تەندروستی سلێمانی ئاشكرایكرد، بەهۆی کاریگەری خۆڵبارینەوە لەچەند کاتژمێری ڕابردودا، 80 هاوڵاتی سەردانی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەكانی شارو فێركاری منداڵانیان کردوە.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، ئەمشەو(دوشەممە) لە راگەیەندراوێكدا وتی"بەهۆی ئەو خۆڵبارینە چڕەی لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا ناوچەکانی ناوەڕاست و پارێزگاکانی عیراق و هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە و بەم هۆیەوە ئاستی بینین کەم بۆتەوە کاریگەری نەرێنی کردۆتە سەر تەندروستی هاوڵاتیان."
ئاشكراشیكردوە كە لە ئەنجامی کاریگەرییەکانی تۆز و خۆڵ بەپێی ئاماری نەخۆشخانەکان تا ئەم کاتە (۸۰) کەس سەردانی هەردوو فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ( شار و د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی فێرکاری منداڵان)یان کردوە و چارە سەریان بۆ کراوە.