ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: عه‌لی زه‌یدی ده‌ڵێت، بودجه‌ نابێت تا هه‌رێم مه‌رجه‌كانم جێبه‌جێ نه‌كات
  2026-11-23     

ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ ئێستادا عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت، بودجه‌ نابێت، تا هه‌رێم ئه‌و مه‌رجانه‌ جێبه‌جێ نه‌كات كه‌ بۆی ناردون.

ئاوێنه‌: ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، له‌ نوسینێكدا له‌ژێر ناوی "ئەو کاتەی ژمارەکان پێماندەڵێن کێ خەتابارە؟" وتویه‌تی "لە ٢٠١٤وە ئێمە بە دەسەڵاتی هەرێم دەڵێین ئەوەندە قومار مەکە بە قوتی خەڵکەوە، بەردەوام بوین لەوەی راستییەکانمان بۆ بەرپرسان و خەڵکی هەرێم ئاشکرادەکرد."

ئه‌و وێنه‌یه‌ك له‌ بژمێری کۆتایی ساڵانی 2012 و 2013 و 2014ی داناوه‌و وتویه‌تی "بزانن هەرێم چی دەستدەکەوت و چۆن زیانی بە سومعەی هەرێمەکە گه‌یاندو خەڵکەکەشی چۆن خستە سەر ساجی خۆیان بەهەردو دیودا سوتانیان برژاندیان."

به‌پێی بژمێره‌ی كۆتایی ساڵی 2012، هەرێم بڕی 13 ترلیۆن و 500 ملیاری دەستدەکەوتوە، هه‌روه‌ها به‌پێی بژمێره‌ی كۆتایی ساڵی 2013، هەرێم بڕی 15 ترلیۆن و 338 ملیاری دەستكه‌وتوه‌.

وه‌ك ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ئاماژه‌ی پێداوه‌، لە ساڵی 2014 بەهۆی ئابوری سەربەخۆ و دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت و رادەست نەکردنی داهاتی ناوخۆ، بوجەی هەرێم دابەزی بۆ 2 ترلیۆن و 281 ملیار و ساڵ بەساڵ بوجە کەمی کرد و هەرێم 54 موچەی فەرمانبەرانی خوارد.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ وتوشیه‌تی "لەئێستاداعه‌لی زه‌یدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران قوفڵ بوەو دەڵێت، بوجە نابێت تا هەرێم ئەو مەرجانەی کە ناردویەتی بۆ بەرپرسانی هەرێم جێبەجێ نەکات."

ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شدی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ "لێردەدا دەپرسین سەرکردایەتی ئەو دو هێزە سیاسییە چ وه‌ڵامێکیان پێیە بۆ خەڵک ئەگەر زەیدی بوجەی نەنارد و وتی ئێوە پابەند نەبون بەدەستورو یاسا کارپێکراوەکانی عێراقی فیدراڵەوە. ئێمە وەک خۆمان دەبین بەڵام ئێوە رەنگە راوێژکاری عه‌لی زەیدیتان بەرنەکەوێت، چونکە 72 راوێژکاری پێشوی ناردەوە ماڵەوه‌."

زۆرترین بینراو
"سوپرایز به‌ڕێوه‌یه‌وه‌و سه‌ری گه‌وره‌ له‌ دۆسیه‌ی قاچاخچێتی نه‌وتدا ده‌كه‌ون به‌تایبه‌ت له‌ كه‌ركوك و رۆژئاوای نه‌ینه‌وا"
ئەو 4 کوردە کێن کە لەلیستی "500 موسڵمانە کاریگەرەکەی جیهاندان"؟
مامۆستا عه‌لی ره‌ئوف بۆ جاری دوه‌م له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
زەیدی لەگەڵ فەیاز کۆبووەوە؛ هەڵمەتی سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە جورف سەخرەوە بەرەو دەروازەکانی باشماخ و زاخۆ فراوان دەکرێت
نەتەنیاهۆ و سوپای ئیسرائیل لەسەر قەبارەی هەڕەشە ئەتۆمییەکەی تاران ناکۆکن
عەلی حەمەساڵح نەخشەیەک لەبارەی کێڵگە نەوتی و گازییەکانی هەرێم بڵاودەکاتەوە و هۆشداری لەبارەی "دەستبەسەرداگرتنیان لەلایەن بەغداوە" دەدات
دوو ڕۆژ لە جرف ئەلسەخر؛ وێنەی ناوچە چۆڵکراوەکە و وردەکاریی گەڕانەوەی هێزە هاوبەشەکان
ئاسایشی هه‌ولێر: "نوره‌دین"ی تیكتۆك ده‌ستگیركرا
مەهەپە: دوو هەزار و 800 زیندانیکراوی پەکەکە بەر یاسای پڕۆسەی ئاشتی دەکەون
پژاك: ئێران بۆردومانی سنوری مه‌ریوانی كردو له‌ سه‌رده‌شت خۆی بۆ ئۆپه‌راسیۆن ئاماده‌ده‌كات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×