2021-04-08   1782     
ئا: ئاوێنە
ئیڤا ئیرنست دزیدزچ، پارله‌مانتاری نه‌مسا رەخنە لەشێوازی مامەڵەکردنی ئاسایشی سلێمانی لەگەڵ رەگەزخوازان دەگرێت‌و لەنامەیەکدا کە ئاراسته‌ی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم لهنهمسای كردووه، داوا ده‌كات رونیبكهنهوه چۆن چۆنی له‌شاری سلێمانیدا مافی هاوره‌گه‌زخوازه‌كان پێشێل دەکرێ و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و یاسا گشتییه په‌یڕه‌وكراوه‌كانی عێراق كه هیچ رێگرییه‌كی تێدا نیه ده‌رباره‌ی ئه‌م گروپه له‌خه‌ڵك پێشێل ده‌كرێ؟
ئیڤا ئیرنست دزیدزچ ئه‌مه‌ی بۆ رای گشتی بڵاوكردوه‌ته‌وه:
له‌شاری سلێمانی كوردنشینی عێراقدا، پۆلیس به‌شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیكی هه‌ڵوێستی دژكارانهی به‌رامبه‌ر هاوڕه‌گه‌زخوازه‌كان وه‌رگرتووه له‌م رۆژانه‌ی رابردوودا. له‌ماڵپه‌ره فه‌رمییه‌كانه‌وه وایان نیشانداوه ئه‌م هه‌نگاوانه دژ بهلهشفرۆشییه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كان به‌لانی كهمهوه١٠ پیاو ده‌ستگیركراون به‌بیانوی ئاره‌زووه سێكسییه‌كانیان. ئه‌گه‌رچی په‌یوه‌ندی هاوڕه‌گه‌ز له‌عێراقدا به‌یاسا قه‌ده‌غه نه‌كراوه، ئه‌م هه‌نگاوانه زۆربه‌ی كات كه خۆ فه‌رزكردن، ده‌ستگیركردن و ئیدانه‌كردنی هاوڕهگهخوازەکانی لێبكه‌وێته‌وه به‌مه‌به‌ست ده‌خرێته به‌رده‌م راو ده‌سه‌ڵاتی گشتی.
هاوكاریكردنو به‌ته‌نگه‌وه هاتنی كۆمه‌ڵگه‌ی هاوره‌گه‌زخوازه‌كان هه‌میشه سنوردار كراوه، بۆیه به‌مه‌به‌ست ئه‌و نامه‌یه‌ی له‌خواره‌وه نوسیومه ناردومه بۆ نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڤییه‌ننا، تا پێیانبڵێم ده‌ستگیركردن به‌بیانوی هۆمۆسێكسوالیتییه دژ به‌مافه‌كانی مرۆڤه‌و ئه‌وانه كه ده‌ستگیركراون ده‌بێ ده‌ستبه‌جێ ئازاد بكرێن، ئێمه لێره‌وه ده‌رهه‌ق به‌م باسه چاو داناخه‌ین.
نامەکە:
(ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌واڵه شۆكهێنه‌ره بۆتان ده‌نوسم كه په‌یوه‌سته به‌ده‌ستگیركردنی خه‌ڵكانی هاوره‌گه‌زخواز له‌سلێمانی له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا. به‌توندی ئه‌م ده‌ستگیركردنه بێ بیانووه سه‌ركۆنه ده‌كه‌م، كه به‌ته‌نها كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌ستگیركراوان دانانێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر هه‌مو ئه‌و خه‌ڵكه هاوشێوه‌یه‌ی ناچارن له‌ترسی ده‌ستگیركردندا ژیان بگوزه‌رێنن، كه به‌م هۆیه‌شه‌وه ناتوانن ئازادانه بژین. بۆیه داوا له‌نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم - عێراق ده‌كه‌م كۆتایی به‌م پێشێلكارییانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ بهێنێ به‌زووترین كات‌و هه‌مو ئه‌و ده‌ستگیركراوانه ئازاد بكات كه به‌ته‌نها به‌بیانوی ئاره‌زومه‌ندی سێكسی و خۆشه‌ویستییه‌وه تۆمه‌تبار كراون.
دڵسۆزتان
د. ئیڤا ئیرنست دزیدزچ)