2019-02-12   1599     
ئەنجومەنی سیاسی ھاوپەیمانیی نیشتمانی پێشوازی لهبڕیارهكهی كۆمسیۆنی ههڵبژاردنهكانی عێراق دهكات بهههڵوهشاندنهوهی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسیو دادپەروەری.
ئاوێنه: رزگار محێدین جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئەنجومەنی كۆمسیاران ئهمرۆ سێشهممه، هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسیو دادپەروەریی پەسەندكرد لەسەر داوایەك كە لەلایەن ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ئەو حزبەوە پێشكەشكرابو".
لهبهرامبهردا ئەنجومەنی سیاسی ھاوپەیمانیی نیشتمانی لهرونكردنهوهیهكدا رایگهیاندووه، "ئێمە لەھاوپەیمانیی نیشتمانی دەستخۆشی لەکۆمیسۆنو ئەو کەسانە دەکەین کەهەستان بەگرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بۆ هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسیو دادپەروەریو کۆتاییهێنان بەگرفتو کێشەیاساییەکان".
هاوپەیمانیی نیشتمانی، لەرۆژی (٢٠١٨/١١/٩) بەزۆرینەی دەنگی ھاودیدهكانی بڕیاریدا بەگۆڕینی ناوی "ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی دادپەروەری" بۆ ناوی "ھاوپەیمانیی نیشتمانی"و هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی کردو ئارام قادری لهبری بهرههم ساڵح وهك سهرۆكی هاوپهینانێتییهكه ھەڵبژارد.
دهقی رونكردنهوهكه:
رونکردنەوەیەک لە ئەنجومەنی سیاسی ھاوپەیمانیی نیشتمانیەوە
ئەمڕۆ (٢٠١٩/٢/١٢) ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، لەڕاگەیاندراوێکدا بریاری هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسیو دادپەروەری پەسەندکرد.
ئێمە لە ھاوپەیمانیی نیشتمانی دەستخۆشی لە کۆمیسۆن و ئەو کەسانە دەکەین کەهەستان بەگرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بۆ هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسیو دادپەروەری و کۆتاییهێنان بەگرفت و کێشەیاساییەکان.
هاوپەیمانیی نیشتمانی لە (٢٠١٨/١١/٩) بە زۆرینەی دەنگی ھاودیدان لە هەولێری پایتەخت بڕیاریدا بە گۆڕینی ناوی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی دادپەروەری بۆ ناوی ھاوپەیمانیی نیشتمانی و هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی کرد و سەرۆکێکی نوێی ھەڵبژارد، ھەر لەو کۆنگرەیەدا بڕیاری بەردەوام بوون لەسەر کارو دیدگای ھاوپەیمانی درا و ھاوپەیمانی رۆشتە قۆناغێکی نوێ و راستەوخۆ ھەستا بە تۆمارکردنی خۆی لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری بوو بە مێژوو.
بۆیە لە نزیکترین دەرفەتیشدا هاوپهیمانیی نیشتمانی لە کۆمسێۆنی باڵای عێراق خۆی تۆمار دەکات.
وە لێرەشەوە، داوا لەو هاودید و هاوکاران و دەنگدەرانە دەکەین کە لە ماوەی ڕابردوودا چاوەڕێی چارەنوسی ئەو ناوەیان کردووە، دەتوانن درێژە بە خەباتی خۆیان بدەن لە ناو هاوپەیمانیی نیشیتمانی ، تا هەموو پێکەوە کار بکەین بۆ گەیشتن بە و ئامانجانەی کە ھاوپەیمانیمان لەپێناودا راگەیاند وە گەرانەوەی ئومێد بۆ هاوڵاتیان و نیشتیمان.
سەر کەوتودەبێت کارو خەباتی بەردەوامی ھاوپەیمانی.
ھاوپەیمانیی نیشتمانی
ئەنجومەنی سیاسی
٢٠١٩/٢/١٢