موزەفەر نەواب، شاعیری بەناوبانگی عێراقی لە ئیمارات كۆچی دوایی كرد
  2022-05-20     

ئەمڕۆ هەینی، موزەفەر نەواب، شاعیری بەناوبانگی عێراقی لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ئیمارات لە تەمەنی 88 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

ئاوێنە: وەزارەتی رۆشنبیری عێراق، لە راگەیەندراوێكدا كۆچی دوایی موزەفەر نەواب، شاعیری گەورەی عێراقی پشتڕاستكردۆتەوە.

عارف ساعدی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی كاروباری رۆشنبیری لە وەزارەتەكە، رایگەیاندوە، نەواب لە نەخۆشخانەی فێركاری شارققە لە ئیمارات كۆچی دوایی كردوە.

بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق لە توێتێكدا لەبارەی كۆچی دوایی نەوابەوە وتویەتی، ئەوانەی بەشێوەیەكی راستگۆیانە هەڵوێستە سیاسی و ویژدانییەكانیان چاندوە، لە یادگەی گەلدا بە زیندویی دەمێننەوە، بۆیە موزەفەر نەواب، شاعیری گەورەی عێراقی، لەناوناچێ و زیندو دەبێت لە هزری هەمو ئەوانەی كە شیعرەكانی دەڵێنەوە.

نەواب ساڵی 1934 لە  بەغدا لە بنەماڵەیەكی شیعەی خانەدان لە دایكبوە.

 

زۆرترین بینراو
وتەبێژی ئیدارەی بوش بۆ ڤانس: ئەوە خەتای شەڕی ئێران نییە، خەتای ئەوەیە ئێمە کۆتاییمان پێنەهێنا
بنه‌ماڵه‌ی كه‌ریم خان: به‌شداریكردنی محه‌مه‌د فه‌یسه‌ڵ له‌ كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان گوزارشت له‌ رای ئێمه‌ ناكات‌
په‌یامی توندی بافڵ تاڵه‌بانی بۆ پارتی: له‌م ده‌قه‌یه‌وه‌ له‌م حكومه‌ته‌ فاشیله‌ی هه‌رێم ده‌كشێینه‌وه‌
حەمە سوور دوشیوانی: کاردانەوەی ئەمجارەی یەکێتی زۆر توندو یەکلاکەرەوەو پشتشکێن دەبێت
بەدەل بەرواری داوا دەکات مووچەی پەرلەمانتار بکرێت بەکەمتر لە ٢ ملیۆن دینارو خانەنشینیشیان نەهێڵرێت
یەکێتی بڕیاری دا لەحکومەتی هەرێم بکشێتەوە
میدیای نزیک لە یەکێتی هۆشداری لە ئەگەری ڕاگەیاندنی "دوو ئیدارەیی" دەدات لە حاڵەتی پێکهێنانی حکومەت بەبێ یەکێتی و نەوەی نوێ
نیگەرانی لە ئەنقەرە دوای شکستی ترەمپ
به‌رپرسێكی پێشوی ئه‌مریكا: ناكۆكییه‌كانی نێوخۆی هه‌رێم ده‌رفه‌تی زیاتر ده‌ده‌نه‌ به‌غدا بۆ به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی
داواکاریی کوردانی ڕۆژئاوا: لەبەڕێوەبردنی ناوچەکەوە بۆ داواکردنی خوێندنی کوردی
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×