شێرەبەفرینە
  2023-03-23     

ئا: ئاوێنە

 

کتێبێکی نوێی نوسەرو مامۆستا(ڕەووف محەمەد ئالانی)ە لەژێر ناونیشانی (شێرەبەفرینە)کە پێکهاتووە لە شیعرو ئۆپەرێتی مناڵان. کتێبەکە بە بەرگێکی جوانی سەرنجڕاکێش نەخشێنراوە، ئەم کتێبە یانزەیەمین بەرهەمی نوسراوی نوسەرە، جیاواز لە کتێبەکانیتری نوسەر، ئەم جارە ئاوڕی لەبابەتێکی گرنگ و هەستیار و پڕ بایەخداوەتەوە کە ئەدەبی مناڵانە، نوسین بۆ مناڵان زۆر جیاوازە، هەموو کەس ناتوانێ هەڵوێستەی لەسەربکات و لەسەری بنوسێت، چونکە پێویستە بەزمانی ئەوان و بۆ تەمەنی ئەوان بنوسرێت، نوسەر پێویستە شارەزایی تەواوی هەبێ لەسەر هەست و نەست و خواستی مناڵان، شارەزایی باشی لەدەرونزانی مناڵ هەبێت،  جگە لەوە پێویستە بەوریایی مامەڵە لەگەڵ زمان و بابەتی دیاریکراوی نوسینەکە دا بکات، لە کتێبەکەدا لایەنی پەروەردەیی و خۆشەویستی و ڕاستگۆیی و متمانە بەخۆبوون و هاوڕێیەتی و ژینگەپارێزی و ئاژەڵدۆستی و زۆر بابەتیتر لەناو شیعرەکانی ئەم کتێبە جێیان بۆتەوە، بەشێکی کتێبەکە تەرخانکراوە بۆ ئۆپەرێت، لەوبەشەشدا یادی شاری سلێمانی و ڕۆژی پیرۆزی ئاڵای کوردستان و ڕۆژو جەژنی دایکان، خراوەتە ناو بابەتەکانی ئۆپەرێتەکان.
ئەم کتێبە چاپی یەکەمی لەساڵی (٢٠٢٣) چاپکراوە، ژمارەی سپاردنی(١٤١٩)ی کتێبخانە گشتیەکانی وەرگرتووە.

زۆرترین بینراو
"سوپرایز به‌ڕێوه‌یه‌وه‌و سه‌ری گه‌وره‌ له‌ دۆسیه‌ی قاچاخچێتی نه‌وتدا ده‌كه‌ون به‌تایبه‌ت له‌ كه‌ركوك و رۆژئاوای نه‌ینه‌وا"
مامۆستا عه‌لی ره‌ئوف بۆ جاری دوه‌م له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
زەیدی لەگەڵ فەیاز کۆبووەوە؛ هەڵمەتی سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە جورف سەخرەوە بەرەو دەروازەکانی باشماخ و زاخۆ فراوان دەکرێت
ئەو 4 کوردە کێن کە لەلیستی "500 موسڵمانە کاریگەرەکەی جیهاندان"؟
نەتەنیاهۆ و سوپای ئیسرائیل لەسەر قەبارەی هەڕەشە ئەتۆمییەکەی تاران ناکۆکن
دوو ڕۆژ لە جرف ئەلسەخر؛ وێنەی ناوچە چۆڵکراوەکە و وردەکاریی گەڕانەوەی هێزە هاوبەشەکان
ئاسایشی هه‌ولێر: "نوره‌دین"ی تیكتۆك ده‌ستگیركرا
پژاك: ئێران بۆردومانی سنوری مه‌ریوانی كردو له‌ سه‌رده‌شت خۆی بۆ ئۆپه‌راسیۆن ئاماده‌ده‌كات
مەهەپە: دوو هەزار و 800 زیندانیکراوی پەکەکە بەر یاسای پڕۆسەی ئاشتی دەکەون
حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاره‌كه‌ی عێراق بۆ داخستنی ته‌له‌گرام جێبه‌جێ ده‌كات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×