وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی 1-4-2022، لیژنەی باڵای بینینی مانگ بڕیار لەیەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەدات.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، ئێوارەی 1-4-2020، کە دەکاتە رۆژی هەینی لیژنەی باڵای بینینی مانگ بە هاوکاری لیژنە لاوەکییەکان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان چاودێری بینینی مانگ دەکەن.
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەشڵێت:" ئەگەر مانگی شەعبان 29 رۆژ بێت و مانگ بیندرا ئەوا رۆژی شەممە 2-4-2022، دەبێتە یەکەم رۆژی مانگی رەەمەزان، بەڵام ئەگەر مانگی شەعبان 30 رۆژ بێت و مانگ نەبینرا ئەوا رۆژی یەکشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە"