2019-05-08   2070     
بەھۆی پابەند نەبون بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن، لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەت ئارایشتگایەکی خانمان دادەخات و سەرۆکی لیژنەکە دەڵێت: شوێنەکە پابەندی مەرجە تەندروستییەکان نەبووە بۆیە داخراوە.
ئاوێنە، راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی: گۆنا سەردار، سەرۆکی لیژنەی ئارایشتگاکانی سەر بە لیژنە ھاوبەشەکان رایگەیاند: بەھۆی سەرپێچیکردن لە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن ئارایشتگای یەریڤان لە شاری سلێمانی دادەخرێن.
وتی: لەکاتی سەردانی لیژنەکە دەرکەوتوە ئارایشتگای یەریڤان لە گەڕەکی کانی سپیکە مۆڵەتی کارکردنی نیەو بەبێ مۆڵەت کاری کردووە، لەگەڵ نەبونی مۆڵەتی تەندروستی و پابەند نەبوون بە مەرجە تەندروستیەکانەوە، بونی دوو کاری جیاواز لە شوێنێکدا ھۆکارێکی تری داخستنی شوێنەکەیە کە ئارایشتگاکە لە یەک شوێن و کاتدا ئارایشتگاو شوێنی بەرگ دوریش بووە کە ڕێگە پێدراو نیە.
وتیشی: بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی ئارایشتگای (یەریڤان) بەتەواوی دادەخرێت تا ئەوکاتەی پابەندی مەرج و رێنماییەکانی کارکردن دەبێت.