ئەمشەو پێنجشەممە، فڕۆكەكانی توركیا بۆردومانی چیای شنگالیان كرد، میدیای نزیك لە پەكەكە دەڵێت، توركیا بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆردومانی دەوروبەری کەمپی ئاوارەکانی "سەردەشت"ی لە چیاكە كردوە.
ئاوێنە: میدیای نزیك لە پەكەكە بڵاویكردۆتەوە كە ئەمشەو فڕۆكهی بێ فڕۆکەوانی توركیا دەوروبەری کەمپی ئاوارەکانی سەردەشتیان لە چیای شنگال کرد.
وتوشیەتی، فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا تا ئێستاش بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.
لەلایەكی دیكەوە دژە تیرۆری كوردستان، لە راگەیەندراوێكی كورتدا وتویەتی، كاتژمێر 9:30 خولەكی ئەمشەو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە چیای شنگال "بارەگایەکی چەکدارانی یەبەشە"یان کردە ئامانج و بەهۆیەوە "زیانی گیانی و ماددیی لێ کەوتەوە."