لەناوعەلوەی سلێمانی دەستبەسەر برێكی زۆری خورمای عێراقی دەگیرێت
  2019-05-20     



لەناو عەلوەی سلێمانیدا دەست بەسەر برێكی زۆر خورمای عیراقیدا گیرا كە دوای پاكردنەوەی خۆڵ‌و تۆزەكەی خراوەتە ناو قاپی پلاستیكەوە و هیچ ناوێكی لەسەر نییە و بەپێی پشكنینەكان شیاوی خواردن نییە.


ئاوێنە، راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی: بە پێی راپۆرتی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی چەند رۆژیك پێش ئیستا لیژنەی عەلوە لەناو عەلوەی سلێمانی دەستی بەسەر ئەو خورمایەدا گرت كە بڕەكەی (2)تۆن و (750) كیلۆ گرامە و نمونەی نێردراوە بۆ خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی و دەركەوتووە شیاوی خواردن نییە، لەسەر داوای خاوەنەكەیشی دووبارە نێردراوەتەوە بۆ پشكنین، بەهەمان شێوە دەركەوتووە شیاوی خواردن نییە و زیانی تەندروستی هەیە. دواتریش بە بڕیاری لیژنە هاوبەشەكان و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لە ناوچەی تانجەرۆ لەناوبراوە.


لیژنەی عەلوە یەكێكە لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی و بەردەوام چاودێری ئەو خۆراك و سەوزە و میوانە دەكات كە دەهێنرێنە ناو عەلوەی سلێمانی و بە بازاڕەكاندا بڵاو دەكرێنەوە. هەر خۆراكێك گومانیان لێكرد كە شیاوی خواردن نیە، دوای رێگرتن لە فرۆشتنی، پشكنینی بۆ دەكرێت و بەپێی ئەنجامی پشكنینەكە مامەڵەی لەگەڵدا دەكەن.

زۆرترین بینراو
"سوپرایز به‌ڕێوه‌یه‌وه‌و سه‌ری گه‌وره‌ له‌ دۆسیه‌ی قاچاخچێتی نه‌وتدا ده‌كه‌ون به‌تایبه‌ت له‌ كه‌ركوك و رۆژئاوای نه‌ینه‌وا"
مامۆستا عه‌لی ره‌ئوف بۆ جاری دوه‌م له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
ئەو 4 کوردە کێن کە لەلیستی "500 موسڵمانە کاریگەرەکەی جیهاندان"؟
زەیدی لەگەڵ فەیاز کۆبووەوە؛ هەڵمەتی سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە جورف سەخرەوە بەرەو دەروازەکانی باشماخ و زاخۆ فراوان دەکرێت
نەتەنیاهۆ و سوپای ئیسرائیل لەسەر قەبارەی هەڕەشە ئەتۆمییەکەی تاران ناکۆکن
دوو ڕۆژ لە جرف ئەلسەخر؛ وێنەی ناوچە چۆڵکراوەکە و وردەکاریی گەڕانەوەی هێزە هاوبەشەکان
ئاسایشی هه‌ولێر: "نوره‌دین"ی تیكتۆك ده‌ستگیركرا
پژاك: ئێران بۆردومانی سنوری مه‌ریوانی كردو له‌ سه‌رده‌شت خۆی بۆ ئۆپه‌راسیۆن ئاماده‌ده‌كات
حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاره‌كه‌ی عێراق بۆ داخستنی ته‌له‌گرام جێبه‌جێ ده‌كات
مەهەپە: دوو هەزار و 800 زیندانیکراوی پەکەکە بەر یاسای پڕۆسەی ئاشتی دەکەون
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×