نیسانی 2021/ شوێنه‌واری كه‌وتنه خواره‌وه‌ی موشه‌كێك بۆ خانویه‌كی گوندی گوداد له ناحیه‌ی زێلكان كه له سه‌ربازگه‌ی توركیاوه نزیكن.
ئاوێنە، كەركوك ناو:
هاوڵاتیان و لێپرسراوانی زێلكان، دادوبێدادیانه به‌ده‌ست سه‌ربازگه‌یه‌كی
هێزه‌كانی توركیاوه، چونكه له‌گه‌ڵ هه‌ر بۆردومانێكدا دانیشتوانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ونه
مه‌ترسییه‌وه‌و هه‌ر ئه‌وانیش زۆرجار پریشكی ئاگره‌كه‌یان به‌رده‌كه‌وێت.
له دوایین روداودا، شه‌وی 14ی نیسانی 2021 به‌هۆی بۆردومانی ئه‌و سه‌ربازگه‌یه‌ی
توركیا له ناحیه‌ی زێلكان سه‌ر به قه‌زای شێخانی پارێزگای نه‌ینه‌وا، موشه‌ك به‌ر
ماڵی هاوڵاتییه‌ك ده‌كه‌وێت و دو كچی مێردمنداڵ بریندارده‌بن.
ئه‌و بنكه‌یه هاوسنورو نزیكه له ناحیه‌ی باشیكهوهو له زۆر شوێنیش‌دا
وه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازی باشیك ده‌ناسرێت.
زێدان ئه‌حمه‌د، موختاری گوندی گودادی ناحیه‌ی زێلكان وتی"ئێمه 100 مه‌ترێك
له سه‌ربازگه‌كه‌وه دورین، ترسی موشه‌كباران خه‌وی له چاوی خه‌ڵك بڕی، چونكه یه‌كێك
له موشه‌كه‌كان كه‌وته گوندهكهمانهوه، به‌ڵام نه‌ته‌قییه‌وه."
ئه‌و موشه‌كه كه‌وتۆته نێو ماڵی هاوڵاتییه‌ك و به‌هۆی كه‌وتنی بلۆكی خانوه‌كه‌وه
دو كچی ته‌مه‌ن 11 و 13 ساڵان برینداربون.
"ته‌ندروستی یه‌كێكیان
خراپه‌و خانوه‌كه‌ش زیانی زۆری به‌ركه‌وتوه، جگه‌له‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێی زۆر له‌ناو
خه‌ڵكدا دروستبوه" به‌وته‌ی زێدان بۆ (كه‌ركوك ناو)، كه داواشیكرد سنورێك بۆ
ئه‌و روداوانه دابنرێت و هیچ هێزێك له گونده‌كه‌دا نه‌مێنن، تا ژیانی ئه‌وان پارێزراوبێت.
دانیشتوانی ئه‌و گونده 750 كه‌س و له عه‌ره‌بی سوننه‌ن.
هێرشه‌كه‌ی سه‌ر سه‌ربازگه‌ی توركیا، به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی
به‌رگری ئه‌و وڵاته، كوژرانی سه‌ربازێكی لێكه‌وتۆته‌وه.
ئه‌و هێرشه كه هێشتا ئه‌نجامده‌رانی نادیارن، هاوكات بو له‌گه‌ڵ كه‌وتنه‌وه‌ی
موشه‌كێك له نێو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم ده‌ڵێت، هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه، له‌رێی درۆنی TNTـه‌وه بوه و بنكه‌یه‌كی هێزی هاوپه‌یمانانی كردۆته ئامانج به‌ڵام زیانی
گیانی نه‌بوه.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، له‌به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم جه‌ختیكردۆته‌وه له لێكۆڵینه‌وه و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی
هه‌ردو هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر و سه‌ربازگه‌كه‌ی توركیا.
محه‌مه‌د ئه‌مین غه‌ریب، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی زێلكان به (كه‌ركوك ناو)ی
وت "روداوه‌كه ترس و دڵه‌ڕاوكێی زۆری بۆ دانیشتوانی ناوچه‌كه دروستكرد".
ئه‌و ده‌ڵێت، دوه‌مجاره ئه‌و سه‌ربازگه‌یه‌ی توركیا له سنورهكهیاندا بۆردومان
ده‌كرێت، یه‌كه‌مجار له سه‌رده‌می شه‌ڕی داعشدا بوه.
"نازانن زیانه‌كانی
موشه‌كبارانی 14ی نیسان بۆ سه‌ربازگه‌كه چه‌ند بوه به‌ڵام به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی
موشه‌كێك بۆ سه‌ر ماڵێك، بلۆك به‌ر سه‌ری دو كچ كه‌وتوه و یه‌كێكیان چاوی له‌ده‌ستداوه"
به‌وته‌ی غه‌ریب.
سه‌دا 40ی دانیشتوانی ناحیه‌ی زێلكان له ئاواره‌یی گه‌ڕاونه‌ته‌وه، كه
ژماره‌یان ده‌گاته نزیكه‌ی 50 هه‌زار كه‌س، ئه‌و ناحیه‌یه 30 گوندی هه‌یه‌و دانیشتوانه‌كه‌ی
زۆرینه ئێزیدی، به‌دوای ئه‌واندا عه‌ره‌بی سوننه‌و كوردی موسڵمان هه‌ن.
توركیا له ساڵی 2016 و به پاساوی به‌شداری له شه‌ڕی دژ به داعش، هێزێكی
به چه‌كی قورسه‌وه له سه‌ربازگه‌ی زێلكان جێگیركرد و له‌وكاته‌وه حكومه‌تی فیدراڵی
عێراق، زیاد له جارێك داوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی كردوه به‌ڵام ئه‌نجامی
نه‌بوه.
رەفعەت سمۆ، جێگری پارێزگاری نەینەوا بۆ كاروباری کارگێڕی بە (کەرکوک ناو)ی
وت "ئێمەش نازانین ئەو هێزەی تورکیا چۆن هاتونه‌ته‌وه ئه‌و ناوچه‌یه‌و بەفەرمانی
کێ هاتون، ئه‌مه پرسێكی سیادییه‌و ده‌بێت عێراق بڕیاری داخستنی سەربازگەكە بدات،
چونكه بونی ئەو سەربازگەیە بۆتە جێگای ترس و دڵەراوکێ بەتایبەت بۆ ئەو گوند و شوێنانەی
نزیکی سەربازگەكهن."
ئه‌و جه‌ختیكرده‌وه تا ئه‌و سه‌ربازگه‌یه له ناوچه‌كه‌دا بمێنێت "هێرشەکان
بەردەوامدەبن و دواجار هەر خەڵکی ناوچەکەش دەبنه قوربانی."
جێگری پارێزگار ده‌ڵێت، له یه‌ككاتدا لێكۆڵینه‌وه له بۆردومانه‌كه‌ی سه‌ر
ئه‌و سه‌ربازگه‌یه‌ی توركیا‌و باره‌گای حه‌شدی شه‌عبییش ده‌كرێت.
باره‌گای لیوای 30ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ناوچه‌ی باسهخرهی ناحیه‌ی به‌رتڵه
(خۆرهه‌ڵاتی موسڵ) به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌وه زیانی بهركهوتوهو ژماره‌یه‌ك چه‌كداریشیان
برینداربون.
زه‌نون یونس، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی باشیك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "هه‌رچه‌نده
سه‌ربازگه‌ی توركیا له ئێمه‌وه دوره به‌ڵام به‌گشتی هه‌بونی ئه‌و سه‌ربازگه‌یه
بۆته هۆی ترس و دڵه‌ڕاوكێ بۆ هه‌مو دانیشتوانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا نه‌ك ته‌نیا زێلكان
و باشیك".
دانیشتوانی باشیك (12كم باكوری خۆرهه‌ڵاتی موسڵ) له ئێزیدی، كریستیان و
موسڵمان پێكهاتون، سه‌دا 95ی ئاواره‌كانی ناحیه‌كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و له سنوره‌كه‌دا
جگه له ئاسایشی نیشتیمانی، سوپا، پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش
له چیای باشیك جێگیربون.