2020-11-17   2705     
دووھەمین خولی پێشەنگای کتێب لە سلێمانی بە دروشمی "بەخۆپارێزییەوە لەگەڵ کتێب ھاوڕێ دەبین" کرایەوە.
ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە دووھەمین خولی پێشەنگای کتێب بە بەشداری ٦٨ کتێبخانەو ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی ناوخۆیی ھەرێمی کوردستان و ١٣٢ ناوەندی چاپ بڵاوکردنەوەی وڵاتان کرایەوە.
دووھەمین خولی پێشەنگای کتێب لەلایەن کۆمپانیایی ئەتڵەس ئەسیل سازدەکرێت لە ژێر چاودێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی.