
- ده‌یه‌وێت بڵێت: هۆکاری تێکدانی په‌یوه‌ندی ئێمه‌و یه‌کێتی له‌سه‌ر سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم منم، ئه‌مه جگه له بوختانێکی ناڕه‌وا هیچی دیکه نیه‌و ئه‌وه‌ی ئه‌و هۆنیویه‌تیه‌وه من لێی بێ ئاگام، ئه‌و له په‌رله‌مان نه‌بووه‌و نازانێت تا دوا هه‌نگاو له‌گه‌ڵ یه‌کێتی پێکه‌وه بوین..
لای هه‌موان ڕونه که تێکچونی ئه‌و دۆخه به‌هۆی ئه‌وه‌وه بوو که سه‌رۆکی په‌رله‌مان ڕێگری لێکراو یه‌کێتی مه‌وقیفی نه‌بو، تاوه‌کو کاتی ڕێگریه‌که‌ش باشترین په‌یوه‌ندیمان هه‌بوو.
تێکچونی ئه‌و په‌یوه‌ندیه به‌هۆی هه‌ڵوێستی یه‌کێتی بوو بۆ ڕێگری له‌سه‌رۆکی په‌رله‌مان که له‌سه‌ر یاسایه‌ک بووه پێکه‌وه پێشکه‌شمان کرد‌و ئه‌وان به‌رگریان لێنه‌کرد.
وه‌ک موجامه‌له‌یه‌کی یه‌کێتیش ده‌یه‌وێت بڵێت: تێکچونی ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه به‌هۆی من بووه نه‌ک هه‌ڵوێستی یه‌کێتی.
(من باوه‌ڕم به باشکردنی په‌یوه‌ندی گۆڕان و یه‌کێتی هه‌یه‌و زۆریش هەوڵمان بۆداوه).
ماوه‌یه‌که هه‌رچی له گۆڕاندا ڕووده‌دات ئه‌م به‌ڕێزانه ده‌یخه‌نه ئه‌ستۆی من و هاوڕێکانم، واته: نهچڤات و نهخانهو نه ڕێکخه‌ر بڕیار ناده‌ن! ڕۆژێک ده‌یان گوت: چیا‌و نمای کاک نه‌وشیروان و ئێستاش ناوی ئێمه دێنن.
ئێمەش سەرنج و رەخنەمان زۆرە، بەڵام هەرگیز سەنگەر لە گۆڕان ناگرین و هەوڵی باشکردنی ئەدەین و قسه‌و ڕه‌خنه‌ی خۆم ده‌به‌مه کۆبونه‌وه‌کان. ڕوونیش ده‌بێته تاکۆتایی ڕێگا کێ خزمه‌تکاری گۆڕانه، ئه‌م تۆمه‌ت و بوختانانهش بۆ خه‌ڵک ڕونده‌بێته‌وه.
- کاری په‌رله‌مانی به‌دواداچون و لێکۆڵینه‌وه‌و چاودێری و کارکردنه له لیژنه‌کان، نه‌ک ته‌نیا قسه‌کردن، ده‌وام نه‌کردن له لیژنه‌و وه‌رگرتنی ٥٠٠ هه‌زاری مانگانه‌ی لیژنه‌ش.
نزیکه‌ی ١٠٠ دۆسیه‌م له سه‌ر تاڵان‌کردنی پاره‌ی کوردستان داوه به‌دادگا له سه‌رۆکی حکومه‌ته‌وه بۆ خوار ، ده‌یان به‌دواداچونم کردووه‌و ئه‌نجامی هه‌بووه، ته‌نها له دوو به‌دواداچونی ساڵی ڕابردوو ڕێگه‌م له به‌فیڕۆدانی ٧٥٠ ملیۆن دۆلاری ئه‌م وڵاتهگرتووە ( حکومه‌ت بڕیاریدا بۆ ٧١٤ ملیۆن دۆلاری قه‌رزی بازرگانه‌کان به‌چه‌کی بازاڕ وه‌ربگرێت به‌هۆی به‌دواداچونی ئێمه ڕاگیراو ده‌بێت به‌کاش وه‌ربگیرێته‌وه.
٥٠ ملیۆن دۆلاری پرۆژه‌کانی که‌رکوک که له بانکی کوردستان بوو گه‌ڕاندمانه‌وه)
جگه له ده‌یان گه‌نده‌ڵی و تاوان که ڕێگریمان لێکردوه، ئه‌مه ئیشی په‌رله‌مانتاره، نه‌ک ئه‌وه‌ی له چوار ساڵی په‌رله‌مانیدا به‌ڵگه‌نامه‌ی چوار به‌دواداچونت نه‌بێت .
پلانێکی تۆکمه‌مان داناوه بۆ چاکسازی و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی و پشت به‌خوا ئه‌نجامی ده‌بێت. ناچم مانگانه به‌م گه‌نجیه شه‌ش ملیۆنی خانه‌نیشینی له پاره‌ی خه‌ڵک وه‌ربگرم و جگه له قسه هیچی دیکه‌م نه‌بێت.