سەردەمێکی نوێ لەئیمرالی، سێ ژن بۆ سکرتاریەتی ئۆجەلان دەستنیشان کران
  2026-11-24     

عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕووی لەشوێنی نیشتەجێبوونی نوێی کردووە کە لەدوو نهۆم پێکدێت، سێ ژن لەدەم پارتی پەیوەندییان بە سکرتاریەتی چوار کەسیی ئۆجەلان لە ئیمرالی کردووە. یەکێک لەو ژنانەی کە پەیوەندی بە تیمەکەوە کردووە، خوشکەزای ئۆجەلانە.

 

ئاوێنە: دوای ئەوەی هەریەک لەئەندامانی شاندی ئیمرالی دەم پارتی، هەریەک لەپێرڤین بوڵدان، میتات سانکار، و ئۆزگور فایک ئەرۆڵ، ڕۆژی یەکشەممە لەدوورگەی ئیمرالی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان کۆبوونەوە. دوێنێ شاندەکە سەبارەت بەکۆبوونەوەکە بەیاننامەیەکی نووسراویان بڵاوکردەوە.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئۆجالان ڕووی لەشوێنی نیشتەجێبوونی تازە دروستکراوی ئیمرالی کردووەو ئەمەش لە ڕووی بارودۆخی کارکردن و ژیانییەوە ئەرێنی بووە.

شاندەکە راگەیاند لە"پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"دا، ئۆجەلان وەک "ڕێکخەری ئاشتی و بەسیاسیکردن" کار دەکات.

بڕیارە ئەو لیژنەیە لاوەکییەی کە بە سەرۆکایەتی جەودەت یڵماز جێگری سەرۆک کۆماری تورکیاو بەهەماهەنگی لەگەڵ ئۆجەلان دامەزراوە، لەم هەفتەیەدا خۆی رابگەیەنێت‌و دەست بەکارەکانی بکات، کە ناوی "هەماهەنگی ئاشتی و بەسیاسیکردن"ە.

پێکهاتەی "هەماهەنگی ئاشتی و بەسیاسیکردن" جگە لەوەی کە ئۆجەلان تێیدا بەشدارە، پێشبینی دەکرێت دوو نوێنەری شاندی دەم پارتی، پێکهاتەی ئەوروپی پەکەکەو کادیرەکانی شاخ و هەروەها شاندێکی دەوڵەتی تورکیا لەخۆ بگرێت.

سه رچاوەکانی دەم پارتی رایانگەیاندووە کە "ئۆجەلان لەشوێنی نیشتەجێبوونی خۆی دەستی بەکار کردووەو ناوی نوێ بۆ سکرتاریەتییەکەی زیاد کراوه.

زێکی بەیحان، عومەر حەیری کۆنار، حەمیلی یڵدرم و ئەرگین عەتابەی لەئێستادا وەک سکرتاریەتی ئۆجالان لەئیمرالی کاردەکەن. ئەوەش زانراوە کە سێ ژنی دەم پارتی پەیوەندییان بەم تیمەوە کردووە کە یەکێکیان خوشکەزای ئۆجەلانەو یاوەری ئۆجەلان دەکات.

ئۆجەلان‌و خوشکەزاکەی ئێستا لەو شوێنە نوێیە نیشتەجێن. بینا دوو نهۆمییەکە ژووری خوێندنەوەو کتێبخانە لەنهۆمی سەرەوە هەیە، لەنهۆمی خوارەوەش چەندین ژووری تێدایە.

ئۆجەلان لەگەڵ خوشکەزاکەی کە وەک سکرتێر کاردەکات، لەشوێنی نیشتەجێبوونەکەدا دەژین. سکرتاریەتی ئۆجەلان و ئەندامانی تازە دامەزراو لەزیندانی ئیمرالی دەمێننەوە.

زۆرترین بینراو
عەلی حەمەساڵح نەخشەیەک لەبارەی کێڵگە نەوتی و گازییەکانی هەرێم بڵاودەکاتەوە و هۆشداری لەبارەی "دەستبەسەرداگرتنیان لەلایەن بەغداوە" دەدات
سەرۆک کۆمار: نە لەگەڵ دابەشکردنی هەرێم و جیاکردنەوەی بودجەم، نە پارتی و یەکێتیش بەبێ یەکتر دەتوانن حکومەت پێکبهێنن
حکومەتی عێراق وادەی گەیشتن و دانانی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە کۆرمۆر ئاشکرا دەکات
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: عه‌لی زه‌یدی ده‌ڵێت، بودجه‌ نابێت تا هه‌رێم مه‌رجه‌كانم جێبه‌جێ نه‌كات
دەم پارتی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ئۆجەلان ئاشکرا دەکات
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتو: بۆ ده‌رچون له‌ دۆخی چه‌قبه‌ستوی هه‌رێم چه‌ند هه‌نگاوێكی كرده‌یی ده‌نێین
حه‌لبوسی بۆ زێدان: لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و‌ "تۆمه‌تانه"‌ بكرێت كه‌ ئاڕاسته‌ی خۆم و خانه‌واده‌كه‌م كراون له‌باره‌ی به‌قاچاخبردنی نه‌وت
ئاوات شێخ جەناب هۆشداری لە "بچووککردنەوەی هەرێم" دەدات: ئەم فشارانە لە سەردەمی سەدام حسێنیشدا لەسەر کورد نەبوون
کچێکی 19 ساڵان بە دەستی دایک و باوکی کوژرا
عەلی زەیدی فەرمانی بەوەزارەتی نەوت کرد کە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کۆنترۆڵ بکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×