پارتی: سبەی بنكەی بانگەشەی هەڵبژاردن لە كەركوك دەكەینەوە
  2021-09-04       846       

دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، سبەی یەكشەممە، دەگەڕێنەوە كەركوك و بنكەی هەڵبژاردن دەكەنەوەو دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن لەو شارە دەكەن.

ئاوێنە: ھاوار محەمەد، بەرپرسی بەشی یاسایی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی، بە میدیای حزبەكەی راگەیاند “سبەی یەكشەممە، پارتی دیموكراتی كوردستان بە فەرمی دەگەڕێتەوە بۆ كەركوك و لە مەراسیمێكدا بە ئامادەبونی بەرپرسانی باڵای پارتی و كاندیدان و جەماوەری پارتی، بنكەی ھەڵبژاردن لە كەركوك دەكرێتەوە."

وتیشی"كردنەوەی بنكەی بانگەشەو گەڕانەوەی پارتی بۆ دەنگدەران گرنگەو جەماوەری پارتی دڵنیادەبنەوە لەوەی كە دەنگەكانیان بەھەدەر ناڕوا، جەماوەرێكی زۆریش پاڵپشتیی كاندیدەكان دەكەن."

ھاوار محەمەد وتیشی“بەھۆی گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکوک و كردنەوەی بنكەكانی و بانگەشەی ھەڵبژاردن، دەنگەكانمان زیاد دەبن."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×