پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند كە بەناوی كاری خێرخوازییەوە پەیوەندی لەگەڵ ژنان و كچاندا دروستكردوەو یەكێكیانی بێهۆش كردوەو دەستدرێژی كردۆتە سەری و دوای وێنەگرتنیشی هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەكانی كردوە.
ئاوێنە: پۆلیسی سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"دوای تۆماركردنی چه‌ند سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك كه له‌ڕێی تۆڕهكۆمهڵایهتییەكانهوهو به‌ناوی كاری خێرخوازییه‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژنان‌و كچاندا دروستكردوه، دواتر یه‌كێك له‌و ژنانه‌ی بێهۆش كردوه‌و ده‌ستدرێژی كردۆته سه‌ری و وێنه‌ی گرتوه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی لێكردوه، ده‌ستبه‌جێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار دەستپێكرد."
وتوشیەتی"پاش وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی چوارچرا به‌هاوكاری به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق توانیان تۆمه‌تبار بدۆزنه‌وه‌و ده‌ستگیری بكه‌ن."
ئەوەشی خستۆتەڕو"تۆمه‌تبار (د. ع. ح.) له‌دایكبوی 1985 كه پێشینه‌ی تاوانی هه‌یه دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەكانی 393 و 430 ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە."