کەسێک لە ئاوی زێی بچووک خنکا
  2023-10-10       385       

بەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتییەک لەکاتی کارکردندا کەوتە ئاوی زێی بچووک و خنکا.

ئەمڕۆ سێشەممە هاوڵاتییەکی دانیشتووی ناحیەی تەقتەق بە ناوی محموود سادق کە فەرمانبەری پرۆژەی ئاوی تەق تەق بووە و لەكاتی كاركردن  كەوتووەتە ناو زێی بچوكەوە و خنكاوە.

لە دوای رووداوەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە توانراوە تەرمی هاوڵاتییەکە دەربهێنرێتەوە و رەوانەی پزیشکی داد بکرێت.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×