سۆران عومەر بۆ سەرۆكی شارەوانی سلێمانی: بۆی مەگەڕێ نایدۆزیتەوە
  2019-07-31       1501       

سۆران عومەر، پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی كوردستان ئاشكرایكرد كە سەرۆكی شارەوانی سلێمانی لیژنەیەكی لەسەر فەرمانبەرانی شارەوانی دروستكردوە تا بزانێت چۆن چەند نوسراوێكی پەیوەست بە پێدانی زەوییەكی قەرەبو لەسلێمانی ئاشكرابون. سۆران عومەر بە سەرۆكی شارەوانی سلێمانی دەڵێت"بۆی مەگەڕێ نایدۆزیتەوە!"

ئاوێنە: سۆران عومەر، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەلاپەڕەی خۆی لەفەیسبوك رایگەیاند"سەرۆکی شارەوانی پاش ئاشکرابونی پێدانی زەوییەکی قەرەبو کە نایاساییەو ئەنجومەنی شارەوانیش بڕیارەکەی ھەڵوەشاندەوەو لەسەر ئەم دۆسیەیە سکاڵای ڕوبەڕوبۆتەوە، دەیەوێ بزانێ چۆن ئەو نوسراوانە ئاشکرابون و بۆ ئەوەش لیژنە لەسەر فەرمانبەرانی شارەوانی دروست دەکات."

وتوشیەتی"بێ ئاگا لەوەی یاسای مافی بەدەستھێنانی زانیاری ھەیە! جگە لەوە پەرلەمانتار ئەوەی ئەو دەیشارێتەوە پێی دەگات ... بۆی مەگەڕێ نایدۆزێتەوە...چونکە دەبێ لەسەر سەرۆک و دو ئەندامەکەی لیژنەی لێکۆڵینەوەش لیژنەیەکی دیکە دروست بکەی!"

پەرلەمانتارەكەی كۆمەڵی ئیسلامی ئەوەشی خستۆتەڕو"ئەوانەی کاری نایاسایی و گەندەڵی ئاشکرا دەکەن پێویستە خەڵات بکرێن."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×