ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، بەپێی خەمڵاندنهكان پێدەچێت بودجەی 2023ی عێراق 200 تریلیۆن دینار بێت.
ئاوێنه: د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندووه، "تا ئێستا ژمارەیەكی وردو یەكلاكەرەوە لەبارەی بڕی بودجەی گشتیی ئەمساڵی عێراقەوە نەخراوەتەڕو، ئەوەی باسدەكرێت خەمڵاندنە".
وتیشی، "بەپێی خەمڵاندن، پێشبینیدەكرێت بودجەی گشتیی ئەمساڵی عێراق بگاتە 200 تریلیۆن دینار".
لەپڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ئەمساڵی عێراقدا، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو بە 65 دۆلار خەمڵێندراوەو چاوەڕواندەكرێت لەمانگی نیسانی داهاتودا پڕۆژەیاسای بودجە پەسەندبكرێت.