بچوککردنەوەی گەدە چییه‌؟
  2020-08-18     

قەڵەوی یەکێک لەنەخۆشیەکانی سەردەمە کە چەندان نەخۆشیتر لەگەڵ خۆی دێنێت، کەمخواردن‌و وەرزشکردن‌و دەرمانخواردن و نەشتەرگەری، بۆ چارەسەری نەخۆشی قەڵەوی بەکاردێن، بەڵام نەشتەرگەری لەهەموویان کاریگەرترەو بەتەواوی کۆتایی بەقەڵەوی دێنیت، لەناو نەشتەرگەریەکانیشدا، نەشتەرگەری بچووککردنەوەی گەدە (sleeve  gastrectomy)  لەهەموویان سەرکەتوترەو کەمترین ماکی هەیە.

 نەشتەرگەری بچوککردنەوەی گەدە کە بە ئامێری هەناوبینی( laparoscope)  دەکرێت، خوێنی کەم لێدەروات، ئازاری کەمە، سکی نەخۆشەکە ناشیرین ناکات، زوو لەسەر جێگە هەڵدەسێتەوە، زو دەست بەچالاکی دەکاتەوە، زو چاکدەبێتەوە.

لەنەشتەرگەریەکەدا بە ٤-٥کونی ١سم و نیو سم، دەچیتە ناو سکی نەخۆشەکەوە، سەرەتا بەئامێری تایبەتی وزەدار، گەدە لەپەردە چەوری ناوسک جیادەکەیتەوە، دوای ئەوە نزیکەی ٨٠٪ گەدە لەمسەر بۆ ئەوسەر بەئامێری ستاپلەر ( stapler) دەبرێت و دەیدوریتەوە،  نزیکەی ٢٠٪-٢٥٪ دەهێڵیتەوە.

دوای نەشتەرگەریەکە نەخۆشەکە وەک جاران خواردنی زۆری پێناخورێت و کێشی دادەبەزێت.بە هۆی بچووکردنەوەی گەدەوە، بە خواردنێکی کەم گەدە پڕدەبێت و نەخۆشەکە زوو هەست بە  تێربوون دەکات.بە هۆی بڕینی گەدەوە، هۆرمونی گریلین( ghrelin)   لە جەستەدا  کەم دەبێتەوە، ئەم هۆرمونە  لە گەدەوە دەرژێتە ناو خوێن و ئارەزووی خواردن زیاد دەکات،کە بەشێکی گەدە ببڕێت هۆرمونەکە کەمدەبێتەوە و کەسەکە ئارەزووی خواردنی کەم دەبێتەوە.

بچوووکردنەوەی گەدە تەنها کێشی نەخۆشەکە دانابەزێنێت، تەنها سەروسیمای  رێکناخاتەوە، بەرێژەی ٧٠٪-٨٠٪ نەخۆشیەکانی بەرزی پاڵەپەستۆی خوێن و شەکرەوە تەنگەنەفەسی کاتی خەوتن و ئازاری پشت و ئەژنۆ و میز رانەگرتن چارەسەر دەکات و کاریگەریەکانیان کەمدەکاتەوە. 

د.فایق گوڵپی 

زۆرترین بینراو
"سوپرایز به‌ڕێوه‌یه‌وه‌و سه‌ری گه‌وره‌ له‌ دۆسیه‌ی قاچاخچێتی نه‌وتدا ده‌كه‌ون به‌تایبه‌ت له‌ كه‌ركوك و رۆژئاوای نه‌ینه‌وا"
مامۆستا عه‌لی ره‌ئوف بۆ جاری دوه‌م له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
ئەو 4 کوردە کێن کە لەلیستی "500 موسڵمانە کاریگەرەکەی جیهاندان"؟
زەیدی لەگەڵ فەیاز کۆبووەوە؛ هەڵمەتی سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە جورف سەخرەوە بەرەو دەروازەکانی باشماخ و زاخۆ فراوان دەکرێت
نەتەنیاهۆ و سوپای ئیسرائیل لەسەر قەبارەی هەڕەشە ئەتۆمییەکەی تاران ناکۆکن
دوو ڕۆژ لە جرف ئەلسەخر؛ وێنەی ناوچە چۆڵکراوەکە و وردەکاریی گەڕانەوەی هێزە هاوبەشەکان
ئاسایشی هه‌ولێر: "نوره‌دین"ی تیكتۆك ده‌ستگیركرا
پژاك: ئێران بۆردومانی سنوری مه‌ریوانی كردو له‌ سه‌رده‌شت خۆی بۆ ئۆپه‌راسیۆن ئاماده‌ده‌كات
حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاره‌كه‌ی عێراق بۆ داخستنی ته‌له‌گرام جێبه‌جێ ده‌كات
مەهەپە: دوو هەزار و 800 زیندانیکراوی پەکەکە بەر یاسای پڕۆسەی ئاشتی دەکەون
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×