لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی رایگەیاند، پارتی هەر لە سەرەتاوە پەیوەندی لەگەڵ راكان جبوری، پارێزگاری كەركوك بەهێزبوەو دەشڵێت، پارتی حكومه‌تی هه‌رێمی ئیستغلال كردوه تا به ئینتیمای حزبی بیر له كه‌ركوك بكاته‌وه.
ئاوێنە: ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 2ـی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئەمڕۆ هەینی بە ماڵپەڕی رەسمی حزبەكەی راگه‌یاند: "پارتی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ راكان جبوری پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركوك به‌هێز بوه"و "هه‌مو ئه‌و رێككه‌وتنانه‌شی له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی دا له‌باره‌ی كه‌ركوكه‌وه هه‌بوه، پارتی هۆكاری جێبه‌جێ نه‌كردنی بوه".
بەقسەی ئەو بەرپرسەی یەكێتی لە كەركوك، "له‌دوای ریفراندۆم و ئه‌و بارودۆخه‌ی به‌سه‌ر كه‌ركوكدا هات، ئێمه و پارتی ده‌مانتوانی پارێزگارێكی كورد بۆ كه‌ركوك ده‌ستنیشان بكه‌ین، به‌ڵام پارتی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌ویست و چه‌ندین پیلانی گێڕا بۆئه‌وه‌ی كوردێك نه‌بێته پارێزگاری كه‌ركوك."
رەوەند مەلا مەحمود وتوشیەتی"پارتی له‌ڕێگه‌ی حیكایه‌تخوانه‌كه‌یه‌وه كه كه‌مال كه‌ركوكییه ده‌یه‌وێت خه‌ڵك چواشه بكات و وا له‌خه‌ڵك بگه‌یه‌نێت كه پارتی و راكان جبوری هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌یه‌كه‌وه نییه، به‌ڵام راكان جبوری راستییه‌كان ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ پارتی په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر باشمان هه‌یه و ته‌باین".
لێپرسراوای مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی وتوشیەتی"پارتی حكومه‌تی هه‌رێمی ئیستغلال كردوه تا به ئینتیمای حزبی بیر له كه‌ركوك بكاته‌وه، ته‌نانه‌ت له‌كاتی پێش پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق له‌گه‌ڵ سه‌درییە‌كان و چه‌ند لایه‌نێكی دیكه له‌سه‌ر كه‌ركوك رێككه‌وتبون كه راكان جبوری له‌جێی خۆی بمێنێته‌وه‌و پشتیوانی بكه‌ن."
هەروەها وتوشیەتی"راكان جبوری به ئاشكرا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، شاخه‌وان عه‌بدوڵا پردی په‌یوه‌ندی نێوان پارتی و پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ته‌و هه‌ر هه‌ماهه‌نگییه‌ك و ئاڵوگۆڕێكی سیاسی هه‌بێت له‌ڕێی ئه‌وه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی ده‌كرێت".
بەبڕوای ئەو بەرپرسەی یەكێتی"به‌پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن یه‌كێتی ده‌نگی یه‌كه‌مه له‌و شاره‌و مافی خۆیه‌تی پارێزگارێكی كوردی یه‌كێتی بۆ ئه‌و شاره دیاری بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌كاتی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق، یه‌كێتی له كارنامه‌كه‌یدا كه ئاڕاسته‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی كردوه به‌ئاشكرا ئاماژه‌ی به هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی كه‌ركوك كردوه‌و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوری وه‌ك چاره‌سه‌ر خستوەته كارنامه‌كه‌ییه‌وه."