نرخی‌ ئه‌مڕۆی‌ نه‌وتی‌ خاو
  2022-03-19       568       


سه‌رله‌به‌یانی‌ ئەمڕۆ بەهای نەوت لەبازارەکانی جیهان نزمبونەوەی بەخۆیەوە بینی، بەجۆرێک بەرمیلێک نەوتی برێنت   2.17% نرخه‌كه‌ی‌ دابه‌زی‌. هه‌روه‌ها نرخی‌ نه‌وتی خاوی تێكساسیش به‌ڕێژه‌ی‌ 1.49% دابه‌زی‌.

ئاوێنه‌: سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ شەممە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 107 دۆلارو 9 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، هەروەها نرخی نەوتی تێکساسیش بە 104 دۆلار و 7 سەنتە. 

ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی هەینی نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 109 دۆلارو 26 سەنت بو، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش بە 105 دۆلار و 56 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×