دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی لابردنی وەهاب هەڵەبجەیی لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی دژە تیرۆری یەكێتی و دانانی لەشكر پشدەری لە شوێنەكەی. لەشكر پشدەری لە رونكردنەوەیەكدا هەواڵەكە رەتدەكاتەوەو دەڵێت، وەهاب هەڵەبجەیی بەردەوامە لە ئەركەكەی وەك بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر.
ئاوێنە: لەشكر پشدەری، فەرماندە لە دژە تیرۆری یەكێتی، ئەمڕۆ شەممە، لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاندوە"بەداخەوە لەکاتێکدا ئێمە سەرقاڵین بە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگاو چەسپاندنی عەدالەتی کۆمەڵایەتی وەک ھەمیشە کەسانێکی مشەخۆرو دەرچو لەیاسا و بەکرێگیراو دەڵاڵ، سەرقاڵن بەبڵاوکردنەوەی ھەواڵی ناڕاست و ھەڵبەستراو و دەیانەوێت لە مەھامی ئێمە کەمبکەنەوە."
وتوشیەتی"بۆ ھەمو لایەکیشی روندەکەمەوە کە برای ئازیزو خۆشەویستم وەھاب ھەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتی دەزگای دژەتیرۆر_CTG لەبەجێگەیاندنی ئەرکەکانیدا بەردەوامەو وەک برایەک ئێمە ھەمیشە پشتیوان و ھەماھەنگی دەبین بۆ پاراستنی ئارامی ھەرێم و جێبەجێکردنی سەروەری یاسا."