خه‌لیفه شاهین مهڕر وه‌زیری ده‌وڵه‌تی ئیمارات ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدای پایته‌خت و یه‌كێك له ئامانجه‌كانیشی، گفتوگۆكردن ده‌بێت له‌باره‌ی رێكه‌وتنی وڵاته‌كه‌ی و عێراق سه‌باره‌ت به به‌نده‌ره‌كان.
ئاوێنە: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، خه‌لیفه شه‌هین مهڕر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات گه‌یشته به‌غدا.
دوێنێ دوشه‌ممه، ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند، سبه‌ینێ (واته ئه‌مڕۆ) وه‌زیری ده‌وڵه‌تی ئیمارات سه‌ردانی به‌غدای پایته‌خت ده‌كات، له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌شیدا له‌گه‌ڵ فوئاد حسێن جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆده‌بێته‌وه.
گروپی به‌نده‌ره‌كانی ئه‌بوزه‌بی پێشتر یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای گشتی بۆ به‌نده‌ره‌كان له عێراق واژۆكرد به ئامانجی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی هاوكاری و هاوبه‌شی له بواری گواستنه‌وه به‌گشتی و گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی به‌تایبه‌تی و ئاڵوگۆڕی ئه‌زمون و باشترینی كاره‌كانیان له عێراقدا كه هه‌ردولا په‌سه‌ندی ده‌كه‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵی ئیمارات (WAM) له ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردۆته‌وه، یاداشتی لێكتێگه‌یشتنه‌كه بۆ ماوه‌ی 12 مانگ درێژده‌بێته‌وه، به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی بۆ ماوه‌یه‌كی هاوشێوه نوێده‌كرێته‌وه.
ڕێككه‌وتنه‌كه بریتییه له په‌ره‌پێدانی ژێرخانی وه‌ك تۆڕه‌كانی ڕێگاوبان و هێڵی ئاسن به ئامانجی به‌ستنه‌وه‌ی به‌نده‌ری فاو له عێراق به بازاڕه‌كانی دراوسێی ئوردن و توركیا، هه‌روه‌ها دابینكردنی پاره‌ی پێویست بۆ هه‌مو لێكۆڵینه‌وه‌كانی په‌یوه‌ست به‌و یاداشته.