پاشنیوەڕۆی دوێنێ پێنجشەممە، د. ئالان فەرەیدون، سەرۆكی پێشوی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەلایەن هێزێكەوە دەستگیركراوەو تا ئێستا چارەنوسی دیار نییە.
ئاوینە: بەپێی وتەی كەسە نزیكەكانی، پاشنیوەڕۆی دوێنێ د. ئالان فەرەیدون دوای هاتنە دەرەوەی لە پرسەیەك لە سلێمانی، دو ئۆتۆمبێلی چەكدار رێگەیان لێگرتوەو پاش هێنانەخوارەوەی لە ئۆتۆمبێلەكەی لەگەڵ خۆیانی دەبەن.
هەروەها كەسە نزیكەكانی باسیان لەوەش كردوە، تا ئێستا چارەنوسی د. ئالان فەرەیدوون نازانن و دەزگا ئەمنییەكانیش هیچ راگەیەندراوو قسەكیان لەسەر دەستگیركردنی د. ئالان فەرەیدون نەكردوە.