به‌وپێیه‌ی جگه‌ره نزیكه‌ی چوار هه‌زار ماده‌ی كیمیایی تیایه كه چوارسه‌دیان ماده‌ی ژه‌هراویین و زیانیان بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه، بۆیه ساڵانه پێنج ملیۆن كه‌س ده‌كاته قوربانیی.
جگه‌ره‌كێشان یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی به‌رزبونه‌وه‌ی فشاری خوێن، هه‌روه‌ها رۆڵی هه‌یه له زیادبونی رێژه‌ی كۆلیسترۆڵا، واتا "چه‌وری خوێن".
ماده‌ی نیكۆتین، له گرنگترین پێكهاته‌كانی جگه‌ره‌یه، ئه‌م ماده‌یه هۆكاره بۆ ئاڵوده بوون و هاوشێوه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كانی وه‌كو "تریاك" و "كۆكاین"ه.
به‌پێی زانیاریه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، 80 بۆ 90%ی هۆكاره‌كانی تووشبون به شیرپه‌نجه‌ی سییه‌كان، به‌هۆی كێشانی جگه‌ره‌وه‌یه.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی بۆنی ناوده‌م و هه‌ناسه ناخۆش ده‌كات، جگه‌ره زه‌ردبونه‌وه‌ی ددان و تووشبونی ئازاری لێده‌كه‌وێته‌وه. هۆكارێكی سه‌ره‌كیشه بۆ لاوازبوونی به‌رگی ددان و كلۆر بوونی.
راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی هەرێم